9/14 |
(ئەی باوەڕداران) بیان کوژن خوا بەدەستی ئێوە سزایان دەدات و ڕیسوایان دەکات و سەرتان دەخات بەسەریاندا و (خوا) سینە و دڵی کۆمەڵی بڕوادار خۆش دەکات |
قَاتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ اللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مُّؤْمِنِينَ |
1249 |
9/15 |
و ڕق و خەشمی دڵەکانیان دادەمرکێنێ و ناھێڵێت وە خوای گەورە تەوبە وەردەگرێت لە ھەر کەسێک کەبیەوێت وە خوا زانای دانایە |
وَيُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبِهِمْ ۗ وَيَتُوبُ اللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ |
1250 |
9/16 |
ئایا گومانتان وابوو کەوازتان لێ دەھێنرێت لەکاتێکدا ھێشتا خوا ئاشکرای نەکردووە ئەوانەی تێکۆشان لەئێوە (لە پێناو خوادا) وە نەیان کردووە و ھەڵیان نەبژاردووە جگە لەخوا و پێغەمبەرەکەی و موسوڵمانان بە ھاوڕاز و جێی نھێنیان (دڵسۆزیان) وە خوا ئاگایە بەھەرچی کەئێوە دەیکەن |
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تُتْرَكُوا وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُوا مِنكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا مِن دُونِ اللَّهِ وَلَا رَسُولِهِ وَلَا الْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةً ۚ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ |
1251 |
9/17 |
نابێت ھاوبەشدانەران مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە (و سەرپەرشتیان بکەن) لەکاتێکدا خۆیان شاھیدن لەسەر خۆیان کە بێ باوەڕن ئەوانە کردەوەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە، وە ئەوانە لەناو ئاگردا ھەمیشەیین |
مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُوا مَسَاجِدَ اللَّهِ شَاهِدِينَ عَلَىٰ أَنفُسِهِم بِالْكُفْرِ ۚ أُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ وَفِي النَّارِ هُمْ خَالِدُونَ |
1252 |
9/18 |
بەڕاستی مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان دەکاتەوە کەسێک کەبڕوای ھێنابێت بەخوا و بەڕۆژی دوایی و نوێژەکانی بەجێ ھێنابێت و زەکاتی دابێت و لە کەس نەترسا بێت بێجگە لەخوا جا بەڵکو ئەوانە لەو کەسانە بن کە ڕێنمونی کراون |
إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَن يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ |
1253 |
9/19 |
(ئەی بێ باوەڕان) ئایا پێتان وایە ئاودان بەحاجییان و (سەرپەرشتی) و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام (کەعبەی پیرۆز) وەکو کەسێکە کەباوەڕی ھێنا بێت بەخوا و بەڕۆژی دوایی و تێکۆشا بێت لە ڕێی خوادا؟ چوون یەک نین بەلای خوداوە و (یەکسان نین) وە خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات |
۞ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ لَا يَسْتَوُونَ عِندَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ |
1254 |
9/20 |
ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە و کۆچیان کردووە و تێکۆشاون لەڕێگای خوادا بەماڵیان و بەگیانیان پلەیان بەرزترە لای خوا وەھەر ئەوانە سەرکەوتوون (لە دونیا و دوا ڕۆژدا) |
الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ اللَّهِ ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ |
1255 |
9/21 |
پەروەردگاریان موژدەیان دەداتێ بەمیھرەبانی و ڕەزامەندی لەلایەن خۆیەوە ھەروەھا بەھەشتانێکیان بۆ ھەیە نازو نیعمەتی بەردەوام و ھەمیشەیی تێدایە |
يُبَشِّرُهُمْ رَبُّهُم بِرَحْمَةٍ مِّنْهُ وَرِضْوَانٍ وَجَنَّاتٍ لَّهُمْ فِيهَا نَعِيمٌ مُّقِيمٌ |
1256 |
9/22 |
دەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی بەڕاستی خوا پاداشتی ھەرە گەورەی لایە |
خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ إِنَّ اللَّهَ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ |
1257 |
9/23 |
ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە باوک و براکانتان دامەنێن (ھەڵمەبژێرن) بەدۆست و خۆشەویست ئەگەر بێ باوەڕییان لەباوەڕ لا خۆشەویسترو چاکتربوو وە ھەر کەس لەئێوە ئەوانە بکات بەدۆستی خۆی ئەوە ھەر ئەوانە ستەمکارن |
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا آبَاءَكُمْ وَإِخْوَانَكُمْ أَوْلِيَاءَ إِنِ اسْتَحَبُّوا الْكُفْرَ عَلَى الْإِيمَانِ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ |
1258 |
9/24 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر باوکانتان وکوڕەکانتان وبراکانتان وھاوسەرەکانتان وخزم وعەشرەتتان وماڵ و دارایی یەک (بە زەحمەت) پەیداتان کردووە و بازرگانیەک کەدەترسن برەوی نەبێت (بێ بازاڕ بێت) و خانوو بەرەیەک کەپێی ڕازین خۆشەویست ترە لاتان لەخوا و پێغەمبەرەکەی و تێکۆشان لەڕێگەکەیدا ئەوە چاوەڕوان بکەن ھەتا خوا فەرمان و (تۆڵەی) خۆی دەھێنێت (بۆتان) وە خوا ڕێنمونی کەسانی تێپەڕ لەسنوور ناکات |
قُلْ إِن كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّىٰ يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ |
1259 |
9/25 |
سوێند بەخوا بەڕاستی خوا سەری خستن لە زۆر جێگا و شوێندا و لەڕۆژی حونەینیشدا (یارمەتی دان) کەبە زۆری خۆتاندا دەنازین بەڵام (ئەو زۆریە) ھیچ سوودێکی نەبوو بۆتان و زەویتان لەسەر تەنگ بوویەوە بەو فراوانیەی کەھەیەتی پاشان پشتان کردە دوژمن و ھەڵھاتن |
لَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ فِي مَوَاطِنَ كَثِيرَةٍ ۙ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ ۙ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنكُمْ شَيْئًا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُم مُّدْبِرِينَ |
1260 |
9/26 |
لەپاش ئەوە خوا ئارامی خۆی نارد بۆ سەر پێغەمبەرەکەی بۆ سەر بڕواداران وە سەربازانێکی (لەئاسمانەوە) ناردە خوارەوە کەئێوە نەتاندەبینین وەسزای بێ بڕواکانیشی دا (بەکوشتن و برینداری و بەدیل گرتن) ئەوەش سزای بێ باوەڕانە |
ثُمَّ أَنزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا وَعَذَّبَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ |
1261 |
9/27 |
پاشان خوا خۆش دەبێت لەپاش ئەوە لە ھەر کەسێک کە بیەوێت وە خوا لێ بوردە و میھرەبانە |
ثُمَّ يَتُوبُ اللَّهُ مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ |
1262 |
9/28 |
ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە بێگومان ھاوبەش دانەران پیسن کەواتە با نزیکی مزگەوتی حەرام نەکەونەوە پاش ئەم ساڵەیان (ئەو ساڵەی فەتحی مەککە کرا) وەئەگەر لەنەبوونی ترسان ئەوە لەمەو پاش خوا دەوڵەمەندتان دەکات لە چاکە و فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەگەر ویستی بەڕاستی خوا زانای کاردروستە |
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَٰذَا ۚ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاءَ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ |
1263 |
9/29 |
جەنگ بکەن لەگەڵ ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن بەخوا وە بەڕۆژی دوایی وە بەحەرامی دانانێن ئەوەی کە خوا و پێغەمبەرەکەی حەرامیان کردووە، وە ملکەچ ناکەن بۆ ئاینی ڕاست و دروست (ئاینی ئیسلام) لە ئەوانەی کتێبیان پێ بەخشراوە (مەبەست پێی گاور وجولەکەکانە) ھەتا باج و سەرانە دەدەن (بەدەوڵەتی ئیسلامی) بەدەستی خۆیان و بەملکەچی لەکاتێکدا ئەوان سەرشوڕو ڕیسوان |
قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّىٰ يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ |
1264 |
9/30 |
جوولەکەکان ووتیان عوزەیر کوڕی خوایە و گاورەکانیش ووتیان مەسیح کوڕی خوایە ئەوە ووتەی ئەوانە بەدەمی خۆیان دەیڵێن وەک ووتەی ئەوانە دەڵێنەوە کەپێشتر بێ بڕوا بوون خوا لەناویان بەرێت چۆن درۆ دەکەن و لەھەق و ڕاستی لادەدەن |
وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللَّهِ وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللَّهِ ۖ ذَٰلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَاهِهِمْ ۖ يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن قَبْلُ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ ۚ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ |
1265 |
9/31 |
زانا و قەشەکانیان کردوە بەپەروەردگار لەجیاتی خوا ھەروەھا مەسیحی کوڕی مەریەمیش (یان کردوە بە خوا) لە کاتێکدا فەرمانیان پێ نەدراوە بێجگە لەوەی کەیەک خوا بپەرستن کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەئەو پاک و بێگەردی بۆ ئەو (خوا) یەی لەوەی دەیکەنە ھاوبەشی |
اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَٰهًا وَاحِدًا ۖ لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ |
1266 |
9/32 |
دەیانەوێت ڕِووناکی (ئاینی) خوا بکوژێننەوە بەفووی دەمیان وە خوا نایەوێت و ناھێلێت و ھەر ڕووناکی خۆی (کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە) تەواو دەکات سەری دەخات (بەسەر تەواوی بێ باوەڕاندا) ھەر چەندە بێ باوەڕان پێیان ناخۆش بێت |
يُرِيدُونَ أَن يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ |
1267 |
9/33 |
خوا زاتێکە کەپێغەمبەرەکەی ناردووە بە ڕێنمونی و ئاینی ڕاست بۆ ئەوەی زاڵی بکات بەسەر ھەموو ئاینەکاندا بە گشتی ھەر چەندە بت پەرستان پێیان ناخۆش بێت |
هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ |
1268 |
9/34 |
ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە بەڕاستی زۆر لەزانا و قەشەکانی (جولەکەو گاور) سامان و ماڵی خەڵکی دەخۆن بەناھەق و ڕێگری (خەڵک) دەکەن لەڕێگەی خوا وە ئەوانەی ئاڵتون و زیو سەریەک دەنێن و کۆدەکەنەوە و نایبەخشن و زەکاتەکەی دەرناکەن لە پێناو خودا ئەوە موژدەیان پێ بدە بەسزایەکی ئازاردەر |
۞ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ كَثِيرًا مِّنَ الْأَحْبَارِ وَالرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۗ وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ |
1269 |
9/35 |
لە ڕۆژێکدا سوور دەکرێتەوە لەئاگری دۆزەخدا ئەوسا بەو (ئاڵتون و زیوە سوورەوە بووە) داخ دەکرێت ڕوویان و تەنیشتیان و پشتیان (پێیان دەووترێت) ئەمە ئەو (سامانەیە)کۆتان دەکردەوە بۆ خۆتان دەبچێژن (تۆڵەی) ئەوەی کۆتان دەکردەوە |
يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ۖ هَٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ |
1270 |
9/36 |
بەڕاستی ژمارەی مانگەکانی (ساڵ) لای خوا دوانزە مانگە لە (لوح المحفوظ) وا دانراوە لەڕۆژێکەوە (خوا) ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە چوار لەو مانگانە گەورەو بەڕێزن (شەڕیان تێدا قەدەغەکراوە) ئەوە ئاینی رێک و ڕاستە کەواتە لەو چوار مانگەدا ستەم مەکەن لەخۆتان (وکوشتاریان تێدا مەکەن) وە بجەنگن لەدژی تەواوی بت پەرستان بەتێکڕا ھەروەک ئەوان دژی ئێوە دەجەنگن بە تێکڕا و (بێ جیاوازی) ئەوەش بشزانن کە بێگومان خوا لەگەڵ پارێزکاران وخواناساندایە (بە چاودێری و پاراستن) |
إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ ۚ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً ۚ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ |
1271 |
9/37 |
بەڕاستی دواخستن و گۆڕینی (مانگە حەرامەکان) ڕۆچوونە لە بێ باوەڕیدا بێ باوەڕانی پێ گومڕا دەکرێت (دواخستنەکە) ساڵێک حەڵاڵی دەکەن و ساڵێک حەرامی دەکەن بۆ ئەوەی ڕێک ببن لەگەڵ ژمارەی ئەو چوار مانگەی کە خوا ڕێزداری کردوون (جەنگی تێیاندا حەرام کردووە) سەر ئەنجام ئەوەی خوا حەرامی کردبوو حەڵاڵی دەکەن جوان کراوە بۆیان کردەوە ناشیرینەکانیان خواش ڕێنمونی کەسانی بێ باوەڕ ناکات |
إِنَّمَا النَّسِيءُ زِيَادَةٌ فِي الْكُفْرِ ۖ يُضَلُّ بِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُحِلُّونَهُ عَامًا وَيُحَرِّمُونَهُ عَامًا لِّيُوَاطِئُوا عِدَّةَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ فَيُحِلُّوا مَا حَرَّمَ اللَّهُ ۚ زُيِّنَ لَهُمْ سُوءُ أَعْمَالِهِمْ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ |
1272 |
9/38 |
ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ئێوە چیتانە کاتێک پێـتان بووترێت دەرچن (بۆ جیھاد) لەڕێی خوادا لەشوێنی خۆتان ناجوڵێن (خۆتان دوا دەخەن) ئایا ئێوە ڕازین بەم ژیانەی دونیا لەبری پاشەڕۆژ دەی کامەیە خۆشی و شادیی ئەم ژیانەی دونیا لەبەرامبەری خۆشی پاشە ڕۆژدا زۆر کەمە |
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ ۚ أَرَضِيتُم بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ ۚ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ |
1273 |
9/39 |
ئەگەر نەڕۆن و دەرنەچن (بۆ جیھادکردن) (خوا) سزاتان دەدا بەسزایەکی سەخت و ئازاردەر وە لەبری ئێوە گەلێکی تر دەھێنێت (جیاواز لەئێوە) و ئێوە ھیچ زیانێکی پێ ناگەیەنن وە خوا بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا |
إِلَّا تَنفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ |
1274 |
9/40 |
ئەگەر ئێوە یارمەتی ئەو (پێغەمبەرە ﷺ) نەدەن ئەوە بێگومان خوا یارمەتی داوە کاتێک بێ بڕوایان دەریان کرد لە مەککە پێغەمبەر یەکێک بوو لەو دوو کەسە کاتێک ئەو دووانە (پێغەمبەر و ئەبو بەکر) لەئەشکەوتی (پور) دا بوون ئەو کاتە بەھاوەڵەکەی (بە ئەبوبەکری صدیقی) ووت خەم مەخۆ بێگومان خوا لەگەڵمانە ئەمجا خوا ئارامی و ئاسایشی بۆ ناردە خوارەوە، وە یارمەتیدا بە سەربازانێک کە نەتاندەبینین ووتەی بێ باوەڕانی گێڕا بەژێر کەوتوو و ووتەی خوا ھەر بەرز و بڵندە وە خوا زاڵ و باڵادەست و کاردروستە |
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ |
1275 |
9/41 |
بڕۆن و دەرچن (بۆ جیھاد) چ سووک بن (لەش ساغ و دەوڵەمەند و دەسەڵاتداربن) چ قورس و گران بن (نەخۆش و ھەژاربن) و تێبکۆشن بەماڵ و گیانتان لەڕێگەی خوادا ئەوەتان چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن |
انفِرُوا خِفَافًا وَثِقَالًا وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ |
1276 |
9/42 |
ئەگەر دەست کەوتێکی نزیک و سەفەرێکی ئاسان بوایە ئەوا شوێنت دەکەوتن (دەردەچوون لەگەڵتدا) بەڵام (بڕینی) ڕێگەی دوورو دژواری (جەنگی تەبووک) بۆ ئەوان ناڕەحەتە وە بێگومان (پاش گەڕانەوەتان لەتەبووک) سوێند دەخۆن بەخوا ئەگەر بمانتوانیایە لەگەڵتان دەردەچووین (بۆ جیھاد) ئەوانە خۆیان دەفەوتێنن وە خوا دەزانێت بەڕاستی ئەو (دوو ڕووانە) درۆزنن |
لَوْ كَانَ عَرَضًا قَرِيبًا وَسَفَرًا قَاصِدًا لَّاتَّبَعُوكَ وَلَٰكِن بَعُدَتْ عَلَيْهِمُ الشُّقَّةُ ۚ وَسَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَوِ اسْتَطَعْنَا لَخَرَجْنَا مَعَكُمْ يُهْلِكُونَ أَنفُسَهُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ |
1277 |
9/43 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) خوا لێت ببورێت لەبەرچی مۆڵەتی ئەو (دوو ڕوانەت) دا ھەتا بۆت دەرکەوێت ئەوانەی کەڕاستیان کرد وە درۆزنەکان بناسیت |
عَفَا اللَّهُ عَنكَ لِمَ أَذِنتَ لَهُمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَتَعْلَمَ الْكَاذِبِينَ |
1278 |
9/44 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) مۆڵەتت لێ وەرناگرن (بۆ ئەوەی خۆیان دوا بخەن لە جیھادکردن) ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە بەخوا و بەڕۆژی دوایی کە تێبکۆشن بەماڵ و گیانیان وە خوا بە ئاگاو زانایە بەخۆ پارێزەران |
لَا يَسْتَأْذِنُكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ أَن يُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالْمُتَّقِينَ |
1279 |
9/45 |
بەڕاستی ئەوانە مۆڵەتت لێ وەردەگرن (کە نەیەن بۆ جیھاد کردن) کە بڕوایان نیە بەخوا و بە ڕۆژی دوایی و دڵەکانیان لە گومان و دوو دڵیدایە بۆیە ئەوانە لە گومان و دوودڵی خۆیاندا سەرگەردانن |
إِنَّمَا يَسْتَأْذِنُكَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَارْتَابَتْ قُلُوبُهُمْ فَهُمْ فِي رَيْبِهِمْ يَتَرَدَّدُونَ |
1280 |