4/52 |
ئا ئەوانە کەسانێکن کە خوا نەفرینی لێ کردوون ھەرکەسێکیش خوا نەفرینی لێ بکات ئەوە ھەرگیز دەست ناکەوێت بۆی ھیچ یارمەتی دەرێ |
أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ ۖ وَمَن يَلْعَنِ اللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُ نَصِيرًا |
545 |
4/53 |
ئایا ئەوانە (جولەکەکان) بەشیان ھەیە لە دەسەڵاتی پاشایەتی (خاوەنێتی بوونەوەر)؟ (جا ئەگەر بیانبوایە) ئەو کاتە بەخەڵکیان نەدەبەخشی (بە ئەندازەی) توێکڵی دەنکە خورمایەک |
أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌ مِّنَ الْمُلْكِ فَإِذًا لَّا يُؤْتُونَ النَّاسَ نَقِيرًا |
546 |
4/54 |
یان ئێرەیی (حەسوودی) دەبەن بەخەڵکی؟ لەسەر ئەوەی خوا پێی بەخشیوون (کە پێغەمبەرێتیە) لە فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەوە بێـگومان داومانە بەنەوەی ئیبراھیم کتێب و پێغەمبەرێتی ھەروەھا پێمان بەخشین دەسەڵاتێکی گەورە |
أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَىٰ مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ ۖ فَقَدْ آتَيْنَا آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُم مُّلْكًا عَظِيمًا |
547 |
4/55 |
جالەو خەڵکەدا ھەبوو بڕوایان بە (موحەممەد ﷺ) ھێنا ھەشیان بوو بەرگری لێ کردووە, وە دۆزەخ بەسە(بۆیان) کە ئاگرێکی ھەڵگیرساوە |
فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ بِهِ وَمِنْهُم مَّن صَدَّ عَنْهُ ۚ وَكَفَىٰ بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا |
548 |
4/56 |
بەڕاستی ئەوانەی بێ بڕوا بوون بە ئایەتەکانی ئێمە لەمەولا دەیانخەینە ناو ئاگرێک ھەر کاتێک کە پێستیان سووتا (وبرژا) بۆیان دەگۆڕێن بە پێستێکی تر بۆ ئەوەی سزاکە (بەچاکی) بچەژن بەڕاستی خوا ھەمیشە زاڵ و کار دروستە |
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا |
549 |
4/57 |
وە ئەوانەی باوەڕیان ھێنا و کاری چاکەیان کرد لەمەولا دەیانخەینە چەند بەھەشتێ کە ڕووبارەکان دەچن بەژێریاندا دەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی بۆیان ھەیە تیایدا ھاوسەرانی پاک وخاوێن وە دەیانخەینە ژێر سێبەری چڕو بەردەوامەوە |
وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۖ لَّهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ ۖ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّا ظَلِيلًا |
550 |
4/58 |
بەڕاستی خوا فەرمانتان پێ دەکات بەدانەوەی گشت سپاردەکان بۆ خاوەنەکانیان وە کاتێک دادوەریتان کرد لەنێوان خەڵکیدا (خوا فەرمان دەکات) بەدادگەری حوکم بکەن بەڕاستی خوا بە چاکی ئامۆژگاریتان دەکات بەڕاستی خوا ھەمیشە بیسەر و بینایە |
۞ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ۚ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا |
551 |
4/59 |
ئەی کەسانێک کەباوەڕتان ھێناوە گوێڕایەڵی خوا و گوێڕایەڵی پێغەمبەر بن وە پاشانیش گوێڕایەڵی کاربەدەستە (عادیلەکانی) خۆتان بن جا ئەگەر دووبەرەکیتان ھەبوو لە شتێکدا ئەوە بیگێڕنەوە بۆ لای خواو (پێغەمبەر ﷺ) ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخوا و بەڕۆژی دوایی ئەوە باشترە وە ئاکام و ئەنجامی چاکترە |
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا |
552 |
4/60 |
ئایا ئاوڕێکت نەداوەتەوە بەلای ئەوانەی وا خۆ نیشان دەدەن کە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان ھێناوە بەوەی دابەزیوە بۆتۆ (کە قورئانە) و بەوەش کە پێش تۆ دابەزیوە (کە تەوراتە) دەیانەوێت کە دادگایی وحوکمیان ببەن بۆلای یەکێک کە حوکم بەبەرنامەی خوا ناکات لە کاتێکدا بەڕاستی فەرمانیان پێ کراوە کە بڕوایان پێی نەبێت وە شەیتان دەیەوێت کە گومڕایان بکات بەگومڕاییەکی دوور لە ڕاستی |
