18/37 |
ھاوڕێ (ئیماندارە) کەی پێی ووت لە کاتێکدا کە گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد ئایا تۆ بێ باوەڕیت بەو زاتەی کە تۆی لە خاک دروستکردووە پاشان لە دڵۆپە ئاوێک پاشان کردویتی بە پیاو |
قَالَ لَهُ صَاحِبُهُ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَكَفَرْتَ بِالَّذِي خَلَقَكَ مِن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا |
2177 |
18/38 |
بەڵام من ھەر (دەڵێم) ئەو خوا پەروەردگارمە و ھیچ کەسیش ناکەم بە ھاوبەشی پەروەردگارم |
لَّٰكِنَّا هُوَ اللَّهُ رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِرَبِّي أَحَدًا |
2178 |
18/39 |
وە با کاتێک چوویتە ناو باخەکەتەوە بتووتایە ھەرچی خوا بیەوێت (ھەر ئەوە دەبێت) ھەموو توانایەکیش ھەر بەدەس خوایە ئەگەر تۆ من دەبینی لە تۆ کەمتریش ماڵ و دارایی و مناڵم ھەیە |
وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَاءَ اللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ۚ إِن تَرَنِ أَنَا أَقَلَّ مِنكَ مَالًا وَوَلَدًا |
2179 |
18/40 |
ئومێدم وایە کە پەروەردگارم چاکتر لە باخەکەی تۆم پێ بدات و بەڵا و بروسکەیەکیش لە ئاسمانەوە بنێرێت بۆ باخەکەی تۆ جا (باخەکەت) ببێت بەزەویەکی ووشکی ساف و خلیسک |
فَعَسَىٰ رَبِّي أَن يُؤْتِيَنِ خَيْرًا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا حُسْبَانًا مِّنَ السَّمَاءِ فَتُصْبِحَ صَعِيدًا زَلَقًا |
2180 |
18/41 |
یان ئاوەکەی ڕۆبچێت بە ناخی زەویدا ئیتر ھەرگیز نەتوانی بیدۆزیتەوە |
أَوْ يُصْبِحَ مَاؤُهَا غَوْرًا فَلَن تَسْتَطِيعَ لَهُ طَلَبًا |
2181 |
18/42 |
سامان و بەر و بوومەکەی لە ناوبرا (بە ھەورە بروسکە سوتا و نەما) ئەمجا کابراش لە داخا دەسەکانی دەپرواند و دەیدان بە یەکدا لەسەر ئەو ماڵەی کە خەرجی کرد بوو (لە باخەکەیدا) لە کاتێکدا (کەپری) باخەکەی ھەموو کەوتوون بەسەر یەکدا (جا لە پاشە ڕۆژدا) دەڵێت: خۆزگە کەسم نەکردایە بەھاوەڵی پەروەردگارم |
وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَىٰ مَا أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّي أَحَدًا |
2182 |
18/43 |
کەسانێک نەبوو یارمەتی بدەن و بێن بەھانایەوە بێجگە لە خوا خۆیشی سەرکەوتوو نەبوو |
وَلَمْ تَكُن لَّهُ فِئَةٌ يَنصُرُونَهُ مِن دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا |
2183 |
18/44 |
لەو شوێنانەدا پشتیوانی تایبەتی خوای ڕاست و ھەقە ھەر ئەویش چاکترین پاداشت ئەداتەوه و سەرئەنجامی باشیش (بە ئیمانداران) دەدات |
هُنَالِكَ الْوَلَايَةُ لِلَّهِ الْحَقِّ ۚ هُوَ خَيْرٌ ثَوَابًا وَخَيْرٌ عُقْبًا |
2184 |
18/45 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) بیھێنەرەوە بۆ ئەو (بێ باوەڕانە) نموونەی ژیانی دونیا وەک بارانێک وایە لە ئاسمانەوە دەیبارێنین ئەوسا جۆرەھا ڕواوی زەویی (پێ دەڕوێت) و دەڕۆن بەناو یەکدا ئەمجا دەبێتە پوش و پەڵاش و ھەوا پرش و بڵاوی دەکاتەوە، وە خوا ھەمیشە بە توانا و دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا |
وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ مُّقْتَدِرًا |
