17/84 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەمووکەس کار دەکات لەسەر سرووشت و (ڕێبازی) خۆی جا پەروەردگارتان زاناترە بەو کەسەی کە ڕێبازەکەی ڕاسترە |
قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِ فَرَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَنْ هُوَ أَهْدَىٰ سَبِيلًا |
2113 |
17/85 |
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ڕۆحەوە (کە چیە) بڵێ ڕۆح لە کارو فەرمانی تایبەت بە پەروەردگارمە وە ئێوە تەنھا کەمێک لە زانیاریتان پێ بەخشراوە |
وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ ۖ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُم مِّنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا |
2114 |
17/86 |
وە سوێند بە خوا ئەگەر بمانەوێت بێگومان ئەو (قورئانەی) نیگامان کردووە بۆت نایھێڵین (لە دڵ و پەڕەکاندا) لە پاشان دەستت ناکەوێت لە بەرانبەر ئێمەدا کەسێک کە بەرگریت لێ بکات |
وَلَئِن شِئْنَا لَنَذْهَبَنَّ بِالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِ عَلَيْنَا وَكِيلًا |
2115 |
17/87 |
مەگەر میھرەبانیەک لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبێت بەڕاستی فەزڵ و چاکەی ئەو بەسەرتەوە گەورەیە |
إِلَّا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّ فَضْلَهُ كَانَ عَلَيْكَ كَبِيرًا |
2116 |
17/88 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ سوێند بە خوا ئەگەر ئادەمی و جنۆکە ھەموو کۆببنەوه بۆ ئەوەی وێنەی ئەم قورئانە بھێنن ناتوانن وێنەی ئەو بھێنن ھەرچەندە پشتیوانی یەکتریش بن |
قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَىٰ أَن يَأْتُوا بِمِثْلِ هَٰذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا |
2117 |
17/89 |
وە سوێند بە خوا ئێمە ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرە نموونەیەک کەچی زۆربەی خەڵکی نایانەوێت جگە لە سپڵەیی و بێ باوەڕی نەبێت |
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ فَأَبَىٰ أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا |
2118 |
17/90 |
ووتیان ھەرگیز باوەڕت پێ ناھێنین ھەتا لەم زەویەدا کانیاوێکمان بۆ ھەڵنەقوڵێنیت |
وَقَالُوا لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الْأَرْضِ يَنبُوعًا |
2119 |
17/91 |
یان باخێکت ببێت لە دارخورما و ترێ و چەند ڕوبارێک ھەڵقوڵێنیت لە نێوان درەختەکانیدا بە خوڕ بڕوات |
أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ الْأَنْهَارَ خِلَالَهَا تَفْجِيرًا |
2120 |
17/92 |
یان ئاسمان بڕوخێنی بەسەرماندا ھەرچۆن لافت لێداوە کە بەپارچە پارچە دەکرێت یان خوا و فریشتەکان بھێنیت ڕوو بەڕوو (بیان بینین) |
أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِيَ بِاللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ قَبِيلًا |
2121 |
17/93 |
ڕازاوە بە نەخش و نیگار یان بەرزببیتەوە بۆ ئاسمان وە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین بە بەرز بونەوەکەشت ھەتا پەیامێکمان بۆ نەھێنیتە خوارەوە خۆمان بیخوێنینەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارم ئایا من (شتێکی ترم) جگە لە ئادەمیەکی نێرراو و پێغەمبەر (واتە: من دەسەڵاتی ئەو شتانەم نیە بەڵکو من تەنھا مرۆڤێکم و خوا کردوومی بە پێغەمبەر) |
أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِي السَّمَاءِ وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَابًا نَّقْرَؤُهُ ۗ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّي هَلْ كُنتُ إِلَّا بَشَرًا رَّسُولًا |
2122 |
17/94 |
ھیچ شتێک ڕێگری خەڵکی نەکرد لەوەی کە باوەڕ بھێنن کاتێک کە ڕێنمونی و ئاینی حەقیان بۆ ھات بێجگە لەوەی دەیانووت چۆن خوا ئادەمیەک بە پێغەمبەر دەنێرێت |
وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَن يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَىٰ إِلَّا أَن قَالُوا أَبَعَثَ اللَّهُ بَشَرًا رَّسُولًا |
2123 |
17/95 |
بلێ ئەگەر لە زەویدا فریشتە ھەبوایە و بە دڵنیاییەوە (تیایدا) بگەڕانایە (بە وێنەی ئادەمی) بێگومان لە ئاسمانەوە دەمان ناردەخوارەوە بۆیان فریشتەیەکی پێغەمبەر |
قُل لَّوْ كَانَ فِي الْأَرْضِ مَلَائِكَةٌ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِم مِّنَ السَّمَاءِ مَلَكًا رَّسُولًا |
2124 |
17/96 |
بڵێ پێیان خوا بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من و ئێوەدا بەڕاستی خوا ھەمیشە ئاگادار و بینایە بە بەندەکانی |
قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ۚ إِنَّهُ كَانَ بِعِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا |
2125 |
17/97 |
ھەر کەس خوا ڕێنمونی بکات ھەر ئەو کەسە ڕێنمونی کراوە (بەڕاستی) و ھەر کەسیش خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز دەستت ناکەوێت بۆیان بێجگە لە خوا دۆست و یارمەتی دەرانێک وە لە ڕۆژی دواییدا حەشریان دەکەین بەسەر ڕوومەت و دەم و چاویاندا کە کوێر و لاڵ وکەڕن شوێنی نیشتەجێیان دۆزەخە ھەر جارێک (دۆزەخ) بڵێسەی بنیشێتەوە (دامرێتەوە) بڵێسەی ئاگرەکەیان بۆ زیاد دەکەین |
وَمَن يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِهِ ۖ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ عُمْيًا وَبُكْمًا وَصُمًّا ۖ مَّأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَاهُمْ سَعِيرًا |
2126 |
17/98 |
ئەوە تۆڵەی ئەوانەیە چونکە بێگومان باوەڕیان نەھێنا بە ئایەتەکانی ئێمە و دەیانووت ئایا ئەگەر ئێمە بووینە ئێسک و پروسکی پارە پارەی ڕزیو ئایا ئێمە جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە بە دروست کردنێکی تازە |
ذَٰلِكَ جَزَاؤُهُم بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا وَقَالُوا أَإِذَا كُنَّا عِظَامًا وَرُفَاتًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا |
2127 |
17/99 |
ئایا ئەوانە نەیانزانیوە بێگومان ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە دەسەڵاتدار و بەتوانایە کەوێنەی ئەوانە دروست بکاتەوە، وە کات و ماوەیەکی دیاری کردووە بۆیان کە گومانی تێدا نیە بەڵام ستەمکاران ھیچیان ناوێت بێ باوەڕی نەبێت |
۞ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ قَادِرٌ عَلَىٰ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ وَجَعَلَ لَهُمْ أَجَلًا لَّا رَيْبَ فِيهِ فَأَبَى الظَّالِمُونَ إِلَّا كُفُورًا |
2128 |
17/100 |
بڵێ ئەگەر ئێوە خاوەنی خەزێنەکانی چاکە و نیعمەتەکانی پەروەردگارم بن ئەوکاتە دەتانگرێتەوە (لە بەخشین) لە ترسی خەرج بوون و تەواو بوون وە ئادەمی ھەمیشە ڕژدە و چروکە |
قُل لَّوْ أَنتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَائِنَ رَحْمَةِ رَبِّي إِذًا لَّأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ الْإِنفَاقِ ۚ وَكَانَ الْإِنسَانُ قَتُورًا |
2129 |
17/101 |
وە سوێند بە خوا بەڕاستی بەخشیمان بەموسا نۆ موعجیزەی ڕوون وئاشکرا (ئەی موحەممەد ﷺ) دەی پرسیار لە نەوەی ئیسرائیل بکە (سەبارەت بە ڕوداوی مووسا و فیرعەون) کاتێ (موسا) ھاتە لایان ئەمجا فیرعەون پێی ووت بەڕاستی ئەی موسا من واگومان دەبەم کە تۆ جادو لێکراو بیت |
وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَىٰ تِسْعَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ۖ فَاسْأَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ إِذْ جَاءَهُمْ فَقَالَ لَهُ فِرْعَوْنُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا مُوسَىٰ مَسْحُورًا |
