9/46 |
ئەگەر بیان ویستایە دەربچن (بۆ جیھادکردن) ئەوە ھۆ و کەرەستەی پێویستیان بۆ ئامادە دەکرد (لەچەک و ووڵاخ وتفاقی جەنگ) بەڵام خوا دەرچوونی ئەوانی پێ ناخۆش بوو بۆیە (خوا) خاوی کردنەوە (لەدەرچوون بۆ جیھاد) پێیان ووترا دانیشن لەگەڵ جێماواندا |
۞ وَلَوْ أَرَادُوا الْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا لَهُ عُدَّةً وَلَٰكِن كَرِهَ اللَّهُ انبِعَاثَهُمْ فَثَبَّطَهُمْ وَقِيلَ اقْعُدُوا مَعَ الْقَاعِدِينَ |
1281 |
9/47 |
ئەگەر لەگەڵتاندا دەرچوونایە ھیچ شتێکیان بۆ زیاد نەدەکردن بێجگە لە تێکدان و خراپەکاری نەبێت و نێوان ئێوەیان تێک دەدا (بەدوو زمانی و ھاتو ھوت) ئاژاوەیان بۆ دەنانەوە، وە لەناو ئێوەدا خەڵکانێک ھەن چاک گوێیان لێ دەگرن وە خوا بەئاگا و زانایە بەستەمکاران |
لَوْ خَرَجُوا فِيكُم مَّا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًا وَلَأَوْضَعُوا خِلَالَكُمْ يَبْغُونَكُمُ الْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّاعُونَ لَهُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ |
1282 |
9/48 |
سوێند بەخوا بەڕاستی دەستیان دابوویە ئاژاوە و (بشێوی) لەمەو پێش و جۆرەھا فەرمان و پیلانیان بۆ (لاوازکردنت) بەکارھێنا ھەتا ڕاستی ھات وە کارو فەرمانی خوا سەرکەوت کە ئەوان پێیان ناخۆش بوو |
لَقَدِ ابْتَغَوُا الْفِتْنَةَ مِن قَبْلُ وَقَلَّبُوا لَكَ الْأُمُورَ حَتَّىٰ جَاءَ الْحَقُّ وَظَهَرَ أَمْرُ اللَّهِ وَهُمْ كَارِهُونَ |
1283 |
9/49 |
وە ھەندێک کەس لەوانە دەڵێن (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوخسەتم بدە (با نەیەم بۆ جیھادکردن) و تووشی گوناھو خراپەم مەکە ئاگاداربن (لەئێستەوە) کەوتوونەتە ناو گوناھو خراپەوە و بێگومان دۆزەخ دەوری بێ باوەڕانی داوە |
وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ ائْذَن لِّي وَلَا تَفْتِنِّي ۚ أَلَا فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا ۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ |
1284 |
9/50 |
ئەگەر بەھرە و چاکە و سەرکەوتن بێـتە ڕێگات ناڕەحەت و غەمبار دەبن وە ئەگەر ناڕەحەتی و تێشکانت تووش بێت (بەکەشخەوە) دەڵێن بەڕاستی ئێمە کاری خۆمان کرد لەمەو پێش جا ڕوو وەردەگێڕن بەخۆشحاڵی و شادمانیەوە |
إِن تُصِبْكَ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ ۖ وَإِن تُصِبْكَ مُصِيبَةٌ يَقُولُوا قَدْ أَخَذْنَا أَمْرَنَا مِن قَبْلُ وَيَتَوَلَّوا وَّهُمْ فَرِحُونَ |
1285 |
9/51 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھیچمان تووش نابێت جگە لەوەی کەخوا نوسیویەتی بۆمان خوا پشتیوانی ئێمەیە وە بڕواداران با تەنھا پشت بەخوا ببەستن |
قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَانَا ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ |
1286 |
9/52 |
(پێیان) بڵێ: ئایا چاوەڕوانی چی دەکەن بۆ ئێمە بێجگە لە یەکێک لە دوو شتە زۆر چاکە کە (سەرکەوتن یان شەھید بوونە لە پێناو خوادا) ئێمەش چاوەڕوانین بۆ ئێوە کەخوا دووچارتان بکات بەسزایەک لەلایەن خۆیەوە یان بەدەستی ئێمە کەواتە چاوەڕوانی بکەن بێگومان ئێمە لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕوانین |
قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحْدَى الْحُسْنَيَيْنِ ۖ وَنَحْنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمْ أَن يُصِيبَكُمُ اللَّهُ بِعَذَابٍ مِّنْ عِندِهِ أَوْ بِأَيْدِينَا ۖ فَتَرَبَّصُوا إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ |
1287 |
9/53 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ماڵ ببەخشن بەخۆشی خۆتان یان بەزۆر و ناچاری ھەرگیز لێـتان وەرناگیرێت چونکە بەڕاستی ئێوە کۆمەڵێکی لەسنوور دەرچوو بوون |
قُلْ أَنفِقُوا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمْ ۖ إِنَّكُمْ كُنتُمْ قَوْمًا فَاسِقِينَ |
1288 |
9/54 |
وە ھیچ شتێک ڕێگری ئەوانەی نەکردووە کە گیرا بکرێت لێـیان ئەوەی کە بەخشییان بێجگە لەوەی کە بێگومان ئەوانە بێ باوەڕبوون بەخوا و پێغەمبەرەکەی وە نایەن بۆ نوێژکردن بەتەمەڵی نەبێت وە (ھیچێک) نابەخشن ئیللا پێـیان ناخۆشە و ناچارن |
وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلَا يَأْتُونَ الصَّلَاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَارِهُونَ |
1289 |
9/55 |
جا با سەرنجت ڕانەکێشێت (سەرسامت نەکات) (زۆری) ماڵ و دارایی و منداڵیان بێگومان خوا دەیەوێت سزایان بدات بەھۆی ئەو (ماڵ و منداڵەوە) لەم ژیانی دونیایەدا وە بەسەختی گیانیان دەربچێت لەکاتێکدا کەئەوان بێ باوەڕن |
فَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَافِرُونَ |
1290 |
9/56 |
وە سوێند دەخۆن بەخوا کەبەڕاستی ئەوان لەئێوەن (لە باوەڕدارانن) کەچی لەئێوە نین بەڵکو ئەوانە کۆمەڵێکن زۆر دەترسن (زراویان چووە) |
وَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنَّهُمْ لَمِنكُمْ وَمَا هُم مِّنكُمْ وَلَٰكِنَّهُمْ قَوْمٌ يَفْرَقُونَ |
1291 |
9/57 |
ئەگەر پەنایەکیان دەست کەوێت یان ئەشکەوتانێک یان کون و قوژبن و نەفەقێک پەنای بۆ دەبەن و (ڕووی تێدەکەن) لەکاتێکدا زۆر بەپەلە ڕادەکەن (یان ھیچ شتێک جڵەویان ناگرێت) |
لَوْ يَجِدُونَ مَلْجَأً أَوْ مَغَارَاتٍ أَوْ مُدَّخَلًا لَّوَلَّوْا إِلَيْهِ وَهُمْ يَجْمَحُونَ |
1292 |
9/58 |
وەھەندێ کەس لەوانە ڕەخنەو توانجت لێ دەگرن لەدابەش کردنی خێرەکاندا (یان زەکاتدا) خۆ ئەگەر لەو خێر و سەدەقەیان پێ بدرێت ڕازی دەبن وە ئەگەر پێیان نەدرێ لێی ئەو کاتە ئەوان تووڕە و ناڕازی دەبن |
وَمِنْهُم مَّن يَلْمِزُكَ فِي الصَّدَقَاتِ فَإِنْ أُعْطُوا مِنْهَا رَضُوا وَإِن لَّمْ يُعْطَوْا مِنْهَا إِذَا هُمْ يَسْخَطُونَ |
1293 |
9/59 |
وە بەڕاستی ئەگەر ئەوانە ڕازی بوونایە بەوەی خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ پێی دابوون وە بیانووتایە خوامان بەسە لەمەو پاش خوا پێمان دەبەخشێت لە فەزڵ ومیھرەبانی خۆی ھەروەھا پێغەمبەرەکەشی (بەشمان دەدات) بەڕاستی ئێمە بەسۆز و پەرۆشین بۆ لای خوا |
وَلَوْ أَنَّهُمْ رَضُوا مَا آتَاهُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ سَيُؤْتِينَا اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَرَسُولُهُ إِنَّا إِلَى اللَّهِ رَاغِبُونَ |
1294 |
9/60 |
