22/62 |
ئەمە لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ھەر خوا ھەق و ڕاستە وەبێگومان ئەوەی جگە لەخوا ھاواری لێ دەکەن (ودەیپەرستن) ھەر ئەو بەتاڵ و ناڕاستە وبەڕاستی خوا ھەر خۆی بەرزو بڵندو گەورەیە |
ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ |
2657 |
22/63 |
ئایا نابینیت کەبەڕاستی خوا باراندویەتی لە ئاسمانەوە باران (بەھۆی ئەو بارانەوە) زەوی سەوز دەبێت (بەڕوەک) بێگومان خوا ووردبین وبە ئاگایە (بە ھەموو شتێک) |
أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَتُصْبِحُ الْأَرْضُ مُخْضَرَّةً ۗ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ |
2658 |
22/64 |
ھەر بۆ خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکانە و ئەوەیشی لە زەویدایە وە بەڕاستی خوا ھەر خۆی بێ نیاز و دەوڵەمەندە وشایستەی سوپاسە |
لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ |
2659 |
22/65 |
ئایا نابینیت (نازانیت) بەڕاستی خوا ڕامی ھێناوە بۆتان وخستویەتیە خزمەتتانەوە ھەموو ئەو شتانەی لەزەویدایە وەکەشتی (ڕام ھێناوە بۆتان) ودەڕوات بەناو دەریادا بەفەرمانی ئەو (بەفەرمانی خوا) وەئاسمانی ڕاگیر کردووە تا نەکەوێت بەسەر زەویدا مەگەر بەفەرمانی ئەو نەبێت بەڕاستی خوا دڵسۆز و میھرەبانە بەرانبەر بەخەڵکی |
أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي الْأَرْضِ وَالْفُلْكَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِأَمْرِهِ وَيُمْسِكُ السَّمَاءَ أَن تَقَعَ عَلَى الْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ |
2660 |
22/66 |
وە ئەو (خوا) زاتێکە کەژیانی پێ بەخشیوون (لەسەرەتای دروسکردنتانەوە) دواتر دەتانمرێنێت پاشان زیندووتان دەکاتەوە بێگومان خەڵکی زۆر ناسوپاس و سپڵەن |
وَهُوَ الَّذِي أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ۗ إِنَّ الْإِنسَانَ لَكَفُورٌ |
2661 |
22/67 |
بۆ ھەموو ئوممەتێک شەریعەت و بەرنامەیەکمان داناوە
ئـەوان کـاریـان پێ کـردووە کـەواتـە نـابێت (خـاوەن ئاینەکانی تر) لەکاری ئایندا کێشە و ئاژاوەت لەگەڵدا دروست کەن وەتۆ خەڵک بانگ بکە بۆ لای پەروەردگارت بێگومان تۆ لەسەر ئاینێکی ڕاستی |
لِّكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ ۖ فَلَا يُنَازِعُنَّكَ فِي الْأَمْرِ ۚ وَادْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدًى مُّسْتَقِيمٍ |
2662 |
22/68 |
جا ئەگەر دەمەقاڵێ وموجادەلەیان لەگەڵدا کردیت تۆش بڵێ خوا خۆی چاک دەزانێت بەو کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن |
وَإِن جَادَلُوكَ فَقُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ |
2663 |
22/69 |
خوا دادوەری دەکات لەنێوانتاندا لەڕۆژی دواییدا لەو شتانەی کەئێوە تێیدا جیاوازن |
اللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ |
2664 |
22/70 |
ئایا نازانی بەڕاستی خوا دەزانێت بەھەموو ئەو شتانەی لە ئاسمان و زەویدایە، بێگومان ئەوەی باسکرا لەکتێب لە (لوح المحفوظ)دایە بەڕاستی ئەم (زانیاریەی باسکرا) بەلای خواوە ئاسانە |
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۗ إِنَّ ذَٰلِكَ فِي كِتَابٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ |
2665 |
22/71 |
ئەوان جگە لەخوا شتێک دەپەرستن، (خوا) ھیچ بەڵگەیەکی نەناردۆتە خوارەوە لەسەری وە بێگومان خۆشیان ھیچ زانیاریان دەربارەی ئەو (پەرستراوانە) نیە وەبۆ ستەمکاران نیە ھیچ یارمەتیدەرێک |
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَمَا لَيْسَ لَهُم بِهِ عِلْمٌ ۗ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ |
2666 |
22/72 |
