Kürtçe Kur'an-ı Kerim - القرآن الكريم

 
00:00
Örnek: 33
Örneğin: Cennet
Sûre Adı: 008. Enfâl - (Ganimetler) Al-Anfal -- الأنفال
S/A Kürtçe Arapça Ano
8/25

وەخۆتان بپارێزن لە ئاشوب و بەڵایەک کە تووشی ستەم کارانتان نابێت بە تایبەتی (ھەمووتان دەگرێتەوە) وە بشزانن کە بەڕاستی تۆڵە و سزای خوا زۆر سەختە

وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ

1185
8/26

بیر بکەنەوە کاتێک کە ئێوە کەم و لاوازکراو و ژێر دەستە بوون لە زەوی (لە مەککە) دا دەترسان کەخەڵکی بتان فڕێنن وبدەن بەسەرتاندا ئەمجا خوا پەنای دان وە بەیارمەتی خۆی پشتیوانی کردن وە ڕزق و ڕۆزی لە شتە پاک (و حەڵاڵە) کان پێ بەخشین بۆ ئەوەی سوپاس گوزاری خوابن

وَاذْكُرُوا إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌ مُّسْتَضْعَفُونَ فِي الْأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ فَآوَاكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

1186
8/27

ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ناپاکی مەکەن لەگەڵ خوا و پێغەمبەر ﷺ دا وە ناپاکی مەکەن لە سپاردەکانی ناو خۆتان لەکاتێکدا کە ئێوە دەزانن (ناپاکیە)

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ

1187
8/28

وە بزانن بەڕاستی ماڵ و منداڵتان ھۆی تاقیکردنەوەی (ئێوەن) وە بەڕاستی لای خوا پاداشتی زۆر گەورە ھەیە

وَاعْلَمُوا أَنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ وَأَنَّ اللَّهَ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ

1188
8/29

ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە ئەگەر ئێوە خواناس بن و خۆتان بپارێزن ھۆی جیاکەرەوەی (ڕاست و ناڕاست) تان بۆ فەراھەم دەھێنێت و لە گوناھەکانتان دەبورێت و لێتان خۆش دەبێت وە خوا خاوەن بەھرە و چاکەی زۆر گەورەیە

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ

1189
8/30

وە (بیر بکەرەوە) کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پیلانیان لە دژت دەگێڕا تا بەند و کۆتت بکەن یان بتکوژن یان (لە مەککە) دەرت بکەن وە ئەوانە (بەردەوام) پیلان دەگێڕن و فڕو فێڵ دەکەن وە خوایش لەبەرامبەر ئەواندا پیلان دەگێڕێت بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلان و فڕ و فێڵەکانیان وە خوا چاکترینی پیلان گێڕانە (بەرامبەر پیلان گێڕان)

وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ ۚ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ ۖ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ

1190
8/31

وە کاتێک کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنرێتەوە دەڵێن :بیستمان (واتە گرنگ نیە) ئەگەر بمان ویستایە وێنەی ئەو ئایەتانەمان دەووت ئەمە ھیچ نیە جگە لە ئەفسانەی پێشینان

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا قَالُوا قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَٰذَا ۙ إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ

1191
8/32

(بیر بکەرەوە) کاتێک (کە بێ باوەڕەکان) دەیانووت ئەی پەروەردگار ئەگەر ئەم قورئانە ڕاستە و لەلایەن تۆوە ھاتووە دەی بەرد بەسەرماندا ببارێنە لە ئاسمانەوە یان سزای سەختی پڕ ئازارمان بۆ بنێرە

وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ

1192
8/33

وە بەڕاستی خوا سزایان نادات لەکاتێک دا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەناویاندا بیت ھەروەھا خوا تووشی سزایان ناکات لە کاتێکدا ئەوان داوای لێبوردن لە خوا بکەن

وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ

1193
8/34

خوا چۆن سزایان نادات؟! لە کاتێکدا ئەوان ڕێگری (موسوڵمانان) دەکەن لە چوون بۆ مزگەوتی بەڕێزو پیرۆزی (کەعبە) لەکاتێکدا ئەوان خۆشەویست و سەر پەرشتیاری ئەو (مزگەوتە) نین بەڕاستی سەر پەرشتیار و خۆشەویستی ئەو (مزگەوتە) خوا ناسان و پارێزکارانن بەڵام زۆربەیان نازانن