2185 |
18/46 |
ماڵ و کوڕ و کاڵ جوانی و زینەتی ژیانی دونیان کردەوە چاکەکان کە (پاداشتیان) دەمێنێتەوە پاداشتیان چاکترە لای پەروەردگارت و زیاتر جێگەی ئومێدن (لە ماڵی دونیا) |
الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلًا |
2186 |
18/47 |
وە (یادیان خەرەوە) ڕۆژێک کە شاخەکان دەخەینە ڕێ و ڕووی زەوی بە ڕوونی و تەختی دەبینی و ھەموو (خەڵکی) کۆ دەکەینەوە و ھیچ کەسیان بەجێ ناھێڵین |
وَيَوْمَ نُسَيِّرُ الْجِبَالَ وَتَرَى الْأَرْضَ بَارِزَةً وَحَشَرْنَاهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًا |
2187 |
18/48 |
و ھەموو (ئادەمی) لە بەردەم پەروەردگارتدا ڕیز دەکرێن سوێند بە خوا دێنەوە بۆ لامان ھەر بەو شێوەیەی کە یەکەمجار دروستمان کردن (بە ڕووتی و بێ بەرگی) بەڵام ئێوە گومانتان وابوو کە ئێمە کاتێک دانانێین بۆ (لێپرسینەوە) تان |
وَعُرِضُوا عَلَىٰ رَبِّكَ صَفًّا لَّقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّن نَّجْعَلَ لَكُم مَّوْعِدًا |
2188 |
18/49 |
نامەی کردەوەکان دابەش دەکرێت (دەدرێتە دەستی ڕاست چاکان و دەستی چەپی تاوانباران) ئەمجا تاوانباران دەبینیت زۆر دەترسن لەو (ھەموو تاوان و خراپەی) کە تێیدایە و دەڵێن ئای ھاوار بۆ ئێمە ئەم نامە و دەفتەرە چییە؟ ھیچ کردەوەیەکی بچووک و گەورەی بەجێ نەھێشتووە و تۆماری کردووە ھەر کردەوەیەکیان کردبێت (تیایدا) ئامادەیە و پەروەردگارت ستەم لە کەس ناکات |
وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَٰذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ۚ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا |
2189 |
18/50 |
(بیریان بھێنەرەوە) کاتێک بە فریشتەکانمان ووت سوژدە بەرن بۆ ئادەم ئەوانیش ھەموو سوژدەیان برد جگە لە ئیبلیس (شەیتان) نەبێت کە لە پێڕی جنۆکەکان بوو بۆیە لە فەرمانی پەروەردگاری دەرچوو دەی ئایا ئێوە (ئەی ئادەمیزادەکان) ئەو و نەوەی ئەو دەکەنە دۆست و پشتیوانی خۆتان لە جیاتی من لە کاتێکدا کە ئەوان دوژمنی ئێوەن ئای چ گۆڕینەوەیەکی خراپە بۆ ستەمکاران |
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ ۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ ۚ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا |
2190 |
18/51 |
من ئەوان (شەیتان و نەوەکانیم) ئامادەی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی نەکردووە ھەروەھا لە (کاتی) دروستکردنی خۆشیاندا (ئامادەم نەکردوون) وە من ھەرگیز گومڕاکەرانم نەکردووە بە یارمەتیدەری خۆم |
۞ مَّا أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُدًا |
2191 |
18/52 |
ڕۆژێک دەبێت کە خوا دەفەرموێت بانگی ئەو بتانە بکەن کە لاتان وابوو ھاوبەشی منن (با یارمەتیتان بدەن) ئەوانیش بانگیان دەکەن بەڵام وەڵامیان نادەنەوە (و نایەن بە ھاواریانەوە) وە ئێمە لە نێوانیاندا شیوێکی پڕ ئازارمان داناوە |
وَيَوْمَ يَقُولُ نَادُوا شُرَكَائِيَ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُم مَّوْبِقًا |
2192 |
18/53 |
وە تاوانباران ئاگری دۆزەخ دەبینن و ھەموو دەزانن و دڵنیان کە دەچنە ناوی وتێی دەکەون و ڕێگایەکیان دەست ناکەوێت بۆ گەڕانەوە لەو (ئاگرە) |