وەکاتێک بخوێنرێتەوە بۆیان نیشانە ڕوونەکانی ئێمە لەدەم و چاوی ئەو کەسانەی بێ باوەڕن دەبینی ڕووگرژی و توڕەیی نزیکە پەلامار (وھێرش) بەرن بۆ ئەو کەسانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنێتەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھەواڵتان بدەمێ بەخراپتر لەو (ڕوگرژی و توڕەییەی) ئێوە چیە ئاگری دۆزەخە کەخوای گەورە بەڵێنی داوە بەو کەسانەی کە بێ باوەڕن چ جێگە و ئاکامێکی خراپە (کە پێی دەگەن) |
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِ الَّذِينَ كَفَرُوا الْمُنكَرَ ۖ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِالَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ۗ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكُمُ ۗ النَّارُ وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ |
2667 |
22/73 |
ئەی خەڵکینە نموونەیەک ھێنراوەتەوە جا گوێی بۆ بگرن بێگومان ئەوانەی ھاواریان لێ دەکەن لە جیاتی خوا ھەرگیز ناتوانن مێشێک دروست بکەن ھەرچەند ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە وە ئەگەر مێشیش شتێکیان لێ بفڕێنێ ناتوانن لێی بسێننەوە داواکار و داوالێکراو لاواز و بێ دەسەڵاتن |
يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ ۚ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَن يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ ۖ وَإِن يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ۚ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ |
2668 |
22/74 |
ئەوانە بەو شێوەی کە پێویستە خوا بناسن، نەیان ناسیوە بێگومان خوا بە توانا و بەدەسەڵاتە |
مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ |
2669 |
22/75 |
خوا لە فریشتەکاندا نێردراو ھەڵدەبژێرێت ھەروەھا لە خەڵکیشدا بەڕاستی خوا بیسەر و بینایە |
اللَّهُ يَصْطَفِي مِنَ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا وَمِنَ النَّاسِ ۚ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ |
2670 |
22/76 |
خوا ئاگادارە بەوەی لە بەردەمیاندایە (روویداوە) و بەوەی لە دوایانەوەیە (دواتر ڕوودەدات) و ھەموو کارەکان ھەر بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە |
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۗ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ |
2671 |
22/77 |
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە کوڕنوش و سوژدە بەرن و پەروەردگارتان بپەرستن وە کاری چاک بکەن بۆ ئەوەی ڕزگاربن |
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ۩ |
2672 |
22/78 |
جیھاد و تێکۆشان بکەن لە پێناوی خوادا بەو شێوەیەی شایستە وشیاویەتی ئەو (خوا) ئێوەی ھەڵبژاردوە (بۆ ھەڵگرتنی ئەم ئاینە) وە لە ئاینـدا ھیچ کارێکی قورس و گرانی لەسەر دانەناون ئەمە ئاینی ئیبراھیمی باوە گەورەتانە
ئەو (خوا) پێشتر ئێوەی بە موسڵمان ناوناوە، وە لەم قورئانەشدا تا پێغەمبەر ببێت بە شاھید لەسەر ئێوە وە ئێوەش ببنە شاھیـد لەسـەر خـەڵـکی کەواتە بە چاکی نوێژەکانتان بکەن وزەکات بدەن وە تەنھا پشت بە خوا ببەستن چونکە ھەر ئەو پشتیوانتانە ئای چەند پشتیوان و یارمەتیدەرێکی چاکە |
وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ ۚ هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ۚ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ ۚ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِي هَٰذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ۚ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ هُوَ مَوْلَاكُمْ ۖ فَنِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ |
2673 |