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَن يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا |
553 |
4/61 |
وە ئەگەر پێیان بوترێت: وەرن بۆلای ئەوەی خوا ناردوویەتیە خوارەوە, وە بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) دەبینی (ئەی موحەممەد ﷺ) دوو ڕووەکان ڕووت لێ وەردەگێرن بەوەرگەڕانێکی تەواو |
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَىٰ مَا أَنزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ رَأَيْتَ الْمُنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودًا |
554 |
4/62 |
ئایا حاڵیان چۆن ئەبێت کاتێک بەسەرھاتێکی ناخۆشیان تووش بێت؟ بەھۆی ئەوەی دەستیان پێش خستووە (کردوویانە) پاشان دێنەوە بۆ لات و سوێند دەخۆن بەخوا تەنھا نیازی چاکە و یەک خستنەوەمان بووە (کاتێک کە حوکم دەبەین بۆلای غەیری خوا) |
فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَاءُوكَ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا إِحْسَانًا وَتَوْفِيقًا |
555 |
4/63 |
ئەوانە کەسانێکن خوا دەزانێت چی لە دڵیاندا ھەیە کەواتە ڕوویان لێ وەرگێڕە وە ئامۆژگارییان بکەوە بڵێ پێیان دەربارەی خۆیان ووتەیەکی ڕەوان و کاریگەر |
أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَعْلَمُ اللَّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُل لَّهُمْ فِي أَنفُسِهِمْ قَوْلًا بَلِيغًا |
556 |
4/64 |
وە ھیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت گوێڕایەڵی بکرێت بەفەرمانی خوا وە بێگومان ئەگەر ئەوان کاتێک ستەمیان لە نەفسی خۆیان کرد بھاتنایە بۆلات وە داوای لێ بوردونیان بکردایە لە خوا پێغەمبەریش داوای لێ خۆش بوونی بۆ بکردنایە بێگومان دەیـان بینی خوا پەشیمانی وەرگر و بەبەزەییە |
وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُوا أَنفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّهَ تَوَّابًا رَّحِيمًا |
557 |
4/65 |
نەخێر (وانیە کەخۆیان بە باوەڕدار نیشیان دەدەن) سوێند بەپەروەردگارت بڕوا دارنین تاتۆ نەکەنە دادوەر لەھەر ئاژاوە و دووبەرەکیەکی نێوانیان دا لە پاشان ھەست نەکەن لە دەرونیاندا بەھیچ بێزارییەک لەو بڕیارەی تۆ داوتە و مل کەچ نەبن بەملکەچیەکی تەواو |
فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا |
558 |
4/66 |
وە بێگومان ئەگەر ئێمە پێویستمان بکردایە لەسەریان کە یەکتری بکوژن (واتە باوەڕداران بێ باوەڕان بکوژن) یان لەماڵەکانتان دەربچن ئەوەیان نەدەکرد کەمێکیان نەبێت وە ئەگەر بەڕاستی ئەوان کاریان بکردایە بە پێی ئەو ئامۆژگارییانەی دەکران ئەوە باشتر بوو بۆیان وە دامەزراوتر دەبوون (لەسەر ئایینەکەیان) |
وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُجُوا مِن دِيَارِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌ مِّنْهُمْ ۖ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا |
559 |
4/67 |
جا ئەو کاتە بێگومان پێمان دەبەخشین لەلایەن خۆمانەوە پاداشتێکی گەورە |
وَإِذًا لَّآتَيْنَاهُم مِّن لَّدُنَّا أَجْرًا عَظِيمًا |
560 |
4/68 |
وە ڕێنموونیمان دەکردن بۆ ڕێگای ڕاست |
وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا |
561 |
4/69 |
وە ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر بکات جا ئەوانە لەگەڵ کەسانێکن کە خوا فەزڵ و بەھرەی (خۆی) ڕشتووە بەسەریاندا لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەھیدان و پیاوچاکان وە ئەوانە چ ھاوڕێ و ھاوەڵێکی چاکن |
وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ ۚ وَحَسُنَ أُولَٰئِكَ رَفِيقًا |
562 |
4/70 |
ئەو فەزڵ و بەھرەیە تەنھا لەلایەن خواوەیە وە بەسە کە خوا زانایە (بەھەموو شتێک) |
ذَٰلِكَ الْفَضْلُ مِنَ اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ عَلِيمًا |
563 |
4/71 |
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ئاگاداریی خۆتان وەرگرن ئەوسا تاقم تاقم ھێرش بەرن (دەرچن بۆ جیھاد) یان ھەموو پێکەوە ھێرش بەرن (دەرچن بۆ جیھاد) |
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا خُذُوا حِذْرَكُمْ فَانفِرُوا ثُبَاتٍ أَوِ انفِرُوا جَمِيعًا |
564 |
4/72 |
وە بێگومان لە ناوتاندایە کەسی وا بەڕاستی خۆی دوا دەخات جا ئەگەر تووشی بەسەرھاتێکی خراپ ھاتن دەڵێت بەڕاستی خوا فەزڵ و بەھرەی ڕشت بەسەرمدا کە لەگەڵیاندا ئامادە نەبووم |
وَإِنَّ مِنكُمْ لَمَن لَّيُبَطِّئَنَّ فَإِنْ أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيَّ إِذْ لَمْ أَكُن مَّعَهُمْ شَهِيدًا |
565 |
4/73 |
وە ئەگەر تووشی فەزڵ و بەھرەیەک بوون لە خواوە بێگومان دەڵێت وەک لەنێوان ئێوە و ئەوا ھیچ دۆستایەتی یەک نەبوو بێت ئەی خۆزگە لەگەڵ ئەواندا بوومایە تا قازانجێکی زۆر گەورەم بکردایە |
وَلَئِنْ أَصَابَكُمْ فَضْلٌ مِّنَ اللَّهِ لَيَقُولَنَّ كَأَن لَّمْ تَكُن بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُ مَوَدَّةٌ يَا لَيْتَنِي كُنتُ مَعَهُمْ فَأَفُوزَ فَوْزًا عَظِيمًا |
566 |
4/74 |
کەواتە با بجەنگن لەڕێی خوادا ئەو کەسانەی کە ژیانی دونیا دەفرۆشن بەڕۆژی دوایی جا ھەرکەسێک بجەنگێت لەڕێی خوادا ئەمجا بکوژرێ (شەھید ببێت) یان زاڵ ببێت ئەوە دواتر پێی دەدەین پاداشتێکی گەورە |
۞ فَلْيُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يَشْرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالْآخِرَةِ ۚ وَمَن يُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيُقْتَلْ أَوْ يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا |
567 |
4/75 |
ئەوە چیتانە (بەچ بیانوویەک) جەنگ ناکەن لەپێناوی خوادا و لەپێناوی چەوساوەکان لەپیاوان و ئافرەتان و منداڵان ئەوانەی کە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ڕزگارمان کەی لەم شارە (مەبەست پێی شاری مەککەیە) کە خەڵکەکەی ستەمکارن وە لەلایەن خۆتەوە پشتیوانێکمان بۆ بەدی بھێنە وە لەلایەن خۆتەوە بەدی بھێنە بۆمان یارمەتیدەرێک |
وَمَا لَكُمْ لَا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَٰذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا |
568 |
4/76 |
ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە لەپێناوی خوادا دەجەنگن وە ئەوانەی بێ باوەڕن لە پێناوی نارەوا (یان شەیتان) دا دەجەنگن کەواتە شەڕبکەن لەگەڵ دۆستەکانی شەیتاندا بەڕاستی پیلانی شەیتان ھەر لاواز بووە |
الَّذِينَ آمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۖ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ ۖ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا |
569 |
4/77 |
ئایا سەیری ئەو کەسانەت نەکردووە کەپێیان ووترا دەستان بگێڕنەوە (لەجەنگ و کوشتار) و نوێژ بکەن و زەکات بدەن؟ کەچی کاتێک جەنگیان لەسەر پێویست کرا یەکسەر دەستەیەکیان لە خەڵکی دەترسان وەک ترسان لەخودا بگرە زیاتریش دەترسان دەیانووت ئەی پەروەردگاری ئێمە بۆچی جەنگت لەسەرمان پێویست کردوە خۆزگە دوات دەخستین (لەجەنگ کردن) بۆ ماوەیەکی کەم بڵێ خۆشی و لەزەتی دونیا زۆر کەمە و ڕۆژی دوایی باشترە بۆ کەسێک لەخوا بترسێت وەستەمتان لێ ناکرێت بە (ئەندازەی) تاڵی ناوکە خورمایەک |
