Kürtçe Kur'an-ı Kerim - القرآن الكريم

 
00:00
Örnek: 33
Örneğin: Cennet
Sûre Adı: 021. Enbiyâ - (Peygamberler) Al-Anbiya – الأنبياء
S/A Kürtçe Arapça Ano
21/78

(باسی) داود و سولەیمان بکە کاتێ بڕیاریان دەرکرد دەربارەی ئەو کشتوکاڵەی کە بەشەو ئاژەڵی کەسانێک تێیدا لەوەڕابوون (زیانیان لێ دابوو) وە ئێمە بۆ دادوەری بڕیارەکەیان ئامادە (ئاگادار) بووین

وَدَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِي الْحَرْثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ الْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَاهِدِينَ

2561
21/79

ئەوسا ئێمە ئەوەمان فێری سولەیمان کرد (سولەیمان ووتی: ئاژەڵە زیان خۆرەکە بدرێتە دەست خاوەن کشتوکاڵەکە، کەڵک لەشیر وبەرھەمیان وەربگرێت، وە کشتوکاڵەکەش بدرێتە دەست خاوەن ئاژەڵەکە بەروبوومەکەی بخۆن و خزمەتی بکەن تـا وەک پێش زیان لێکەوتنەکەی لێ دێتەوە، پاشان ھەریەک لەئاژەڵ وکشتوکاڵەکە بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان) وە بە ھەر یەک لەو دووانە (داود و سولەیمان) پێغەمبەرێتی (ودادوەری) و زانستمان پێدان وە ڕاممان ھێنا لەگەڵ داودا چیاکان و باڵندەکە تەسبیحاتی خوایان دەکرد وە ھەر ئێمە ئەوەمان کرد (بۆ داود)

فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ ۚ وَكُلًّا آتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا ۚ وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُودَ الْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَالطَّيْرَ ۚ وَكُنَّا فَاعِلِينَ

2562
21/80

وە داودمان فێری دروستکردنی پۆشاکی زرێی (جەنگی) کرد بۆ ئێوە تابتان پارێزێت لەکاتی شەڕو کوشتارتاندا دەی ئایا ئێوە سوپاسگوزارن (بۆ خوا لەسەر ئەم نیعمەتانە)

وَعَلَّمْنَاهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَّكُمْ لِتُحْصِنَكُم مِّن بَأْسِكُمْ ۖ فَهَلْ أَنتُمْ شَاكِرُونَ

2563
21/81

وە (ڕاممان ھێنا) بۆ سولەیمان بای توند (ڕەشەبا) بەفەرمانی سولەیمان دەڕۆیشت بۆ ئەو ووڵات و زەویەی کە پڕ پیت و بەرەکەتمان کرد بوو وە ئێمە بەھەموو شتێک ئاگاداربووین

وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ عَاصِفَةً تَجْرِي بِأَمْرِهِ إِلَى الْأَرْضِ الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا ۚ وَكُنَّا بِكُلِّ شَيْءٍ عَالِمِينَ

2564
21/82

وە ھەندێک لە شەیتانەکان (مان ڕام ھێنابوو) دەچوونە ژێری دەریا بۆ سولەیمان (تا گەوھەرو مرواری بۆ دەربھێنن) وە جگە لەوە کاری تریشیان دەکرد (بۆی وەک کۆشک دروستکردن) بەڕاستی ئێمەش چاودێر (و پارێزەری) ئەوان بووین

وَمِنَ الشَّيَاطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُ وَيَعْمَلُونَ عَمَلًا دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَكُنَّا لَهُمْ حَافِظِينَ

2565
21/83

وە (باسی) ئەیووب (بکە) کاتێک ھاواری لە پەروەردگاری کرد (لە دوای ناساغی ماوەیەکی زۆر) ووتی (ئەی پەرورەدگارم) بە ڕاستی من زیان و ئازار و نەخۆشی دووچارم بووە و تۆش میھرەبانترینی میھرەبانانی