2130 |
17/102 |
(موسا علیە السلام) فەرمووی سوێند بە خوا بێگومان تۆ دەزانی ھیچ کەس ئەم موعجیزانەی نەناردۆتە خوارەوە جگە لە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی نەبێت کە ڕوونکەرەوەن (بۆ خەڵکی) وە بەڕاستی من دڵنیام کە تۆ ئەی فیرعەون لە ناو دەچیت |
قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا أَنزَلَ هَٰؤُلَاءِ إِلَّا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ بَصَائِرَ وَإِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا فِرْعَوْنُ مَثْبُورًا |
2131 |
17/103 |
جا فیرعەون ویستی کەوا (موسا و کۆمەڵەکەی) دەرکات لە زەوی (میسر) دا ئیتر ئێمەش فیرعەون و ئەوانەی لەگەڵی بوون ھەموویانمان خنکاند لە دەریادا |
فَأَرَادَ أَن يَسْتَفِزَّهُم مِّنَ الْأَرْضِ فَأَغْرَقْنَاهُ وَمَن مَّعَهُ جَمِيعًا |
2132 |
17/104 |
ئەوسا لە پاش خنکاندنیان ووتمان بە نەوەی ئیسرائیل نیشتەجێ بن لەو زەویەی (کە فیرعەون ویستی دەرتان کات لێی) جا کاتێک بەڵێنی ڕۆژی دوایی ھات ئەوسا ھەمووتان پێکەوە (بۆ دادگای خوا) دەھێنین |
وَقُلْنَا مِن بَعْدِهِ لِبَنِي إِسْرَائِيلَ اسْكُنُوا الْأَرْضَ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآخِرَةِ جِئْنَا بِكُمْ لَفِيفًا |
2133 |
17/105 |
وە ئەم (قورئانە) مان بە ھەق ناردۆتە خوارەوە، وە بە ھەق و ڕاستیش ھاتووەتە خوارەوە، وە تۆمان ڕەوانە نەکردووە بە موژدەدەر و ترسێنەر نەبێت |
وَبِالْحَقِّ أَنزَلْنَاهُ وَبِالْحَقِّ نَزَلَ ۗ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا |
2134 |
17/106 |
وە قورئانمان بەش بەش بۆت ناردووە بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە بەسەر خەڵکیدا بە لەسەر خۆیی و ھێواشی وە ئەم (قورئانە) مان بەو شێوە دابەزاند |
وَقُرْآنًا فَرَقْنَاهُ لِتَقْرَأَهُ عَلَى النَّاسِ عَلَىٰ مُكْثٍ وَنَزَّلْنَاهُ تَنزِيلًا |
2135 |
17/107 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ باوەڕبھێنن بەم (قورئانە) یان باوەڕی پێ نەھێنن بەڕاستی ئەوانەی کە زانیارییان پێ بەخشراوە لە پێش ئەم (قورئانە) دا کاتێک (قورئان) بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بە خێرایی دەکەون بەڕودا بە سوژدە بردن |
قُلْ آمِنُوا بِهِ أَوْ لَا تُؤْمِنُوا ۚ إِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهِ إِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًا |
2136 |
17/108 |
وە دەڵێن پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارمان بەڕاستی ھەمیشە بەڵێنی پەروەردگارمان بەدی دێت |
وَيَقُولُونَ سُبْحَانَ رَبِّنَا إِن كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولًا |
2137 |
17/109 |
وە دەکەون بەسەر ڕوودا و دەگرین و (قورئان) ھەمیشە ملکەچیان بۆ زیاد دەکات |
وَيَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًا ۩ |
2138 |
17/110 |
بڵێ نزا و ھاوار لە خوا بکەن یان ھاوار لە ڕەحمان بکەن (یەکسانە) بەھەر کامیان نزاو ھاوار داوای لێ بکەن چونکە ھەر بۆ خوایە ھەموو ناوە زۆر جوانەکان لە نوێژکردنتدا دەنگ بەرزمەکەرەوە و بەنھێنیش مەیکە لەو نێوانەدا ڕێگایەک ھەڵبژێرە (بەشێوەیەک خۆت گوێت لە خۆت بێت) |
قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَٰنَ ۖ أَيًّا مَّا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا |
2139 |
17/111 |
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە زاتێک کە ھیچ مناڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە و ھیچ ھاوبەشێکی نەبووە لە موڵک و پادشایەتیدا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێکی نەبووە لەبەر بێ دەسەڵاتی (کەواتە) خوا زۆر بە گەورە بگرە |
وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًا |
2140 |