وَمَا لَهُمْ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ اللَّهُ وَهُمْ يَصُدُّونَ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَمَا كَانُوا أَوْلِيَاءَهُ ۚ إِنْ أَوْلِيَاؤُهُ إِلَّا الْمُتَّقُونَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

1194
8/35

وە نوێژی ئەوان (بت پەرستەکان) لەماڵی خوادا ھیچ نیە جگە لە فیکە کردن و چەپڵە لێدان نەبێت کەواتە بچەژن سزای سەخت (لە بەدردا) بە ھۆی بڕوا نەھێنانتانەوە

وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِندَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً ۚ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ

1195
8/36

بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕن ماڵ و سامانیان خەرج دەکەن بۆ ئەوەی بەر ھەڵستی رێگەی خوا بکەن جا لە مەودوا (ماڵ و سامانیان) بەخت دەکەن و دەیبەخشن لەپاشان دەبێت بەداخ و پەژارە بۆیان پاشان ژێر دەکەون وە ئەوانەی کەبێ باوەڕن ھەر لەدۆزەخ دا کۆ دەکرێنەوە

إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۚ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ ۗ وَالَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ

1196
8/37

بۆ ئەوەی خوا دەستەی پیس لە دەستەی پاک جیا بکاتەوە و پیسەکانیش لەسەر یەک ھەڵچنێت ئەمجا ھەمووی پێکەوە کۆ بکاتەوە و بیخاتە دۆزەخەوە ھەر ئەوانە زیانبار و خەسارۆ مەندی تەواون

لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ الْخَبِيثَ بَعْضَهُ عَلَىٰ بَعْضٍ فَيَرْكُمَهُ جَمِيعًا فَيَجْعَلَهُ فِي جَهَنَّمَ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ

1197
8/38

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بە ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون ئەگەر کۆتایی بھێنن (بەبێ بڕواییەکەیان) بەڕاستی (خوا) دەبورێت لەھەرچی لەوەو پێش کردوویانە بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە (سەر کردەوەی پێشوویان) ئەوە بەڕاستی باوو یاسای پێشینە (خراپە)کان چی بوو (بۆ ئەمانیش دووبارە دەبێـتەوە)

قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا إِن يَنتَهُوا يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِن يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الْأَوَّلِينَ

1198
8/39

(باوەڕداران) جەنگ بکەن لەگەڵ بێ باوەڕاندا ھەتا ئاژاوە (بێ باوەڕی و بت پەرستی) نامێنێت و ئاین و ملکەچی ھەمووی بۆ خوا دەبێت جا ئەگەر کۆتاییان ھێنا ئەوەبەڕاستی خوا بەھەر کردەوەیەک کە (بێ باوەڕان) دەیکەن بینایە

وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ ۚ فَإِنِ انتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ

1199
8/40

وە ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان ھەڵکرد ئەوە بزانن بەڕاستی خوا پشتیوان و یارمەتیدەرتانە ئەو (خوا) باشترین پشتیوانە وە باشترین یاریدەدەر و سەرخەرتانە

وَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَوْلَاكُمْ ۚ نِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ

1200
8/41

وە بزانن بێگومان ھەر چیەکتان لەغەنیمەت (دەسکەوت) وگرت ئەوە بەڕاستی پێنجیەکی ئەو (دەسکەوتە) بۆ خوا و بۆ پێغەمبەر ﷺ و بۆ خزمانی (پێغەمبەر ﷺ) و بۆ ھەتیوان و بۆ ھەژاران و بۆ ڕێبوارانە ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھێناوە بەخوا وە بەوەی ناردوومانەتە خوارەوە بۆسەر بەندەکەمان (کەموحەممەد پێغەمبەرە ﷺ) لەڕۆژی جیاکردنەوەدا (واتە:لە جەنگی بەدردا) لەو ڕۆژەی کەدوو کۆمەڵ بەیەک گەیشتن (دژ بەیەک جەنگان) وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە

۞ وَاعْلَمُوا أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ إِن كُنتُمْ آمَنتُم بِاللَّهِ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