۞ وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ

2566
21/84

جا ئێمەش ھاوار و نزاکەیمان گیرا کرد و لامان برد ئەو زیان و ئازار و نەخۆشییەی کە ھەیبوو وە ھەموو ماڵ و منداڵیمان پێ بەخشیەوە (کە پێشتر مردبوون) و ئەوەندەی تریش لەگەڵیاندا ئەوە ڕەحمەتێکی تایبەت بوو لە ئێمەوە وە بیرخەرەوە و ئامۆژگاری بوو بۆ خوا پەرستان

فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِن ضُرٍّ ۖ وَآتَيْنَاهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَذِكْرَىٰ لِلْعَابِدِينَ

2567
21/85

وە (باسی) ئیسماعیل و ئیدریس وذەلکیفل (بکە) ھەموویان لە ئارامگران بوون

وَإِسْمَاعِيلَ وَإِدْرِيسَ وَذَا الْكِفْلِ ۖ كُلٌّ مِّنَ الصَّابِرِينَ

2568
21/86

وە ئێمە ئەوانمان خستە ناو ڕەحمەتی خۆمان (کە بەھەشتە) بێگومان ئەوانە لە چاکەکەکاران بوون

وَأَدْخَلْنَاهُمْ فِي رَحْمَتِنَا ۖ إِنَّهُم مِّنَ الصَّالِحِينَ

2569
21/87

وە (باسی) ذەننون (یونس بکە کە پێغەمبەری خەڵکی نەینەوا بوو) کاتێک ڕۆیشت بە توڕەیی (گەلەکەی بەجێ ھێشت) وایدەزانی ئێمە تەنگانەی بەسەردا ناھێنین وھەروا وازی لێ دەھێنین (خوای گەورە تاقیکردوە وفڕێدرایە ناو دەریا ونەھەنگێک قووتیدا) جا لە تاریکیەکاندا (تاریکی شەو و دەریا و ناو سکی نەھەنگ) ھاواری کرد (ئەی خوایە) بەڕاستی ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاستی نیە جگە لە تۆ پاکی و بێگەردی بۆ تۆیە، بێگومان من لە ستەمکاران بووم (لەبەر ئەوەی ئارامم نەگرت و وازم لە گەلەکەم ھێنا)

وَذَا النُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِي الظُّلُمَاتِ أَن لَّا إِلَٰهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ

2570
21/88

ئێمەش نزا و ھاواری ئەومان گیراکرد و لەو غەم وخەفەتە ڕزگارمان کرد ھەر بەو شێوەیە ئیماندارانیش ڕزگار دەکەین

فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ ۚ وَكَذَٰلِكَ نُنجِي الْمُؤْمِنِينَ

2571
21/89

وە (باسی) زەکەریا (بکە) کاتێک ھاواری لە پەروەردگاری کرد ئەی پەروەردگارم بە تەنھا مەمھێڵەرەوە (منداڵێکم پێ ببەخشە) وە تۆ چاکترین میراتگرانی

وَزَكَرِيَّا إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ

2572
21/90

ئێمەش دوعای ئەومان وەڵام دایەوە و یەحیامان پێ بەخشی و خیزانەکەشیمان بۆ چاک کردەوە (لە نەزۆکی) بێگومان ئەوانەی (باسکران لە پێغەمبەران) پێش بڕکێیان دەکرد لە (ئەنجامدانی) ھەموو خێر و چاکەیەکدا و ھاواریان لە ئێمە دەکرد بە ئومێدی (بەھەشت) ولە ترسی (دۆزەخ) وە ئەوان ملکەچ بوون بۆ ئێمە (ودەترسن لێمان)

فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَوَهَبْنَا لَهُ يَحْيَىٰ وَأَصْلَحْنَا لَهُ زَوْجَهُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا ۖ وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ

2573
21/91

وە(باسی) ئەو ئافرەتە (مەریەمی کچی عیمران بکە) کەداوێنی خۆی پاراست ئەمجا فوومان پێداکرد (بەھۆی جوبرەیلەوە) لەو ڕۆحەی کەھی خۆمان بوو وە ئەو (مەریەم) و کوڕەکەیمان کرد بە موعجیزەیەک بۆ جیھانیان

