Kürtçe Kur'an-ı Kerim - القرآن الكريم

 
00:00
Örnek: 33
Örneğin: Cennet
Sûre Adı: 022. Hac - (Hac) Al-Hajj—الحج
S/A Kürtçe Arapça Ano
22/30

ئەمەی (پێشوو باسی حەج بوو) جا ھەر کەس بپارێزێت و بە گەورەی بگرێت سنوورەکانی خوا ئەوە بۆ خۆی چاکترە لای پەروەردگاری وە گۆشتی ئاژەڵ (مەڕ، وبزن، ومانگا، وشتر) بۆ ئێوە حەڵاڵ کراوە جگە لەوانەی بۆتان باس دەکرێت (وەک مردارەوە بوو، یان بۆغەیری خودا سەربڕراو) کەواتە خۆتان دوور بخەنەوە لەو پیسیە کە بتەکانە ھەروەھا خۆتان بپارێزن لەقسەی درۆو ناڕەوا

ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ حُرُمَاتِ اللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ عِندَ رَبِّهِ ۗ وَأُحِلَّتْ لَكُمُ الْأَنْعَامُ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ۖ فَاجْتَنِبُوا الرِّجْسَ مِنَ الْأَوْثَانِ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ

2625
22/31

گەردن کەچ بن بۆ خوا (خۆتان لە ھەموو بیرو باوەڕێکی لار دووربگرن) ھاوبەش بڕیاردەر مەبن بۆ خوا جا ھەرکەس ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە وەک ئەوە وایە لە ئاسمان کەوتبێتە خوارەوە ئەمجا باڵندە (لە ھەوادا) بە پەلە بیفڕێنێت (وپارچە پارچەی بکات) یا بایەکی توند بیبات بۆ جێگایەکی زۆر دوور (چۆڵەوانی)

حُنَفَاءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ السَّمَاءِ فَتَخْطَفُهُ الطَّيْرُ أَوْ تَهْوِي بِهِ الرِّيحُ فِي مَكَانٍ سَحِيقٍ

2626
22/32

ئەمە (کە باسکرا نموونەی ھاوبەش دانان بوو بۆ خوا) وە ھەر کەس دروشمەکانی (ئاینی) خوا بەگەورە ڕاگرێت جا بەڕاستی ئەو کارە لە خوا ترسی دڵەکانیانەوەیە (وتەقواکارن)

ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ

2627
22/33

بۆ ئێوە لەو (ئاژەڵانە)دا چەند سوود وەرگرتنێک ھەیە (وەک سوار بوون، وخواردنی شیریان) (جگە لەمانەیش دەتوانن سوودیان لێ ببینن بەشێوەیەک زیانیان پێ نەگات) تاکاتی دیاریکراو (بۆ سەربڕینیان) کە شوێنی (سەربڕینی) ئەوانە کاتێکە دەگەنە ماڵی دێرینی (کەعبە)

لَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ مَحِلُّهَا إِلَى الْبَيْتِ الْعَتِيقِ

2628
22/34

وە بۆ ھەموو ئوممەتێک قوربانی کردنمان داناوە بۆ ئەوەی ناوی خوا ببەن (کاتی سەربڕین) لەسەر ئەو ئاژەڵانەی خوا پێی داون جـا خوای ئێوە پەرستراوێکی تەنھایە کەواتە تەنھا ملکەچی ئەو بن وە مژدە بدە بەملکەچان و خۆ بەکەم زانان

وَلِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنسَكًا لِّيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّن بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ ۗ فَإِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ فَلَهُ أَسْلِمُوا ۗ وَبَشِّرِ الْمُخْبِتِينَ

2629
22/35

ئەوانەی ھەرکاتێک ناوی خوا برا دڵەکانیان دەترسێت (دەلەرزێت) وە ئارامگرن لەسەر ئەوەی تووشیان دەبێت (لەناخۆشی) وە بەجێ ھێنەرانی نوێژەکانیانن وە لەو ڕزق رۆزیەی پێمان داون دەبەخشن

الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَالصَّابِرِينَ عَلَىٰ مَا أَصَابَهُمْ وَالْمُقِيمِي الصَّلَاةِ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ

2630
22/36

ئەو ووشترە گەورە و قەڵەوانە (دەبرێن لەبیت الحرام سەردەبڕێن) ئێمە کردومانەتە دروشمی خوا بۆ ئێوە بۆ ئێوە لەواندا خێر وچاکە ھەیە کەواتە (کاتی کردنیان بەقوربانی) ناوی خوایان لەسەر بھێنن لە کاتێکدا لەسەر سێ پەل وەستاون و دەستی چەپیان بەسراوەتەوە (لەبەر ئەوەی وشتر بە پێوە سەر دەبڕدرێت) جا کاتێک کەوتنە سەر زەوی بە تەنیشتدا (کاتێک گیانیان دەرچوو) ئەوە لەگۆشتەکەیان بخۆن وە بیدەن بە ھەژاران و سواڵکەران ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەمان بۆ ئێوە ڕامھێناوە تا سوپاسگوزار بن بۆ خوا

وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُم مِّن شَعَائِرِ اللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌ ۖ فَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا صَوَافَّ ۖ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْقَانِعَ وَالْمُعْتَرَّ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرْنَاهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

2631
22/37

ھەگیز ناگات بە خوا نەگۆشتی ئەو (قوربانیانە) نەخوێنیان بەڵام ئەوەی بە خوا دەگات تەقوا و پارێزکاری ئێوەیە ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەی بۆ ئێوە ڕامھێناوە بۆ ئەوەی خوا بە گەورە بگرن (یادی بکەن) لەسەر ئەوەی ڕێنمونی کردوون (بۆ سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام) وەمژدە بدە بەچاکە کاران

لَن يَنَالَ اللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَاؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ التَّقْوَىٰ مِنكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ ۗ وَبَشِّرِ الْمُحْسِنِينَ

2632
22/38

بەڕاستی خوا بەرگری وپشتیوانی دەکات لەوانەی کە بڕوایان ھێناوە بێگومان خوا خۆشی ناوێت ھەموو خیانەتکارێکی بێ باوەڕ

۞ إِنَّ اللَّهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آمَنُوا ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ

2633
22/39

رێگەدرا (بەجەنگ و جیھاد کردن) بە ئەو (موسڵمانانەی) شەڕیان لەگەڵدا دەکرێت لەبەر ئەوەی کە بەڕاستی ستەمیان لێکراوە وە بێگومان خوا بۆ سەرخستنیان بە توانایە

أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ

2634
22/40

ئەوانەی کە دەرکران لە ماڵ و وڵاتیان بە ناھەق تەنھا (گوناھیان ئەوە بوو) کە دەیانووت پەروەردگارمان (اللە)یە وە ئەگەر خوا خەڵکی لە ناو نەبردایە ھەندێکیان بە ھەندێکی تریان بێگومان دەڕوخێنرا (وێران دەکرا) دێری جولەکەکان و کلیسا و کەنیسە مزگەوتەکان کە یادی خوا لەو (پەرستگایانە)دا زۆر دەکرا وە بێگومان خوا یارمەتی کەسانێک ئەدات (وسەریان دەخات) کە یارمەتی (دینی) خوا دەدەن بە ڕاستی خوا بەھێز وباڵادەست و بەتوانایە

الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِن دِيَارِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَن يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا ۗ وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ

2635
22/41

ئەوانەی ئەگەر دەسەڵاتمان پێدان لە زەویدا بە چاکی نوێژ بەجێ دەھێنن وە زەکات دەدەن و فەرمان دەدەن بە چاکە وڕێگری دەکەن لە خراپە و سەرئەنجامی ھەموو کارەکان تەنھا بەدەست خوایە

الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ

2636
22/42

وە ئەگەر (بێ باوەڕان) تۆ بە درۆزن دەزانن وباوەڕت پێ ناکەن ئەوە بێگومان پێش ئەوانیش (گەلانی تر) باوەڕیان نەکرد (بە پێغەمبەرەکانیان) (وەک) گەلی نوح و عاد و سەمود

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَعَادٌ وَثَمُودُ

2637
22/43

وە گەلی ئیبراھیم و گەلی لوط

وَقَوْمُ إِبْرَاهِيمَ وَقَوْمُ لُوطٍ

2638
22/44

ھەروەھا یارانی مەدیەن (ھۆزی شوعەیب) وە موساش بە درۆزن دانرا ئەمجا (بۆ ماوەیەک) مۆڵەتی بێ باوەڕانمدا، دواتر تۆڵەم لێ سەندن وگرتمن جا چۆن بوو بەگژا چوونی ئێمە (لەوان)

وَأَصْحَابُ مَدْيَنَ ۖ وَكُذِّبَ مُوسَىٰ فَأَمْلَيْتُ لِلْكَافِرِينَ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ

2639
22/45

ئەمجا چەندەھا شار و دێھاتمان وێرانکرد کە (خەڵکەکەی) ستەمکار بوون ئەو (شارانە دیواری خانوەکانی) کەوتبوون بەسەر سەربانەکانیاندا وە چەندەھا بیر بێ خاوەن بوون (لە کار کەوتبوون) وە چەندەھا کۆشکی بەرز و بڵند (بێ خاوەن بوون)

فَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا وَهِيَ ظَالِمَةٌ فَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَبِئْرٍ مُّعَطَّلَةٍ وَقَصْرٍ مَّشِيدٍ

2640
22/46

دەی ئایا ئەوانە بە زەویدا نەگەڕاون تا دڵیان ھەبێت بیری پێ بکەنەوە (لەو وێران بوونە) یان گوێیان ھەبێت گوێی پێ بگرن (بۆ ڕاستی) لەڕاستیدا چاوەکان کوێر نابن بەڵکو ئەو دڵانە کوێر دەبن کەلە سینەکاندان

أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ۖ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَٰكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ

2641
22/47

وە ئەوان (قورەیش بە گاڵتەوە) بەپەلە داوای سزات لێ دەکەن لەکاتێکدا ھەرگیز خوا پێچەوانەی بەڵێنی خۆی ناکات و بێگومان ڕۆژێک لای پەروەردگارت وەک ھەزار ساڵ وایە لەو ساڵانەی ئێوە دەیژمێرن

وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ

2642
22/48

وە (خەڵکی) چەندەھا شار و گوند (ھەبوون) مۆڵەتم دان کە ستەمکار بوون لەپاشان تۆڵەم لێ سەندن (ولەناوم بردن) وە ھەر بۆلای من دەگەڕێنەوە

وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا وَهِيَ ظَالِمَةٌ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَيَّ الْمَصِيرُ

2643
22/49

بڵێ ئەی خەڵکینە بێگومان من بۆ ئێوە تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام

قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا أَنَا لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ

2644
22/50

ئەمجا ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناو وە کردەوە چاکەکانیان کرد لێخۆشبوون و ڕۆزیەکی بەنرخ وفراوانیان بۆ ئامادەیە

فَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ

2645
22/51

وە ئەوانەی ھەوڵیان داوە بۆ (دژایەتی) ئایەتەکانی ئێمە ناتوانا و دەستەپاچەن ئەوانە ھاوەڵی دۆزەخن

وَالَّذِينَ سَعَوْا فِي آيَاتِنَا مُعَاجِزِينَ أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ

2646
22/52

وە ئێمە لەپێش تۆ نەمان ناردووە ھیچ ڕەوانەکراو یان پێغەمبەرێک مەگەر ھەر کاتێک (پەڕاوی خودای) خوێندبێتەوە بۆ گەلەکەی شەیتان گومان و وەسوەسەی دەخستە ناو خوێنراوەکەیەوە (تا خەڵک باوەڕی پێ نەھێنن) ئەمجا خوا لایدەبات (پوچەڵی دەکاتەوە) ئەوەی شەیتان داوێتی بە گوێی خەڵکدا (لە وەسوەسە ودڵەڕاوکێ و دوودڵی) پاشان خوا ئایەتەکانی خۆی دەچەسپێنێت وە خوا زانا و کاردروستە

وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

2647
22/53

لەبەر ئەوەی ئەو گومانانەی شەیتان دەیخاتە (دڵەکان خوا) دەیکاتە (ھۆی) تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی نەخۆشی لە دڵیاندایە و (ئەوانەی) دڵیان ڕەق وە بەڕاستی ستەمکاران لە دژایەتی یەکی زۆر دوور (لە ڕاستی)دان

لِّيَجْعَلَ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ فِتْنَةً لِّلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَالْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ

2648
22/54

وە بۆ ئەوە بزانن ئەو کەسانەی کە زانیاریان پێـدراوە بێگومان ئەم (قورئانه) ڕاستیەکە لە لایەن پەروەردگارتەوە تا باوەڕی پێ بھێنن (وبەردەوام بن لەسەری) وە دڵەکانیان ملکەچ و بەئارام بێت بۆ ئەو (خوا) وە بێگومان خوا ھیدایەتدەری ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان ھێناوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست

وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤْمِنُوا بِهِ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِينَ آمَنُوا إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ

2649
22/55

بەردەوام ئەو کەسانەی بێ باوەڕن لە گوماندان دەربارەی قورئان ھەتا لەناکاودا ڕۆژی دوایی یەخەیان دەگرێت یان یەخەیان دەگرێت (ودێت بۆیان) سزای ڕۆژێکی نەزۆک و بێ خێر (کە ڕۆژی قیامەتە)

وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِّنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ

2650
22/56

دەسەڵات و پاشایەتی لەو ڕۆژەدا تەنھا بۆ خوایە لەنێوانیاندا دادوەری دەکات ئەمجا ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەت دان

الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ لِّلَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ

2651
22/57

وە ئەو کەسانەی بێ باوەڕ بوون وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی بۆ ئەوانە ھەیە سزای ڕیسواکەر

وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ

2652
22/58

وە ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە لەڕێگای خوادا پاشان کوژران (شەھید بوون) یان مردن بێگومان خوا ڕزق وڕۆزیەکی چاکیان دەداتێ وە بێگومان خوا چاکترینی ڕۆزیدەرانە

وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوا أَوْ مَاتُوا لَيَرْزُقَنَّهُمُ اللَّهُ رِزْقًا حَسَنًا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ

2653
22/59

سوێند بەخوا، خوا ئەوانە دەخاتە جێگایەک کەپێی ڕازی دەبن وە بێگومان خوا زانا و لەسەر خۆیە

لَيُدْخِلَنَّهُم مُّدْخَلًا يَرْضَوْنَهُ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٌ

2654
22/60

ئەمەی (باسمان کرد بۆت) وە ھەر کەسێک تۆڵەی خۆی بسێنێت (لەدەست درێژیکەر) بەوێنەی ئەو ستەمەی لێی کراوە لەدوای ئەوە جارێکی تر دەست درێژی بکرێتە سەر ئەوە بێگومان خوا یارمەتی دەدات (سەریدەخات) بەڕاستی خوا چاوپۆشیکار و لێبوردەیە

۞ ذَٰلِكَ وَمَنْ عَاقَبَ بِمِثْلِ مَا عُوقِبَ بِهِ ثُمَّ بُغِيَ عَلَيْهِ لَيَنصُرَنَّهُ اللَّهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ

2655
22/61

ئەم (سەرخستنەی خوا) لەبەر ئەوەیە بەڕاستی خوا (ئەوەندە بەدەسەڵاتە) شەو دەباتە ناو ڕۆژەوە (کاتێک شەو درێژ تر بێت لەڕۆژ) وەڕۆژ دەباتە ناو شەوەوە وە بێگومان خوا بیسەر و بینایە

ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ

2656