18/69 |
(موسا) ووتی ئەگەر خوا بیەوێت بە خۆڕاگر دە مبینی و سەرپێچی لە ھیچ فەرمانێکت ناکەم |
قَالَ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ صَابِرًا وَلَا أَعْصِي لَكَ أَمْرًا |
2209 |
18/70 |
ووتی (بە موسا) جا ئەگەر شوێنم کەوتیت ئەوە پرسیاری ھیچ شتێکم لێ مەکە ھەتا خۆم دەربارەی قسەت بۆ دەکەم (لە نھێنییەکەی ئاگادارت دەکەمەوە) |
قَالَ فَإِنِ اتَّبَعْتَنِي فَلَا تَسْأَلْنِي عَن شَيْءٍ حَتَّىٰ أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًا |
2210 |
18/71 |
ئەمجا پێکەوە ھەردووکیان رۆیشتن ھەتا سواری کەشتیەک بوون (پیاو چاکەکە) کەشتێکەی کون کرد (موسا) ووتی کەشتییەکەت کون تێکرد بۆ ئەوەی سەرنشینەکانی (لە دەریادا) نوقم بکەیت سوێند بە خوا بەڕاستی کارێکی زۆر خراپ و ناشایستەت کرد |
فَانطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا ۖ قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا |
2211 |
18/72 |
(پیاو چاکەکە) ووتی ئایا من نەم ووت تۆ ھەرگیز ناتوانی خۆت بگریت لەگەڵ مندا |
قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا |
2212 |
18/73 |
(موسا) ووتی لێم ببورە لەبەر ئەوەی (ئەو مەرجەی دامان نابوو) لەبیرم چوو ئەم زانیاری فێربوونەم لەسەر قورس مەکە |
قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِي بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرْهِقْنِي مِنْ أَمْرِي عُسْرًا |
2213 |
18/74 |
ئەمجا پێکەوە ھەردووکیان رۆیشتن ھەتا گەشتن بە تازە لاوێک یەکسەر (پیاو چاکەکە) ئەو (تازە لاوەی) کوشت (موسا) ووتی کەسێکی پاکی بێ گوناھت ھەروا کوشت بێ ئەوەی کەسێکی کوشتبێ سوێند بە خوا بەڕاستی کارێکی زۆر خراپ و ناڕەوات کرد |
فَانطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا لَقِيَا غُلَامًا فَقَتَلَهُ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ لَّقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُّكْرًا |
2214 |
18/75 |
(بەندە چاکەکە) ووتی(بە موسا) پێم نەووتیت بێگومان تۆ ھەرگیز ناتوانی خۆت بگری لەگەڵمندا |
۞ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا |
2215 |
18/76 |
(موسا) ووتی ئەگەر دوای ئەم جارە پرسیاری ھەرشتێکم لێ کردیت (ڕەخنەم لێ گرتیت) ئیتر ھاوڕێیەتیم مەکە چونکە بەڕاستی لەلایەن منەوە بیانووت ھەیە (لەوەی وازم لێ بھێنیت) |
قَالَ إِن سَأَلْتُكَ عَن شَيْءٍ بَعْدَهَا فَلَا تُصَاحِبْنِي ۖ قَدْ بَلَغْتَ مِن لَّدُنِّي عُذْرًا |
2216 |
18/77 |
ئەمجا پێکەوە ھەردووکیان ڕۆیشتن ھەتا گەشتنە لای خەڵکی شارێک (لەو کاتەدا برسیان بوو) داوای خۆراکیان کرد لەخەڵکی شارەکە ئەوانیش (خەڵکی شارەکە) میوانداریان لێ نەکردن ئەمجا بینیان دیوارێک لەودا (لەوشارەدا) نزیک بوو بکەوێت (بەندە چاکەکە) دیوارەکەی ڕاستکردەوە وھەڵیچنیەوە، (موسا) ووتی ئەگەر بتویستایە کرێیەکت لەسەر وەردەگرت |
فَانطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا أَتَيَا أَهْلَ قَرْيَةٍ اسْتَطْعَمَا أَهْلَهَا فَأَبَوْا أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُ ۖ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَاتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًا |
2217 |
18/78 |
ووتی ئا لێرەدا کاتی جیابوونەوەی من و تۆیە ئاگادارت دەکەم لەحیکمەتی ئەو شتانەی کە تۆ نەتوانی خۆت بگریت لەسەر (ڕوودان)یان |
قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيْنِي وَبَيْنِكَ ۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا |
2218 |
18/79 |
ھۆی (کوون کردنی) کەشتیەکە (ئەوە بوو) (ئەو کەشتیە) ھی چەند کەسێکی ھەژار بوو ئیشیان دەکرد (بەو کەشتیە) لەو دەریایەدا بۆیە ویستم (بە کون کردنی) عەیبداری بکەم (تا پاشا دەستی بەسەردا نەگرێت) چونکە لەپێشیانەوە پاشایەک ھەبوو دەستی دەگرت بەسەر ھەموو کەشتیەکی (چاک)دا |