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ قِيلَ لَهُمْ كُفُّوا أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ إِذَا فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَخْشَوْنَ النَّاسَ كَخَشْيَةِ اللَّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْيَةً ۚ وَقَالُوا رَبَّنَا لِمَ كَتَبْتَ عَلَيْنَا الْقِتَالَ لَوْلَا أَخَّرْتَنَا إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ ۗ قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ لِّمَنِ اتَّقَىٰ وَلَا تُظْلَمُونَ فَتِيلًا |
570 |
4/78 |
لەھەرشوێنێک بن مردن پێتان دەگات بالەناو قەڵا و کۆشکی بەرزو قایمشدابن وە ئەگەر (ناپاکان) خۆشی و چاکە ھاتە رێیان دەڵێن ئەمە لەلایەن خواوەیە وە ئەگەر تووشی نا خۆشی و خراپەیەک ھاتن دەڵێن ئەمە لەلایەن تۆوەیە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەمووی لەلایەن خواوەیە ئەوە ئەو خەڵکە چیان بەسەر ھاتووە؟ وەکو لە ھیچ قسەیەک تێنەگەن وایه |
أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِككُّمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِي بُرُوجٍ مُّشَيَّدَةٍ ۗ وَإِن تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُوا هَٰذِهِ مِنْ عِندِ اللَّهِ ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا هَٰذِهِ مِنْ عِندِكَ ۚ قُلْ كُلٌّ مِّنْ عِندِ اللَّهِ ۖ فَمَالِ هَٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا |
571 |
4/79 |
ھەر چاکەیەکت تووش بوو ئەوە لەخواوەیە وە ھەر خراپەیەکت تووش بوو ئەوە لە خۆتەوەیە و ئێمە تۆمان ناردووە بەپێغەمبەر بۆخەڵکی وە خوا بەسە شایەتی ئەوە بدات |
مَّا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ۖ وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ ۚ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا |
572 |
4/80 |
ھەر کەسێک گوێرایەڵی (پێغەمبەر ﷺ) بکات ئەوە بەڕاستی گوێرایەڵی خوای کردووە ھەرکەسێکیش پشت ھەڵبکات ئەوە ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە بە چاودێر و پارێزەر بەسەریانەوە |
مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا |
573 |
4/81 |
(دووڕوەکان) دەڵێن گوێرایەڵین (مل کەچ و فەرمانبەردارین) بەڵام کاتێک لەلای تۆ دەرچوون کۆمەڵێک لەوان شەو دەکەنەوە بەپیلان گێران (لەموسڵمانان) بەپێچەوانەی قسەکانی تۆ وەخوا دەینووسێت ئەو (پیلانانەی) شەو کردویانە کەواتە وازیان لێ بھێنە و پشت بەخوا ببەستە خوا بەسە پشتیوانت بێت |
وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا |
574 |
4/82 |
ئەوەبۆ بییر ناکەنەوە لەقورئان؟ خۆ ئەگەر لەلایەن کەسێکی ترەوە بوایە جگەلە خوا بێگومان دەیانبینی تیایدا جیاوازیی زۆر |
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا |
575 |
4/83 |
وە کاتێک ھەواڵێکیان پێ بگات دەربارەی ئاسایش و ھێمنایەتی (نێوانتان) یان لەبارەی ترسەوە بڵاوی دەکەنەوە بەڵام ئەگەر بیانگەڕانایەتەوە بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) و بۆ لای کاربەدەستانی خۆیان ئەوە ئەوانەی ڕاستی ھەواڵەکان دەردەھێنن دەزانن ھەواڵەکە (ڕاستە یان درۆیە) وە ئەگەر چاکەو بەزەیی خوا نەبوایە بەرامبەر بەئێوە بێگومان شوێن شەیتان دەکەوتن کەمێکتان نەبێت |
وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا |
576 |