5/36 |
بەڕاستی ئەوانەی کە لەجیھاندا بێ بڕوا بوون ئەگەر ببنە خاوەنی ھەرچی لەزەویدایە ھەمووی ئەوەندەی تریشی لەگەڵ بێت بۆ ئەوەی خۆیانی پێ بکڕنەوە و رزگارکەن لەسزای ڕۆژی دوایی وبیبەخشن بۆ ڕزگار بوونیان لێیان وەرناگیرێت وە بۆیان ھەیە سزایەکی بە ئازار |
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لِيَفْتَدُوا بِهِ مِنْ عَذَابِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنْهُمْ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ |
705 |
5/37 |
دەیانەوێت لە ئاگری دۆزەخ بێنەدەرەوە بەڵام ھەرگیز دەرچوونیان لە (ئاگری دۆزەخ) نیە و سزای بەردەوامیان بۆ ھەیە |
يُرِيدُونَ أَن يَخْرُجُوا مِنَ النَّارِ وَمَا هُم بِخَارِجِينَ مِنْهَا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُّقِيمٌ |
706 |
5/38 |
پیاو و ئافرەتی دز دەستیان ببڕن لەتۆڵەی ئەو دزیەی کردویانە ئەمە تۆڵە و تەمێ کردنێکە لەلایەن خواوە وە خوا باڵا دەست وکار دروستە |
وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِّنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ |
707 |
5/39 |
جا ھەر کەس تۆبەی کرد لەپاش ستەمەکەی (دزیەکەی) وە کردەوەی چاکی کردو باش بوو ئەوە بێگومان خوا تۆبەکەی لێ وەردەگرێت بەڕاستی خوا لێبوردە و میھرەبانە |
فَمَن تَابَ مِن بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ اللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ |
708 |
5/40 |
ئایا نەتزانیوە کەھەر بۆ خوایە خاوەنێتی ئاسمانەکان و زەوی سزای ھەر کەسێک دەدات کەبیەوێت وە ئەبوورێت لەھەر کەس خۆی بیەوێت وەخوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانا و دەسەڵاتدارە |
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَيَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ |
709 |
5/41 |
ئەی (پێغەمبەر ﷺ) خەم بارت نەکات ئەوانەی کە پێشبڕکێ دەکەن لەبێ بڕواییدا لەوانەی بەدەم ئەڵێن بڕوامان ھێناوە کەچی دڵە کانیان بڕوای نەھێناوە ھەروەھا لەوانەش کە جولەکەن زۆر گوێ قوڵاخن بۆ درۆ زۆر گوێ لە مشتی دەستەیەکی ترن کەنەھاتون بۆلای تۆ ووتەکانی (تەورات) دەگۆڕن لە پاش ئەوەی خوا لەشوێنی خۆی دایناون ئەڵێن ئەگەر ئەمە ی (ئێمە) تان پێ گوترا (لەلایەن موحەممەد ﷺ) ئەوە وەری گرن ئەگەر لەئەمەی (ئێمە) تان پێ نەگوترا ئەوا خۆتان بپارێزن وەھەر کەسێک خوا بیەوێ کافرو گومڕای بکات ئەوە تۆ لەبەرامبەر خوادا ھیچت پێ ناکرێت بۆی ئەوانە کەسانێکن خوا نەیویستووە دڵەکانیان پاک بکاتەوە لەدونیادا سەرشۆڕدەبن وە لەڕۆژی دواییشدا بۆیان ھەیە سزایەکی زۆرگەورە |
۞ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُوا آمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِن قُلُوبُهُمْ ۛ وَمِنَ الَّذِينَ هَادُوا ۛ سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّاعُونَ لِقَوْمٍ آخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ مِن بَعْدِ مَوَاضِعِهِ ۖ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَٰذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمْ تُؤْتَوْهُ فَاحْذَرُوا ۚ وَمَن يُرِدِ اللَّهُ فِتْنَتَهُ فَلَن تَمْلِكَ لَهُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِدِ اللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ |
710 |
5/42 |
ئەو (جولەکانە) زۆر گوێ قوڵاخی درۆن ( ھەمیشە گوێ ھەڵدەخەن بۆ درۆ) ماڵی حەرام زۆر دەخۆن جا ئەگەر ئەوانە ھاتن بۆلات ئەوە (بەویستی خۆت) بڕیار بدە لە نێوانیاندا یان وازیان لێ بھێنە خۆ ئەگەر وازیان لێ بھێنیت ئەوە ھیچ زیانێکت پێ ناگەیەنن وە ئەگەر بڕیارت دا لەنێوانیاندا ئەوا بە دادوەری بڕیار بدە چونکە بەڕاستی خوا دادگەرانی خۆش دەوێت |
سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّالُونَ لِلسُّحْتِ ۚ فَإِن جَاءُوكَ فَاحْكُم بَيْنَهُمْ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ ۖ وَإِن تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَن يَضُرُّوكَ شَيْئًا ۖ وَإِنْ حَكَمْتَ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِالْقِسْطِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ |
711 |
5/43 |
وە ئەوانە چۆن تۆدەکەن بەدادوەر لەکاتێکدا تەوراتیان لایە کە حوکم و بڕیاری خوای تیایە ئەمجا لەپاش ئەوەی (کەکردیتیان بەدادوەر) ڕوو وەر دەگێڕنؤ بێگومان ئەوانە بڕوادار نین |
وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ التَّوْرَاةُ فِيهَا حُكْمُ اللَّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَا أُولَٰئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ |
712 |
5/44 |
بێگومان ئێمە تەوراتمان ناردە خوارەوە کەڕێنمونی و ڕووناکی تێدا بوو ئەو پێغەمبەرانە حوکمیان پێ دەکرد کەموسڵمان و ملکەچ بوون بۆ ئەوانەی کە جولەکە بوون ھەروەھا زانا خوا ناسەکان و زانا شەرع زانەکان (حوکمیان پێ دەکرد) بەھۆی ئەوەی فەرمانی پارێزگاری کتێبی خوا (تەورات) یان پێ کرا بوو (لەلایەن پێغەمبەرەکانیانەوە) وەشایەتیش بوون لەسەری کەواتە ئەی (زانایانی جولەکە) لەخەڵکی مەترسن بەڵکو تەنھا لەمن بترسن بەڵگەو فەرمانەکانی من مەگۆڕنەوە (مەفرۆشن) بە نرخێکی کەم وە ھەر کەس حوکم نەکات بەو بڕیارانەی کەخوا ناردوویەتیە خوارەوە ئا ئەوانە بێ باوەڕن و موسڵمان نین |
إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ ۚ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُوا لِلَّذِينَ هَادُوا وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ بِمَا اسْتُحْفِظُوا مِن كِتَابِ اللَّهِ وَكَانُوا عَلَيْهِ شُهَدَاءَ ۚ فَلَا تَخْشَوُا النَّاسَ وَاخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ |
713 |
5/45 |
لەتەوراتدا نوسیمان (پێویستمان کرد) لەسەریان کەبێگومان ھەر کەسێک بەدەستی ئەنقەست کەسێک بکوژێت ئەکوژرێتەوە لە بەرامبەریدا وە چاو لەبری چاو وە لووت لەبری لووت وە گوێچکە لەبری گوێچکە وە ددان لەبری ددان وەزامەکانیش تۆڵەیان زامدار کردنی دەست درێژی کەرانە جا ھەر کەس لەتۆڵە سەندن خۆش بێت ئەوە ئەبێتە ھۆی سڕینەوەی گوناھی وە ھەر کەسێک حوکم نەکات بەوەی کەخودا ناردویەتیە خوارەوە ئەوا ھەر ئەو کەسانە ستەم کاری تەواون |
وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالْأَنفَ بِالْأَنفِ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ ۚ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَّهُ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ |
714 |
5/46 |
ئەمجا بە دوای پێغەمبەرانی(جولەکەدا) ڕەوانەمان کرد عیسای کوڕی مەریەم باوەڕی ھەیە بەئەو تەوراتەی کەلەپێش خۆیەوە ھاتووە و ( ڕاستی دەردەخات وباوەڕی پێیەتی) وەئینجیلمان پێ بەخشی کەڕێنمونی و ڕووناکی تێدایە وە ئەو تەوراتە بەڕاست دەزانێت کەلە پێش ئەوەوە ھاتووە, وە ڕێنمونی و ئامۆژگاری یە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان |
وَقَفَّيْنَا عَلَىٰ آثَارِهِم بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ ۖ وَآتَيْنَاهُ الْإِنجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ |
715 |
5/47 |
دەبا پەیڕەوانی ئینجیل حوکم بکەن بەوەی کەخوا ناردوویەتیە خوارەوە تیایدا وە ھەرکەس حوکم نەکات بەوەی کەخوا ناردویەتیە خوارەوە ئا ئەوانە بەتەواوی یاخین و لەفەرمانی خوا دەرچوون |
وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ الْإِنجِيلِ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فِيهِ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ |
716 |
5/48 |
وە ئەم قورئانەمان ناردە خوارەوە بۆتۆ بەحەق و ڕاستی و کتێبەکانی پێش خۆی بەڕاست دەزانی و پشتیوانیان لێ دەکات (پێش دەست تێخستن و گۆڕینیان لەلایەن جولەکە وگاورەکانەوە) و چاودێریانە کەواتەحوکم و بڕیاربدە لەناو نامەدارەکاندا بەوەی خوا ناردویەتیە خوارەوە, وە شوێن ھەواو ھەوەسی ئەوان مەکەوە لانەدەی لەو حوکم و بڕیارە ھەق و ڕاستەی کەبۆت ھاتووە دامان ناوە بۆ ھەرئوممەتێک لەئێوە شەریعەت و ڕێگەیەکی ڕوون وە ئەگەر خوا بیویستایە ئێوەی ئەکرد بەیەک ئوممەت و کۆمەڵ بەڵام (نەیکردوون) بۆئەوەی تاقیتان بکاتەوە لەو شەریعەت و یاسایانەی کەپێی بەخشیوون کەواتە پێش بڕکێ بکەن بۆ ئەو شتانەی کەچاکن گەڕانەوەتان ھەر بۆلای خوایە بەگشتی ئەمجا ھەواڵتان پێدەدا بەوەی کەلەجیھاندا جیاوازبوون تیایدا |
وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ ۚ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ۖ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ۚ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ |
717 |
5/49 |
وە (فەرمانمان پێکردیت) کەحوکم بکە لەنێوانیاندا بەوەی کەخوا ناردویەتیە خوارەوە و شوێن حەزو ئارەزویان نەکەویت وە ووریابە لێیان لەوەی بت ترازێنن لە ھەندێک لەوەی خوا ناردویەتیە خوارەوە بۆت ئەمجا ئەگەر ئەوانە ڕویان وەرگێڕاو سەرپێچی یان کرد ئەوە بزانە و دڵنیابە خوا ئەیەوێت بەھۆی ھەندێک لە تاوانەکانیانەوە سزایان بدات و تووشی زیانیان بکات بێگومان زۆر لە ئادەمی یەکان سەرکەشن و لەسنووری خوا دەرچوون |
وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ |
718 |
5/50 |
ئایا ئەوان داوای حوکمی نەفامی دەکەن؟ ئایا کێ حوکم و بڕیاری لە ھی خوا جوان و چاکترە؟ بۆکەسانێک کە بڕوای تەواویان ھەیە |
أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ |
719 |
5/51 |
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە جولەکەو گاور مەکەن بەپشتیوان و خۆشەویستی خۆتان ئەوانە ھەندێکیان دۆستی یەکتـرن ئەوەی لە ئێوە ئەوان بکات بەپشتیوان و دۆستی خوی ئەوە بەڕاستی ئەوکەسە لەوانە بێگومان خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات |
۞ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَىٰ أَوْلِيَاءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ |
720 |
5/52 |
بۆیە ئەبینی ئەوانەی دڵیان نەخۆشی (دوو ڕووی) تیایە پێش برکێ ئەکەن لەدۆستایەتی ئەو (جولەکەو گاور) انەدا ئەڵێَََن ئەترسین کەبەسەر ھاتی ناخۆشی ڕۆژگار دووچارمان ببێت دەی نزیکە خوا سەرکەوتن و زاڵ کردنی تەواو بنێرێت (بۆ پێغەمبەر ﷺ) یان لەلایەن خۆیەوە کارێکی تر بکات بەھۆی ئەوەوە وایان لێدێت لەوەی پەنھانیان کردبوو لەدەروونی خۆیاندا پەشیمان دەبنەوە |
فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ يُسَارِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَىٰ أَن تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ ۚ فَعَسَى اللَّهُ أَن يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِّنْ عِندِهِ فَيُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا أَسَرُّوا فِي أَنفُسِهِمْ نَادِمِينَ |
721 |
5/53 |
ئەوسا ئەوانەی بڕوایان ھێناوە دەڵێن ئایا ئەوکەسانە ئەوانەن کەسوێندیان بەخوا ئەخوارد بەتوندترین سوێندیان کەبەڕاستی ئەوان لەگەڵتانن کردەوەکانیان پوچەڵ بوویەوە بەھۆی ئەوەوە زەرەرمەندو ڕەنجە ڕۆبوون |
وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ۙ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ ۚ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فَأَصْبَحُوا خَاسِرِينَ |
722 |
5/54 |
ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ھەر کەس لەئێوە ھەڵگەڕێتەوە لەئاینەکەی ئەوە بەزووی خوا لەباتی ئەوان گەل و کۆمەڵێَکی تر ئەھێنێت خوا ئەوانی خۆش ئەوێت و ئەوانیش خوایان خۆش ئەوێت بەسۆزو بەزەیین بەرانبەر بڕوا داران بەھێزو توندن بەرانبەر بێ بڕوایان تێ کۆشان دەکەن لەڕێی خوادا و ناترسن لەسەرزەنشتی سەرزەنشت کاران ئەوەی باسکرا چاکەو بەھرەی خوایە ئەیبەخشێت بەھەر کەس کەخۆی بیەوێت وەخوا دەستەڵات فراوان و زانایە |
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ |
723 |
5/55 |
بێگومان دۆست و یارمەتیدەری ئێوە تەنھا خواو پێغەمبەرەکەیی و بڕوا دارانن ئەوانەی کەبەڕێک و پێکی نوێژەکانیان بەجێ ئەھێنن و زەکات ئەدەن بەردەوام مل کەچن بۆ فەرمانی خوا |
إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ |
724 |
5/56 |
وە ھەر کەس خواو پێغەمبەرو ئیمانداران بکات بەپشتیوانی خۆی ئەوە بێگومان ھەر کۆمەڵی خودا زاڵ و سەرکەوتوون |
وَمَن يَتَوَلَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا فَإِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْغَالِبُونَ |
725 |
5/57 |
ئەی کەسانێک کەبڕواتان ھێناوە دامەنێن ئەوانەی کەئاینەکەی ئێوە دادەنێن (بەشتێکی) گاڵتەو لاقرتی پێکراو لەوانەی نامەیان پێ بەخشراوە لەپێش ئێوەدا وە لەبێ بڕواکانیش (دایان مەنێن) بەدۆست و خۆشەویستی خۆتان وە لەخوا بترسن ئەگەر ئێوە بڕوادارن |
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ |
726 |
5/58 |
کاتێک ئێوە بانگ دەدەن بۆ نوێژ ئەو (دوو ڕووانە) گاڵتە ولاقرتی پێ ئەکەن ئەمەش بەھۆی ئەوەوە یە کەئەوان گەلێکی نەفام و نەزانن |
وَإِذَا نَادَيْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ اتَّخَذُوهَا هُزُوًا وَلَعِبًا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ |
727 |
5/59 |
بڵێ ئەی نامەدارەکان ئایا ھیچ ڕەخنە و ڕقێکتان ھەیە لەئێمە بێجگە لەوەی کەبڕوامان ھێناوە بەخوا وە بەو قورئانەی ھێنراوەتە خوارەوە بۆمان وە بەوەی لەمەوپێش ھێنراوەتە خوارەوە بێگومان زۆربەتان سەرکەش و لەسنوور دەرچوون |
قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ هَلْ تَنقِمُونَ مِنَّا إِلَّا أَنْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَاسِقُونَ |
728 |
5/60 |
ئەی (موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھەواڵتان بدەمێ کێ شوێن و پاداشتی خراپترە لای خوا لەوە ئەوە کەسێکە خوا نەفرەتی لێ کردبێت وخەشمی لێگرتبێت وە ھەندێکی لێ کردبن بەمەیمون و بەراز وە بت وتاغوتی پەرستبێت ئەوانەی باسکران خراپترین شوێنیان ھەیە و گومڕاترین کەسن لەڕێگای ڕِاست |
قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ اللَّهِ ۚ مَن لَّعَنَهُ اللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ ۚ أُولَٰئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ |
729 |
5/61 |
وەکاتێک دێن بۆلاتان دەڵێن بڕوامان ھێناوە سوێند بێت بێگومان بەبێ بڕواییەوە ھاتوون وەبێگومان ھەر بەبێ بڕواییشەوە دەرچوون وە خوا زۆر چاک دەزانێت بەوەی کەدەیان شاردەوە |
وَإِذَا جَاءُوكُمْ قَالُوا آمَنَّا وَقَد دَّخَلُوا بِالْكُفْرِ وَهُمْ قَدْ خَرَجُوا بِهِ ۚ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا كَانُوا يَكْتُمُونَ |
730 |
5/62 |
وەئەبینی زۆرێک لەوانە پێشبڕکێ ئەکەن لەگوناھو دەست درێژی کردن و حەرام خواردندا (وەک بەرتیل) بێگومان ئەوەی کەدەیانکرد زۆر بەدو خراپ بوو |
وَتَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يُسَارِعُونَ فِي الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ |
731 |
5/63 |
ئەوە بۆچی رێگریان لێ نەکردن خواپەرست و زاناکانیان لەگوفتاری گوناھیان و لەحەرام خواردنیان (وەک بەرتیل) بەڕاستی شتێکی بەدبوو ئەوەی دەیانکرد |
لَوْلَا يَنْهَاهُمُ الرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ عَن قَوْلِهِمُ الْإِثْمَ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَصْنَعُونَ |
732 |
5/64 |
جولەکەکان ووتیان خوا دەستی بەستراوە (پاکی بۆخودا ) یاخوا ئەوان خۆیان چنگ قوچراو و دەست بەستراوبن وە نەفرینیان لێکرا بەھۆی ئەوەی کە ووتیان (نەخێر وانیە) بەڵکو ھەردوو دەستی خودا ھەمیشە کراوەیە (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن و باسکردنی سیفەتی دەست بۆ خودا ھاتووە ئێمە باوەڕمان پێیەتی بەبێ لێچواندن و شێوەکەی نازانین و تەنھا خوا دەیزانێت) چۆنی بیەوێت دەیبەخشێت وەسوێند بەخوا زیاد دەکات بۆ زۆر لەوان (بۆ زانا و سەرۆکەکانیان) ئەو قورئانەی ھێنراوتە خوارەوە بۆ تۆ لەلایەن پەروەردگارتەوە سەرکەشی و بێ بڕوای (زیاد ئەکات بۆیان) وەخستومانەتە نێوانیان دوژمنایەتی و کینە و ڕِقەبەری تاڕۆژی دوایی ھەر جارێک ئاگرێکیان ھەڵگیرساندبێت بۆ ئاژاوە نانەوەو جەنگ خوا ئەو ئاگرەی کوژاندۆتەوە, وە تێکۆشان ئەکەن لە زەویدا بۆ خراپەو تێکدان خواش خراپەکارانی خۆش ناوێت |
وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللَّهِ مَغْلُولَةٌ ۚ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا بِمَا قَالُوا ۘ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَاءُ ۚ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم مَّا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا ۚ وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ۚ كُلَّمَا أَوْقَدُوا نَارًا لِّلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللَّهُ ۚ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا ۚ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ |
733 |
5/65 |
خۆ ئەگەر بەڕاستی نامەدارەکان ( ئەھلی کتاب لەگاور و جولەکەکان) بڕوایان بھێنایە و خۆیان بپاراستایە و پارێزکار ولەخواترس بوونایە بێگومان گوناھو خراپەکانیانمان دەسڕی یەوە لێیان وە دەمانخستنە ناو بەھەشتانی پڕ ناز و نیعمەت |
وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْكِتَابِ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَأَدْخَلْنَاهُمْ جَنَّاتِ النَّعِيمِ |
734 |
5/66 |
وە بێگومان ئەگەر ئەو نامەدارانە تەورات و ئینجیلیان کار پێ بکردایە ھەروەھا ئەو قورئانەی کەھێنراوەتە خوارەوە بۆیان لەلایەن پەروەردگاریانەوە بێگومان ڕۆزیان دەخوارد لەلای سەرویانەوە (لە ئاسمانەوە) وە لە ژێرپێیانەوە (لە زەویەوە) تێیاندایە دەستە و کۆمەڵێکی ڕێک و پێک بەڵام زۆرێک لەوان ئەوەی دەیکەن زۆر بەد و خراپە |
وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْهِم مِّن رَّبِّهِمْ لَأَكَلُوا مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِم ۚ مِّنْهُمْ أُمَّةٌ مُّقْتَصِدَةٌ ۖ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ سَاءَ مَا يَعْمَلُونَ |
735 |
5/67 |
ئەی (پێغەمبەر ﷺ) ڕایگەیەنە (بەخەڵک) ئەوەی ھێنراوەتە خوارەوە بۆت لەلایەن پەروەردگارتەوە, وە ئەگەر وانەکەیت ئەوە ڕاسپێریەکەی خوات ڕانەگەیاندوە و بەجێت نەھێناوە, وە خوا تۆ دەپارێزێت لەخەڵکی (کەبتکوژن) بێگومان خوا ڕێنمونی بێ بڕوایان ناکات |
۞ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ ۚ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ |
736 |