وَرَأَى الْمُجْرِمُونَ النَّارَ فَظَنُّوا أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمْ يَجِدُوا عَنْهَا مَصْرِفًا |
2193 |
18/54 |
سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا ھێناومانەتەوە ھەموو جۆرە نموونەیەک بۆ خەڵکی بەڵام ھەمیشە ئادەمی لە ھەموو شتێ زیاتر موجادەلە و دەماقاڵێ دەکات |
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍ ۚ وَكَانَ الْإِنسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا |
2194 |
18/55 |
ھیچ شتێک ڕێگری لە خەڵک نەکردووە کە باوەڕبھێنن کاتێک ھیدایەت و ڕێنمونیان بۆھات و داوای لێ بوردن بکەن لە پەروەردگاریان جگە لەوەی وەک ئوممەتانی پێشینانیان لێ بێت و (سـزای خودا لە ناویان ببات) یان سزا ڕوو بە ڕوویان بێتەوە (بە چاوی خۆیان بیبینن) |
وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَن يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَىٰ وَيَسْتَغْفِرُوا رَبَّهُمْ إِلَّا أَن تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ الْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ قُبُلًا |
2195 |
18/56 |
ئێمە پێغەمبەرانمان نە ناردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کە موژدە دەر و ترسێنەر بن ئەوانەی کە بێباوەڕن بەناھەق و بەتاڵ دەمەقاڵێ دەکەن بۆ ئەوەی (ئاینی) ڕاستی پێ لە ناو بەرن ئایەتەکانی من (کە قورئانە) و ئەو ھەرەشانەی پێی ترسێنراون بە گاڵتەیان دەزانین |
وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۚ وَيُجَادِلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ ۖ وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَمَا أُنذِرُوا هُزُوًا |
2196 |
18/57 |
کێ ستەمکارترە لەو کەسەی کە ئامۆژگاری کرا بێت بە ئایەتەکانی پەروەردگاری بەڵام ئەو گوێ ی پێ نەداو و ئەو تاوانانەی کە کردویەتی لە بیری خۆی بباتەوە بەڕاستی ئێمە چەند پەردەیەکی ئەستورمان داوە بەسەر دڵیاندا تا تێنەگەن (لە ئایەتەکانی ئێمە) وە قورسی و کەڕیمان خستۆتە گوێیانەوە (تاڕاستی نەبیستن) جا ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ سەر رێگای ڕاست ئەوانە ھەرگیز ھیدایەت وەرناگرن |
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ۚ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ۖ وَإِن تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَىٰ فَلَن يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا |
2197 |
18/58 |
پەروەردگارت لێبووردەی خاوەن بەزەییە ئەگەر تۆڵەیان لێ بسەنێ بەھۆی ئەو (تاوانانەوە) ی کە کردوویانە بێگومان بە پەلە سزای سەختی بۆ دەناردن بەڵام بۆ (سزادانی) ئەوان کاتێکی دیاری کراو ھەیە بێجگە لەو (خوایە) ھیچ پەنایەکیان دەست ناکەوێت (لەو سزایە) |
وَرَبُّكَ الْغَفُورُ ذُو الرَّحْمَةِ ۖ لَوْ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُوا لَعَجَّلَ لَهُمُ الْعَذَابَ ۚ بَل لَّهُم مَّوْعِدٌ لَّن يَجِدُوا مِن دُونِهِ مَوْئِلًا |
2198 |
18/59 |