أَمَّا السَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَاكِينَ يَعْمَلُونَ فِي الْبَحْرِ فَأَرَدتُّ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَاءَهُم مَّلِكٌ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًا |
2219 |
18/80 |
وە تازە لاوەکەش (کە کوشتم) ئەوە باوک و دایکی ئیماندار بوون جا ئێمەش ترساین (خۆشەویستی ئەولاوە) پاڵیان پێوە بنێت بۆ سەرکەشی و بێ باوەڕی |
وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَا أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا |
2220 |
18/81 |
جا (بەو کارە) ویستمان پەروەردگاریان (لەبری ئەوەدا) بۆیان بگۆڕێت (بەمنداڵێکی) چاکتر لەو پاکتر لە گوناهـ بەسۆزو بەزەیی تر بێت بۆیان |
فَأَرَدْنَا أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِّنْهُ زَكَاةً وَأَقْرَبَ رُحْمًا |
2221 |
18/82 |
وەھۆی (چاککردنەوەی) دیوارەکەش چونکە ھی دوو منداڵی ھەتیو بوو لە شارەکەدا لەژێریدا گەنجینەیەک ھەبوو کەھی ئەو دوو منداڵە بوو وە باوکی ئەودوو منداڵە چاک و خواناس بوو لەبەرئەوە پەروەردگارت ویستی ھەردووکیان گەورەو بەھێز ببن پاشان گەنجینەکەیان دەربھێنن ئەمە ڕەحمەتێک بوو لەلایەن پەروەردگارتەوە (لەبەر باوکیان) ئەو (شتانەی)کردم لە خۆمەوە نەبوو ئەوە نھێنی و ھۆی ئەو کردەوانە بوو کە تۆ توانای خۆ گرتنت نەبوو لەسەر (کردن) یان |
وَأَمَّا الْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَامَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِي الْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُ كَنزٌ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحًا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنزَهُمَا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۚ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْرِي ۚ ذَٰلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا |
2222 |
18/83 |
ھەروەھا پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی (ذو القرنین) (لە وەڵامیاندا) بڵێ لە بارەیەوە ھەندێک باسدەکەم بۆتان |
وَيَسْأَلُونَكَ عَن ذِي الْقَرْنَيْنِ ۖ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا |
2223 |
18/84 |
بەڕاستی ئێمە ھێز و دەسەڵاتمان پێدا لە زەویدا وە ھۆکاری ھەموو شتێکمان پێ دابوو (کە پاشایەتی پێویستی بوو) |
إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا |
2224 |
18/85 |
ئەویش کەڵکی لە ھۆکارەکان وەردەگرت (بۆ گەشتن بە مەبەست) |
فَأَتْبَعَ سَبَبًا |
2225 |
18/86 |
(خۆی و لەشکرەکەی ڕۆیشت) تا ئەوکاتەی گەیشتە شوێنی ئاوابوونی خۆر (لەو شوێنەدا) وا دیار بوو خۆرئاوا دەبێت لە کانیاوێکدا کە قوڕە ڕەشەی بە دەوردایە جا لەو جێگادا ڕێی کەوت لەگەلێکی (بێ باوەڕ) پێمان ووت ئەی (ذو القرنین) یان سزایان بدە (بە کوشتن گەر باوەڕیان نەھێنا) یان چاکەیان لەگەڵدا بکە (گەر باوەڕیان ھێنا) |
حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا ۗ قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا |
2226 |
18/87 |
(ذو القرنین) ووتی ئەوەی ستەم بکات (باوەڕ نەھێنێت) ئەوە بێگومان ئێمە سزای ئەدەین (بە کوشتن) پاشان دەگەڕێنرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری ئەویش سزای دەدات بە سزایەکی سەخت کە وێنەی نەبینراوە |
قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُّكْرًا |
2227 |
18/88 |
بەڵام ئەوەی باوەڕ بھێنێت و کردەوەی چاکیش بکات ئەوە پاداشتی ھەرە چاک (لە دواڕۆژدا) بۆ ئەوە و کارو فەرمانی خۆمانی بۆ سووک و ئاسان دەکەین |
وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ ۖ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا |
2228 |
18/89 |
پاشان گەڕایەوە بۆ ڕۆژھەڵات، وئەو ھۆکارانەی گرتەبەر کە خوای گەورە پێی دابوو |
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا |
2229 |
18/90 |
ھەتا کاتێک گەیشتە شوێنی ھەڵاتنی خۆر بینی خۆر ھەڵدێت لەسەر گەل و نەتەوەیەک کەھیچ پەردە و پەنایەکمان بۆ دانەنابوون (لەخۆر بیانشارێتەوە) |
حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَىٰ قَوْمٍ لَّمْ نَجْعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتْرًا |
2230 |
18/91 |
ھەر بەو شێوە بوو (بەسەرھاتی ذو القرنین) بێگومان ئێمە بەوەی ھەیبوو (لەبیریدا بوو) ئاگادار بووین |
كَذَٰلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًا |
2231 |
18/92 |
پاشان گەڕایەوە بۆ ڕۆژھەڵات، وئەو ھۆکارانەی گرتەبەر کە خوای گەورە پێی دابوو |
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا |
2232 |
18/93 |
ھەتا گەیشتە نێوانی دووبەربەست (نێوان دوو چیا) لەنزیک ئەو دوو بەربەستەدا گەلێکی دی لەھیچ ووتەیەک تێ نەدەگەیشتن (بەزمانی خۆیان نەبێت) |
حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ بَيْنَ السَّدَّيْنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوْمًا لَّا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًا |
2233 |
18/94 |
ووتیان ئەی (ذو القرنین) بەڕاستی (یـأجوج و مأجوج) لەم خاکەدا خراپەکارن ئاخۆ خەرجیەکت پێ بدەین بۆ ئەوەی بەربەستێک لەنێوان ئێمەو ئەواندا دروست بکەیت |
قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَىٰ أَن تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا |
2234 |
18/95 |
ووتی ئەو سامان و دەسەڵاتەی پەروەردگارم پێی داوم چاکترە (لەوەی ئێوە باسی دەکەن) جا ئێوە بە ھێز و بازوو یارمەتیم بدەن لەنێوان ئێوەو ئەواندا بەربەستێک دروست ئەکەم |
قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا |
2235 |
18/96 |
پارچە ئاسنم بۆ بھێنن (لەسەر یەک دایبنێن) ھەتا نێوانی ھەردوو کێوەکەی پڕ کرد و ڕێکی یەک بوون ووتی: (بەموشەدەمە) فوو بکەن (لەو ئاگرەی لە ژێریدا کرا بوویەوە) ھەتا کاتێک ئەو (پارچە ئاسنانە)ی کرد بەئاگر (ذو القرنین) ووتی مسی تواوەم بۆ بھێنن بیکەم بەسەریدا |
آتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا سَاوَىٰ بَيْنَ الصَّدَفَيْنِ قَالَ انفُخُوا ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَعَلَهُ نَارًا قَالَ آتُونِي أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا |
2236 |
18/97 |
ئەمجا (یأجوج و مأجوج) نەیاندەتوانی سەرکەون بەسەریدا (بەھۆی بەرزی و ساف و لوسی یەوە) وە نەیاندەتوانی کونی تێبکەن (لەبەر ڕەقی و ئەستووری) |
فَمَا اسْطَاعُوا أَن يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا |
2237 |
18/98 |
(ذو القرنین) ووتی ئەم (دروستکردنە) ڕەحمەتێکە لە لایەن پەروەردگارمەوە جا ھەرکات بەڵێنی پەروەردگارم ھات (بەدەرچوونی یأجوج و مأجوج) دەیکاتە زەویەکی تەخت وە بێگومان بەڵێنی پەروەردگارم ھەق و ڕاستە |
قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌ مِّن رَّبِّي ۖ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ ۖ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا |
2238 |
18/99 |
واز (لە خەڵکی) دههێنین لەو ڕۆژەدا دێن و دەچن بەناو یەکتردا (وەکو شەپۆلی دەریا) و فوو دەکرێت بەشەیپوردا ئەوسا ھەموویان کۆ دەکەینەوە سەراپا (کەسیان لێ جێ نامێنێت) |
۞ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ ۖ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا |
2239 |
18/100 |
وە لەو ڕۆژەدا دۆزەخ نیشانی کافران دەدەین بەنیشان دانێکی تەواو |
وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَافِرِينَ عَرْضًا |
2240 |