بەڕاستی (زەکات) دان تەنھا (بۆ ئەم کومەڵانەیە کە خوای گەورە باسی کردوون) ئەوانیش بۆ بێ نەوایان وە بۆ ھەژاران وە بۆکرێکارانێک کەبەسەریەوەن (زەکات کۆدەکەنەوە) وە ئەوانەی دڵیان دا ئەھێنرێت (بۆ خۆشویستنی ئیسلام) وە بۆ ئازاد کردنی بەندە و کۆیلەکان وە بۆ قەرزاران وە بۆ جەنگاوەرانی ڕێی خوا و بۆ ڕێبوارانی پەککەوتە ئەمە پێویست کراوە وفەرزکراوە لەلایەن خواوە، وە خوا زانا و کاردروستە |
۞ إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ ۖ فَرِيضَةً مِّنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ |
1295 |
9/61 |
وە لەو ناپاکانەدا کەسانێک ھەیە کە ئازاری پێغەمبەر ﷺ دەدەن و دەڵێن ئەو خۆش باوەڕ و گوێگرە بۆ ھەموو شت تۆش بڵێ گوێگری چاکەیە (کە قازانجە) بۆتان باوەڕی ھەیە بەخوا و باوەڕی بەئیمانداران ھەیە و میھرەبانیە بۆ ئەوانەی بڕوایان ھێناوە لە ئێوه، وە ئەوانەی کە ئازاری پێغەمبەری خوا ﷺ دەدەن سزایەکی ئازاردەریان بۆ ھەیە |
وَمِنْهُمُ الَّذِينَ يُؤْذُونَ النَّبِيَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌ ۚ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍ لَّكُمْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ وَرَحْمَةٌ لِّلَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ ۚ وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ |
1296 |
9/62 |
(ناپاکان) بەخوا سوێندتان بۆ دەخۆن بۆ ئەوەی لێیان ڕازی بن وە خواو پێغەمبەرەکەی شایستە ترە بەوەی کەڕازی بکەن ئەگەر ئەوانە بڕوادارن |
يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ وَاللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَقُّ أَن يُرْضُوهُ إِن كَانُوا مُؤْمِنِينَ |
1297 |
9/63 |
ئایا ئەوانە نازانن بێگومان ھەرکەس دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بێگومان (تۆڵەی) ئەو کەسە ئاگری دۆزەخە بۆ ھەمیشەیی تیایدا دەمێنێتەوە ئەوەیە ڕیسوایی و زەبوونی زۆر گەورە |
أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّهُ مَن يُحَادِدِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَأَنَّ لَهُ نَارَ جَهَنَّمَ خَالِدًا فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ الْخِزْيُ الْعَظِيمُ |
1298 |
9/64 |
دوو ڕووەکان مەترسی دەکەن لەوەی کە سورەتێک دەربارەیان بنێررێتە خوارەوە کە ھەواڵیان لەسەربدات بەوەی کەلە دڵیاندایە (ئەی موحەممەد ﷺ بڵێ: گاڵتە و لاقرتی بکەن بەڕاستی خوا دەرخەر و ئاشکراکاری ئەوەیە کەمەترسی لێدەکەن |
يَحْذَرُ الْمُنَافِقُونَ أَن تُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ سُورَةٌ تُنَبِّئُهُم بِمَا فِي قُلُوبِهِمْ ۚ قُلِ اسْتَهْزِئُوا إِنَّ اللَّهَ مُخْرِجٌ مَّا تَحْذَرُونَ |
1299 |
9/65 |
سوێندبێت ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت بەڕاستی دەڵێن دڵنیابن ئێمە ھەر دەمەتەقێ و گاڵتە دەکەین تۆش بڵێ: ئایا بە خواو بەڵگەکانی و پێغەمبەرەکەی ئێوە گاڵتە و لاقرتیتان دەکرد؟ |
وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ۚ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ |
1300 |
9/66 |
بەھانە مەھێننەوە بەڕاستی ئێوە بێ بڕوا بوونەوە پاش بڕوا ھێنانتان ئەگەر ببورین و چاوپۆشی بکەین لە کۆمەڵ و تاقمێکتان (بەھۆی گەڕانەوەتانەوە) سزای کۆمەڵ و تاقمێکی تر دەدەین لەبەرئەوەی بێگومان ئەوانە تاوانبار بوون |
لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ ۚ إِن نَّعْفُ عَن طَائِفَةٍ مِّنكُمْ نُعَذِّبْ طَائِفَةً بِأَنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ |
1301 |
9/67 |
پیاوانی دوو ڕوو و ئافرەتانی دوو ڕوو ھەندێکیان پشتیوانی ھەندێکیانن فەرمان دەکەن بە خراپە و ڕێگری دەکەن لە چاکە و دەستیان دەقوچن (وخێر ناکەن) خوایان لە بیر چۆتەوە بۆیە خواش لەبیری کردوون و وازی لێ ھێناون بەڕاستی دووڕووەکان ھەر ئەوانن کەدەرچوون لەسنوور |
الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ بَعْضُهُم مِّن بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمُنكَرِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمَعْرُوفِ وَيَقْبِضُونَ أَيْدِيَهُمْ ۚ نَسُوا اللَّهَ فَنَسِيَهُمْ ۗ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ |
1302 |
9/68 |
خوا بەڵێنی داوە بە پیاوو ئافرەتە دوو ڕووەکان و بەبێ باوەرانیش بە ئاگری دۆزەخ دەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی ئاگری دۆزەخیان بەسە و خوا نەفرەتی لێ کردوون و سزای ھەمیشەییان بۆ ھەیە |
وَعَدَ اللَّهُ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْكُفَّارَ نَارَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ هِيَ حَسْبُهُمْ ۚ وَلَعَنَهُمُ اللَّهُ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُّقِيمٌ |
1303 |
9/69 |
(ئێوە ئەی دوو ڕووەکان) وەک ئەوانەن لەپێش ئێوەدا بوون ئەوانە زۆر بەھێز تر بوون لەئێوە و ماڵ و سامان و منداڵیشیان زۆرتر بوو (لەئێوە) ئەمجا ئەوان شادمان بوون بەشی خۆیان ڕایان بوارد وە ئێوەش ڕاتان بواردو شادمان بوون بە بەشەکەی خۆتان ھەر چۆنێک ئەوانەی لەپێش ئێوە شادمان بوون بە بەشی خۆیان وە ئێوە ڕۆچوون لەناھەق و بەتاڵدا بەوێنەی ڕۆچوونی ئەوان ئەوانە کردەوەکانیان پوچەڵ و بێسوود بوو لەدونیاو ڕۆژی دواییشدا وە ھەر ئەوانەن زەرەرمەندو ڕەنجەڕۆن |
كَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ كَانُوا أَشَدَّ مِنكُمْ قُوَّةً وَأَكْثَرَ أَمْوَالًا وَأَوْلَادًا فَاسْتَمْتَعُوا بِخَلَاقِهِمْ فَاسْتَمْتَعْتُم بِخَلَاقِكُمْ كَمَا اسْتَمْتَعَ الَّذِينَ مِن قَبْلِكُم بِخَلَاقِهِمْ وَخُضْتُمْ كَالَّذِي خَاضُوا ۚ أُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ |
1304 |
9/70 |
ئایا نەھاتووە بۆیان و پێیان نەگەیشتووە ھەواڵی ئەوانەی کەلەپێش ئەمانەوە بوون لەگەلی نوح وعاد و سەموود (ھۆزی صالح) وە گەلی ئیبراھیم و خەڵکی مەدیەن و شارەکانی ژێرو زەبەر کراو (ھۆزی لوط) پێغەمبەرەکانیان ھاتن بۆ ناویان بە بەڵگە ڕوونەکانەوە جا خوا ستەمی لێ نەکردن بەڵکو ئەوانە خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد |
أَلَمْ يَأْتِهِمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَقَوْمِ إِبْرَاهِيمَ وَأَصْحَابِ مَدْيَنَ وَالْمُؤْتَفِكَاتِ ۚ أَتَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ |
1305 |
9/71 |
پیاوان و ئافرەتانی باوەڕدار ھەندێکیان پشتیوان و یارمەتیدەر و خۆشەویستی ھەندێکی تریانن فەرمان دەدەن بەچاکە و ڕێگری دەکەن لەخراپە و بەڕێک و پێکی نوێژ جێبەجێ دەکەن و زەکاتی (سامانیان) دەدەن وە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن ئەوانە لەداھاتوودا خوا ڕەحمیان پێدەکات بەڕاستی خوا بەدەسەڵات و کار دروسته |
وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ أُولَٰئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ |
1306 |
9/72 |
خوا بەڵێنی داوە بە پیاوان و ئافرەتانی بڕوادار بە بەھەشتانێک کەڕوبارەکان دەڕۆن بەژێریاندا تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی و (بەڵێنی پێداوون) بەچەند کۆشکی چاک و ڕازاوە لە بەھەشتانێکی ھەمیشەییدا و ڕەزامەندیش لەلایەن خواوە کە گەورەترە (لە ھەموو شتێک) ھەر ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە |
وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ |
1307 |
9/73 |
ئەی پێغەمبەر ﷺ جیھاد بکە دژی بێ باوەڕان ودووڕوەکان وە توند و تیژ بەلەدژیان شوێنی حەوانەوەی ئەوانە دۆزەخە کە دواڕۆژ و چارە نوسێکی خراپە |
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ |
1308 |
9/74 |
(دوو ڕووەکان) سوێند دەخۆن بەخوا (ئەو ووتانەی دراوەتە پاڵیان) نەیانوتووە سوێند بەخوا بێگومان ووتەی بێ باوەڕییان ووتووە وە بێ بڕوا بوونەتەوە لەپاش موسوڵمان بوونیان و نیازی شتێکیان بوو بەڵام بۆیان نەکرا (کوشتنی پێغەمبەر ﷺ کاتی گەڕانەوەی لەتەبووک) وە ھیچ ڕەخنەو ڕقێکیان نەبوو تەنھا لەبەر ئەوە نەبێت کە خواو پێغەمبەرەکەی و (بڕوادارانیان) دەوڵەمەند کردوە لە فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەمجا ئەگەر ئەوان بگەڕێنەوە وپەپشیمان ببنەوە ئەوە چاکترە بۆیان وە ئەگەر ڕوو وەرگێڕن و (نەگەڕێنەوە) ئەوە خوا سزایان دەدات بەسزایەکی سەخت لە دونیا و پاشەڕۆژدا وە لەزەویدا نیە بۆ ئەوان ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک |
يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ مَا قَالُوا وَلَقَدْ قَالُوا كَلِمَةَ الْكُفْرِ وَكَفَرُوا بَعْدَ إِسْلَامِهِمْ وَهَمُّوا بِمَا لَمْ يَنَالُوا ۚ وَمَا نَقَمُوا إِلَّا أَنْ أَغْنَاهُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ مِن فَضْلِهِ ۚ فَإِن يَتُوبُوا يَكُ خَيْرًا لَّهُمْ ۖ وَإِن يَتَوَلَّوْا يُعَذِّبْهُمُ اللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَمَا لَهُمْ فِي الْأَرْضِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ |
1309 |
9/75 |
وە لەناپاکان کەسانێک ھەن کەپەیمانیان داوە بەخوا سوێند بەخوا ئەگەر خوا لە فەزڵ و بەھرەی خۆی پێمان ببەخشێت ئەوە بێگومان خێر وچاکە دەکەین وە بێگومان لە چاکەکاران دەبین |
۞ وَمِنْهُم مَّنْ عَاهَدَ اللَّهَ لَئِنْ آتَانَا مِن فَضْلِهِ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ الصَّالِحِينَ |
1310 |
9/76 |
کەچی کاتێک خوا لە فەزڵ و بەھرەی خۆی پێی بەخشین ڕژدی و چروکیان تێداکرد و پشتیان ھەڵکرد لەکاتێکدا ئەوانە ڕوو وەرگێڕن |
فَلَمَّا آتَاهُم مِّن فَضْلِهِ بَخِلُوا بِهِ وَتَوَلَّوا وَّهُم مُّعْرِضُونَ |
1311 |
9/77 |
ئەمجا خواش سەرئەنجامی ئەوانی گێڕا بەدوو ڕوویی لەدڵیاندا ھەتا ئەو ڕۆژەی بەدیداری (خوا) دەگەن بەھۆی نەبرد نەسەری ئەو بەڵێنەی کەدابوویان بەخوا و بەھۆی ئەوە شەوە درۆیان دەکرد |
فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ |
1312 |