1201
8/42

وەکاتێک ئێوە لای خواری (شیوەکەی) نزیک (مەدینە) دا بوون و ئەوانیش لەلای سەروی (شیوەکەی) دوورتر (لەمەدینە) دا بوون کاروانەکەش لەخوارتری ئێوە بوو وە ئەگەر بەڵێنتان بەیەکتر بدایە بێگومان جیاواز دەبوون لەبەڵێنەکەدا (جەنگتان نەدەکرد) بەڵام (کۆی کردونەتەوە) بۆ ئەوەی خوا کارێک بەدی بھێنێت ھەر بەدی دێت بۆ ئەوەی لەناو بچێت ئەو کەسەی (بەلای خواوە) لەناو چووە لەڕووی بەڵگەوە, وە بۆ ئەوەی بژی ئەوەی (بەلای خواوە) دەژی لەڕووی بەڵگەوە, وە بەڕاستی خوا بیسەری زانایە

إِذْ أَنتُم بِالْعُدْوَةِ الدُّنْيَا وَهُم بِالْعُدْوَةِ الْقُصْوَىٰ وَالرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ ۚ وَلَوْ تَوَاعَدتُّمْ لَاخْتَلَفْتُمْ فِي الْمِيعَادِ ۙ وَلَٰكِن لِّيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَن بَيِّنَةٍ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَيَّ عَن بَيِّنَةٍ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ

1202
8/43

(بیر بکەرەوە) کاتێک کەخوا ئەو (بێ بڕوایانەی ) نیشان دەدایت لەخەوتدا کەم بوون خۆ ئەگەر (خوا ژمارەی) ئەوانەی بەزۆر نیشان بدایتایە ئەوە بێگومان دەترسان و دەشکان وە جیاواز دەبوون لەبڕیاری جەنگدا بەڵام خوا پاراستنی بەڕاستی ئەو (خوا) زانایە بە ئەوەی لەناو دڵاندایە

إِذْ يُرِيكَهُمُ اللَّهُ فِي مَنَامِكَ قَلِيلًا ۖ وَلَوْ أَرَاكَهُمْ كَثِيرًا لَّفَشِلْتُمْ وَلَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ سَلَّمَ ۗ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ

1203
8/44

(بیربکەنەوە) کاتێک خوا ئەوانی نیشاندان کاتێک ڕووبەڕوو بوونەوە لەبەرچاوتان بەکەم دەبینران ئێوەشی لەبەر چاوی ئەوان بەکەم نیشاندا بۆ ئەوەی خوا کارێک بەدی بھێنێت ھەر بەدی دێت وە ھەمووکارەکان ھەر بۆلای خوا دەگێڕێنرێنەوە

وَإِذْ يُرِيكُمُوهُمْ إِذِ الْتَقَيْتُمْ فِي أَعْيُنِكُمْ قَلِيلًا وَيُقَلِّلُكُمْ فِي أَعْيُنِهِمْ لِيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا ۗ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ

1204
8/45

ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێک (لەجەنگدا) لەگەڵ کۆمەڵێکدا ڕووبەڕوو بوونەوە خۆگربن (ھەڵنەیەن) و یادی خوا زۆر بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتووبن

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُوا وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

1205
8/46

(ئەی باوەڕداران) گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکەن وە جیاوازمەبن و دووبەرەکی مەکەن بەھۆیەوە بشکێن و لاوازببن و ھێزتان بڕواو نەمێنێت وەخۆ ڕاگر بن بەڕاستی خوا لەگەڵ خۆگراندایە

وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ۖ وَاصْبِرُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ

1206
8/47

وەک ئەوانە (وەک بت پەرستەکان) مەبن دەرچوون لەماڵ و وڵاتی خۆیان بەفیزو و ڕووپامایی بۆ خەڵک کردن وە ڕێگری (خەڵکیان) دەکرد لەڕێگەی خوا وە خوا بەھەموو ئەو کارانەی دەیکەن ئاگادارە

وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ خَرَجُوا مِن دِيَارِهِم بَطَرًا وَرِئَاءَ النَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۚ وَاللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ

1207
8/48

(بیربکەرەوە) کاتێک کەشەیتان کردەوەکانیانی (بۆ بت پەرستەکان) ڕازاندنەوە, وە ووتی: ئەمڕۆ ھیچ کەس بەسەرتاندا زاڵ نابێت و بێگومان من پەنادەر و (پارێزەر) ی ئێوەم ئەمجا کاتێک ھەردوو دەستەکە ڕوو بەڕووی یەکتر بوونەوە (شەیتان) پاشەو پاش بەدوای خۆی دا گەڕایەوە و ووتی: بەڕاستی من بەریم لەئێوە چونکە بەڕاستی ئەوەی من دەبینم ئێوە نایبینن بەڕاستی من لەخوا دەترسم و خوا زۆر تۆڵەی بەتین و سەختە

وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ الْيَوْمَ مِنَ النَّاسِ وَإِنِّي جَارٌ لَّكُمْ ۖ فَلَمَّا تَرَاءَتِ الْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِّنكُمْ إِنِّي أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ ۚ وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ

1208
8/49

(بیربکەرەوە) کاتێک دووڕووەکان و ئەوانەی نەخۆشی لەدڵیاندابوو دەیانووت ئەوانە (موسوڵمانەکان) ئاینەکەیان فریوی داوون ھەرکەسێک پشت بەخوا ببەستێت ئەوە بەڕاستی خوا بە دەسەڵاتی کار دروستە

إِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَٰؤُلَاءِ دِينُهُمْ ۗ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

1209
8/50

وە ئەگەر دەتبینی کاتێک فریشتەکان گیانی بێ باوەڕان دەکێشن لەدەموچاوو پاشیان دەدەن و (پێیان دەڵێن) بچەژن سزای ئاگری سوتێنەر

وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا ۙ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ

1210
8/51

ئەو (ئازار و سزایە) بەھۆی ئەوەوەیە دەستی خۆتان پێشی خستووە, وە بەڕاستی خوا بە ھیچ شێوەیەک ستەمکار نیە بۆ بەندەکانی

ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ

1211
8/52

(ئەم بێ باوەڕانە باوو نەریتیان) ھەر وەکو باو و نەریتی دەستەی فیرعەون و ئەوانەیە لەپێش ئەوانەوە بوون کە بێ بڕوا بوون بە نیشانەکانی خوا ئیتر (سزای) خوایش گرتنی بەھۆی گوناھەکانیانەوە بەڕاستی خوا بەتوانا و تۆڵە بەتینە

كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ ۙ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ

1212
8/53

ئەوە بەھۆی ئەوەوەیە کەبەڕاستی خوا ھیچ نیعمەتێک ناگۆڕێت کە بەخشیبێتی بەھەر گەل و ھۆزێک ھەتا ئەوەی لەخۆیاندایە نەیگۆڕن (واتە ئیمانەکەیان بگۆڕن بۆ بێ باوەڕی) وە بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە

ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِّعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَىٰ قَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ ۙ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

1213
8/54

(ئەم کردەوەی ئەمان) وەکو باوو نەریتی دەستەی فیرعەون وئەوانەی لەپێش ئەوان بوون وایە بەڵگەکانی پەروەردگاریان بەدرۆزانی ئێمەش لەناومان بردن بەھۆی گوناھەکانیانەوە, وە دەست و پێوەندەکەی فیرعەونمان خنکاند چونکە ھەموویان ستەمکار بوون

كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ ۙ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ فَأَهْلَكْنَاهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْنَ ۚ وَكُلٌّ كَانُوا ظَالِمِينَ

1214
8/55

بەڕاستی بەدترینی گیان لەبەران (کەسانێکن) بەلای خواوە ئەوانەن بێ باوەڕبوون لەبەر ئەوەی ئەوان باوەڕ ناھێنن

إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِندَ اللَّهِ الَّذِينَ كَفَرُوا فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ

1215
8/56

ئەوانەی کەپەیمانت لەگەڵیان بەست لەپاش ئەوە پەیمانەکەیان دەشکاند لەھەموو جارێکدا و ئەوان خۆیان ناپارێزن ولە خوا ناترسن

الَّذِينَ عَاهَدتَّ مِنْهُمْ ثُمَّ يَنقُضُونَ عَهْدَهُمْ فِي كُلِّ مَرَّةٍ وَهُمْ لَا يَتَّقُونَ

1216