و ئەو ھەمووە شار و گوندانەمان وێرانکرد و لەناومان بردن کاتێک (دانیشتوانیان) ستەمیان کرد و بۆ لەناو برد نیشیان کاتێکی دیاری کراومان دانا بوو |
وَتِلْكَ الْقُرَىٰ أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًا |
2199 |
18/60 |
(باسی ئەو کاتە بکە) کە موسا بەلاوە بەردەستەکەی خۆی ووت من ھەر دەڕۆم ھەتا دەگەمە شوێنی بە یەک گەیشتنی دوو دەریاکە یان ماوەیەکی دوور و درێژ دەڕۆم |
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَاهُ لَا أَبْرَحُ حَتَّىٰ أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا |
2200 |
18/61 |
جا کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی دوو دەریاکە بەیەک دەگەن ماسیەکەیان لەبیر چوو (کە وەک توێشوو بۆ سەفەرەکەیان پێـیان بوو) جا (ماسیەکە خۆی فڕێداو) ڕێگەی خۆی گرتە بەر لەناو دەریاکەدا و (ئاوەکە) لەت دەبوو وەک خۆی لێ نەدەھاتەوە |
فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ سَرَبًا |
2201 |
18/62 |
جا کاتێک تێپەڕین (لەو شوێنە) (موسا) فەرمووی بەلاوە بەردەستەکەی خواردنەکەمان بۆ بھێنە سوێند بە خوا بەڕاستی لەم سەفەرەماندا دووچاری ماندوویی و زەحمەت بووین |
فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَاهُ آتِنَا غَدَاءَنَا لَقَدْ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبًا |
2202 |
18/63 |
(لاوەکە) ووتی لە بیرتە کاتێک چووینە پەنا بەردە گەورەکە (بۆ پشوودان) جا بەڕاستی من (لەوێ) ماسیەکەم لە بیر چوو ھیچ شتێک ئەو (ماسیەی) لەبیر نەبردمەوە کە باسی بکەم بۆت بێجگە لە شەیتان (ماسیەکە زیندوو بویەوە) و بەشێوەیەکی سەیر رێگای خۆی لە دەریاکە گرتەبەر |
قَالَ أَرَأَيْتَ إِذْ أَوَيْنَا إِلَى الصَّخْرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ الْحُوتَ وَمَا أَنسَانِيهُ إِلَّا الشَّيْطَانُ أَنْ أَذْكُرَهُ ۚ وَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ عَجَبًا |
2203 |
18/64 |
(موسا) ووتی ئێمەش ئەوەمان دەویست ئەمجا بە شوێنی خۆیاندا گەڕانەوە بە سەرنجدان |
قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ ۚ فَارْتَدَّا عَلَىٰ آثَارِهِمَا قَصَصًا |
2204 |
18/65 |
جا بەندەیەک لە بەندەکانی ئێمەیان بینی کە لەلایەن خۆمانەوە ڕەحمەتمان پێدابوو شارەزاشمان کردبوو لە زانیاری تایبەتی خۆمان |
فَوَجَدَا عَبْدًا مِّنْ عِبَادِنَا آتَيْنَاهُ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَعَلَّمْنَاهُ مِن لَّدُنَّا عِلْمًا |
2205 |
18/66 |
موسا بەو (بەندە صاڵحەی) ووت ئایا (ھاوڕێیەتیت بکەم) و شوێنت بکەوم بۆ ئەوەی فێرم بکەیت لەو زانیاریە ڕاستەی فێری بوویت |
قَالَ لَهُ مُوسَىٰ هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا |
2206 |
18/67 |
(بەندە صاڵحەکە) ووتی (بە موسا) بە ڕاستی تۆ ھەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆت بگری |
قَالَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا |
2207 |
18/68 |
تۆ چۆن خۆت دەگریت لەسەر شتێک کە لە ڕاز و نھێنی ئەو ئاگادار نیت |
وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَىٰ مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْرًا |
2208 |