10/45 |
وە (بیریان بخەنەوە) ئەو ڕۆژەی کە (خوا) ھەموویان کۆ دەکاتەوە دەڵێی لە دونیادا نەماونەتەوە ساتێکی کەم نەبێت لە ڕۆژێک خۆیان بەیەکتر دەناسێنن بەڕاستی زەرەرمەند بوون ئەوانەی کە بڕوایان نەھێنا بە (زیندووبونەوە) و دیداری خوا وە ئەوانە ڕێنمون وەرگرنەبوون |
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِّنَ النَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ۚ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ |
1409 |
10/46 |
بەڕاستی ئەگەر نیشانت بدەین ھەندێک لەوەی بەڵێنمان داوە پێیان (زاڵبوونت بەسەریاندا) یان تۆ بمرێنین (پێش بەدی ھاتنی) ئەوە گەڕانەوەیان ھەر بۆلای ئێمەیە پاشان خوا شایەتە لەسەر ئەو کردەوانەی کە دەیکەن (لەپاش تۆ) |
وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ اللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ |
1410 |
10/47 |
وە بۆ ھەموو گەلێک پێغەمبەرێک ھەبووە جا کاتێک پێغەمبەرەکەیان (لەقیامەتدا) ھات بۆلایان بڕیار دەدرێت لەنێوانیاندا بەدادگەریی و ڕاستی وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت |
وَلِكُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولٌ ۖ فَإِذَا جَاءَ رَسُولُهُمْ قُضِيَ بَيْنَهُم بِالْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ |
1411 |
10/48 |
دەڵێن کەی دەبێت ئەو بەڵێن و ھەڕەشەیە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن |
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ |
1412 |
10/49 |
(ئەی موحەممەدﷺ) بڵێ بەدەستم نیە بۆ خودی خۆم ھیچ زیان و سوودێک مەگەر ئەوەی خوا بیەوێت بۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەک کاتێکی دیاری کراو ھەیە ئەگەر کاتەکەیان ھات ئەوا نەساتێک دوا دەکەون نەپێشیش دەکەون |
قُل لَّا أَمْلِكُ لِنَفْسِي ضَرًّا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ |
1413 |
10/50 |
تۆ بڵێ (بەوانە) پێم بڵێن ئەگەر سزای خواتان بۆھات لەشەودا یان لەڕۆژدا ئایا تاوانباران بۆچی (سزایەک) پەلە دەکەن |
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُهُ بَيَاتًا أَوْ نَهَارًا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ الْمُجْرِمُونَ |
1414 |
10/51 |
ئایا پاش ئەوەی ڕوویدا و بەدی ھات ئێوە بڕوای پێ دەھێنن؟!! ئا ئێستا (بڕوای پێ دەھێنن)؟ خۆ بەڕاستی ئێوە پەلەی ھاتنی (ئەو سزا) یەتان دەکرد |
أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنتُم بِهِ ۚ آلْآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ |
1415 |
10/52 |
ئەمجا پێـیان دەووترێت بەوانەی کە ستەمیان کردوە بچەژن سزای ھەمیشەیی ئایا ئێوە تۆڵەتان لێ دەسەندرێت مەگەر بەھۆی ئەو (کارانەوە) نەبێت کەخۆتان دەتان کرد |
ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذُوقُوا عَذَابَ الْخُلْدِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ |
1416 |
10/53 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) لێت دەپرسن ئایا ئەو سزایە ڕاستە (بەدی دێت)؟ پێیان بڵێ بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بێگومان ئەوە ڕاستە وە ئێوە ناتوانن خۆتانی لێ قوتار بکەن |
۞ وَيَسْتَنبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ۖ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ ۖ وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ |
1417 |
10/54 |
ئەگەر ھی ھەرکەسێک بێت کە ستەمی کردووە (لەدونیادا) یان بێ باوەڕ بوو بێت ھەرچی لە زەویدایە لەبریتی خۆی دەیدات (تەنھا بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت) وە (بێ باوەڕان) پەشیمانی خۆیان دەشارنەوە (لەو ڕۆژەدا) کاتێک کە ئەو سزایە دەبینن جا بڕیار دەدرێت لە نێوانیاندا بەدادوەری و ئەوانە ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت |
وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍ ظَلَمَتْ مَا فِي الْأَرْضِ لَافْتَدَتْ بِهِ ۗ وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ ۖ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بِالْقِسْطِ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ |
1418 |
10/55 |
ئاگاداربن بەڕاستی موڵکی خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ئاگاداربن بەڕاستی بەڵێنی (ھەڕەشەی) خوا ڕاستە بەڵام زۆربەیان نازانن |
أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ أَلَا إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ |
1419 |
10/56 |
ئەو (خوایە) دەژێنێت ودەمرێنێت و ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا) |
هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ |
1420 |
10/57 |
ئەی خەڵکینە بێگومان بۆتان ھاتووە ئامۆژگاری (قورئان) لەلایەن پەروەردگارتانەوە, وە شیفا و چارەیە بۆ ئەوەی لە ناو دڵ و دەرونتاندایە وە ڕێنمونی و میھرەبانیە بۆ بڕواداران |
يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ |
1421 |
10/58 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەر بەھۆی چاکە و میھرەبانی خواوەیە جا کەواتە بابەوە دڵخۆش بن ئەوە چاکترە (بۆیان) لەوەی کۆی دەکەنەوە (لەشتی ئەم دونیایە) |
قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ |
1422 |
10/59 |
بڵێ (بەو بێ بڕوایانە) پێم بڵێن ئەوەی خوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆتان لە ڕزق و ڕۆزی ھەندێکیتان کردووە بە حەرام و (ھەندێکی) بە حەڵاڵ بڵێ ئایا خوا مۆڵەتی (ئەوەی) پێ داوون (لەخۆتانەوە شتانێک حەڵاڵ و شتانێکیش حەرام بکەن) یان درۆ دەکەن بەناوی خواوە |
قُلْ أَرَأَيْتُم مَّا أَنزَلَ اللَّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًا وَحَلَالًا قُلْ آللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ۖ أَمْ عَلَى اللَّهِ تَفْتَرُونَ |
1423 |
10/60 |
وە گومانی ئەوانە چیە کە درۆ ھەڵئەبەستن بەناوی خواوە لەڕۆژی دواییدا بەڕاستی خوا خاوەنی چاکەو فەزڵ و بەھرەیە بەسەر خەڵکی یەوە بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسی (ئەو چاکەو بەھرانە) ناکەن |
وَمَا ظَنُّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ |
1424 |
10/61 |
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ لە ھەر مەبەست و کارێکدا بیت وە ھەرچی لە قورئان بخوێنی و (ئێوە) ھەر کردەوەیەک بکەن بێگومان ئێمە بەسەرتانەوە شایەتین و ئاگادارین کاتێک دەڕۆنە ناویەوە و پێوەی خەریکن وە وون نابێت لەپەروەردگارت بەئەندازەی گەردیلەیەک نە لەزەوی و نە لەئاسماندا وە نەبچوکتر لەو گەردیلەیە و نە گەورەتر لەو (گەردیلەیە) مەگەر ئەوەتا لە ناو پەڕاوێکی ئاشکرادا (کەمەبەست پێی لوح المحفوظ) ـە |
وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِن قُرْآنٍ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ۚ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ وَلَا أَصْغَرَ مِن ذَٰلِكَ وَلَا أَكْبَرَ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ |
1425 |
10/62 |
ئاگادار بن بێگومان دۆستانی خوا ترسیان لـەسەر نیە خەفەتیش ناخۆن |
أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ |
1426 |
10/63 |
ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە, وە ھەمیشە خۆیان دەپارێزن و لەخوا دەترسن |
الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ |
1427 |
10/64 |
ھەر بۆ ئەوانە مزگێنی وموژدە لەژیانی دونیادا و لە دواڕۆژیشدا گۆڕان نیە بۆ ووتە (و بەڵێنە) کانی خوا ھەر ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە |
لَهُمُ الْبُشْرَىٰ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ |
1428 |
10/65 |
باخەمبارت نەکات ووتەی ئەوانە چونکە بەڕاستی ھێز و دەسەڵات ھەمووی بۆ خوایە خوایش بیسەر و زانایە |
وَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ۚ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ |
1429 |
10/66 |
ئاگادار بن بەڕاستی ھەر بۆ خوایە ھەر چی لە ئاسمانەکان ھەرچیش لە زەویدایە پەیڕەویان نەکردووە ئەوانەی بێجگە لە خوا دەپەرستن پەرستراوانێک (ھاوبەشانێ بۆ خوا) ئەوانە تەنھا شوێن گومان کەوتوون وە ئەوانە تەنھا درۆدەکەن (بەگومان و گۆترە شت دەڵێن) |
أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ ۗ وَمَا يَتَّبِعُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ شُرَكَاءَ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ |
1430 |
10/67 |
ئەو خوایە زاتێکە شەوی بۆ داناون تا تێیدا بحەسێنەوە ڕۆژیشی داناوە بە ڕووناککەرەوە (کەمایەی ژیان وگوزەرانتان بێت) بەڕاستی لەوەدا (کە باس کرا) چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ کەسانێک کە دەبیستن و ژیرن |
هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ |
1431 |
10/68 |
ئەوانە دەڵێن خوا منداڵی بۆخۆی ھەڵبژاردوە!! پاکی و بێگەردی بۆ خوا ئەو بێ نیازە تەنھا ئەو خاوەنیانە ھەرچی وا لە ئاسمانەکان و ھەرچی وا لە زەویدا ھیچ بەڵگەیەکتان لا نیە بەمەی کە دەیڵێن. ئایا شتێک دەڵێن بە دەم خواوە کە نایزانن و بێ ئاگان لێی |
قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ۗ سُبْحَانَهُ ۖ هُوَ الْغَنِيُّ ۖ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۚ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَانٍ بِهَٰذَا ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ |
1432 |
10/69 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی ئەوانەی کە درۆ ھەڵ دەبەستن بە ناوی خواوە (ھەرگیز) ڕزگارنابن |
قُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ |
1433 |
10/70 |
(چونکە) بەھرە و ڕابواردنێکی کەم لە دونیادا (بەسەر دەبەن) پاشان بۆ لای ئێمەیە گەڕانەوەیان ئەمجا پێیان دەچێژین سزای زۆر توند بەھۆی ئەوەی کە بڕوایان نەھێنا (تامردن) |
مَتَاعٌ فِي الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ الْعَذَابَ الشَّدِيدَ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ |
1434 |
10/71 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) دەنگوباس و ھەواڵی نوح (علیە السلام) یان بۆ بخوێنەرەوە کاتێک بەگەلەکەی ووت ئەی گەلەکەم ئەگەر بەلاتانەوە قورس و گرانە مانەوەم لەناوتاندا و ئامۆژگاری کردنم (بۆتان) بەئایەتەکانی خوا ئەوامن پشتم بەخوا بەستووه ئێوەش کارو بڕیاری خۆتان کۆکەنەوە لەگەڵ ھاوبەشەکانتاندا ئەمجا با کار و بڕیارەکانتان شاراوە نەبێت بە لاتانەوە (بەڵکو ئاشکرابێت) پاشان پەلامارم بدەن و ماوەم مەدەن |
۞ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللَّهِ فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوا أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ثُمَّ اقْضُوا إِلَيَّ وَلَا تُنظِرُونِ |
1435 |
10/72 |
جا ئەگەر سەرپێچیتان کردم (پشتم تێ دەکەن) ئەوە من داوام نەکردووە لێتان ھیچ پاداشتێک پاداشتی من ھەر لەسەر خوایە وە فەرمانم پێدراوە کە لە فەرمانبەردارانی خودا و موسوڵمانان بم |
فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ |
1436 |
10/73 |
ئەمجا بەدرۆیان زانی ئەوسا ئێمەش ئەو (نوح) و ئەوانەش کەلەگەڵی بوون ڕزگارمان کردن لەکەشتیەکەدا وە کردمانن بەجێنشینانی (ئەوان لەزەویدا) ئەوانەشمان ژێر ئاو خست کەبڕوایان بەئایەتەکانی ئێمە نەھێنا ئەمجا سەرنج بدە و بڕوانە بزانە چۆن بوو دواڕۆژ و ئاکامی ترسێنراوان |
فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَمَن مَّعَهُ فِي الْفُلْكِ وَجَعَلْنَاهُمْ خَلَائِفَ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۖ فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنذَرِينَ |
1437 |
10/74 |
ئەمجا لەدوای نوح ناردمان پێغەمبەرانێک بۆ ناو گەلەکانیان ئەوانیش ھاتن بۆ لایان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە کەچی ئەوان بڕوایان نەھێنا بەوەی کەلە ڕابردوودا بڕوایان پێنەھێنا بوو بەو جۆرە مۆر دەنێین بەسەر دڵی دەست درێژ کاراندا (تاتێبگەن) |
ثُمَّ بَعَثْنَا مِن بَعْدِهِ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَاءُوهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا بِهِ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ نَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ الْمُعْتَدِينَ |
1438 |
10/75 |
پاشان ناردمان لەپاش ئەو نێرراوانە موسا و ھارون بۆلای فیرعەون و ە بۆ لای دەستە و تاقمەکەی بە بەڵگە و موعجیزەکانمانەوە بەڵام ئەوان خۆیان بە گەورە زانی و ئەوان ھۆزێکی تاوان باربوون |
ثُمَّ بَعَثْنَا مِن بَعْدِهِم مُّوسَىٰ وَهَارُونَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ بِآيَاتِنَا فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا مُّجْرِمِينَ |
1439 |
10/76 |
جا کاتێک بۆیان ھات ھەق و ڕاستی لەلایەن ئێمەوە ووتیان بێگومان ئەمە جادوویەکی ڕوون و دیارە! |
فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا إِنَّ هَٰذَا لَسِحْرٌ مُّبِينٌ |
1440 |