وَالَّتِي أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلْنَاهَا وَابْنَهَا آيَةً لِّلْعَالَمِينَ

2574
21/92

بەڕاستی ئا ئەمەیە ئاینی ئێوە کەیەک ئاینە (ئاینی ھەموو پێغەمبەرانە) ومنیش پەروەردگارتانم کەواتە تەنھا من بپەرستن

إِنَّ هَٰذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ

2575
21/93

بەڵام خەڵکی جیاوازیان کەوتە نێوان و سەرپێچی پێغەمبەرەکانیان کرد، زۆربەیان بوون بەچەند کۆمەڵ گرۆھێکەوە (ھەستان دەستیانکرد بە پەرستنی بت وھەواو ئارزووی خۆیان) (بەڵام) ھەموویان تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە

وَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ ۖ كُلٌّ إِلَيْنَا رَاجِعُونَ

2576
21/94

ئەمجا ھەر کەس (ھەرچەند) لەکردەوە چاکەکان بکات (بەو مەرجەی)باوەڕداریش بێت ئەوە (پاداشتی) کۆششەکەی وون نابێت و بەفیڕۆ ناڕوات بەڕاستی ئێمە بۆ (کردەوەکانی) ئەو نووسەرین

فَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا كُفْرَانَ لِسَعْيِهِ وَإِنَّا لَهُ كَاتِبُونَ

2577
21/95

وە حەرامە و قەدەغەیە و ناشێت بۆ خەڵکی ئەو گوند وشارانەی کە کاولمان کردن و لەناومان بردن کەجارێکی تر بگەڕێنەوە (بۆ دونیا)

وَحَرَامٌ عَلَىٰ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ

2578
21/96

(ژیان درێژەی دەبێت) تا ئەو کاتەی (بەربەستەکەی) یەئجوج و مەئجوج دەکرێتەوە ئەوانیش لەھەموو بەرزاییەکەوە بەپەلە (وبەخێرایی) دێنە خوارەوە

حَتَّىٰ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ

2579
21/97

وەنزیک بۆتەوە بەڵێنی ڕاست (ھاتنی قیامەت) جا لەناکاودا ئەبڵەق و زەق دەبێت چاوی ئەوانەی بێ بڕوا بوون (دەڵێن) ھاوارو مەرگ بۆ ئێمە بێگومان ئێمە لەدونیادا لەبێ ئاگاییەکی (تەواو)دا بووین لە ئەمە، نەخێر بەڵکو ئێمە ستەمکار بووین

وَاقْتَرَبَ الْوَعْدُ الْحَقُّ فَإِذَا هِيَ شَاخِصَةٌ أَبْصَارُ الَّذِينَ كَفَرُوا يَا وَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِي غَفْلَةٍ مِّنْ هَٰذَا بَلْ كُنَّا ظَالِمِينَ

2580
21/98

بەڕاستی ئێوە وئەوانەش دەتانپەرستن جگە لەخوا (دەبنە) سووتەمەنی (وھەڵگیرسێنەری) دۆزەخ، ئێوە (و ئەوان) دەچنە ناویەوە

إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمْ لَهَا وَارِدُونَ

2581
21/99

ئەگەر ئا ئەوانە (بتەکان) خوا بوونایە نەدەچوونە ناو ئەو (ئاگری دۆزەخە)وە وە ھەموو (بت و بتپەرستان) بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە

لَوْ كَانَ هَٰؤُلَاءِ آلِهَةً مَّا وَرَدُوهَا ۖ وَكُلٌّ فِيهَا خَالِدُونَ

2582
21/100

بۆ ئەو (دۆزەخیانە) ھەیە لەدۆزەخدا ھەناسەی سارد ھەڵکێشان وەئەوان لەوێدا (لەدۆزەخدا) ھیچ نابیستن

لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَهُمْ فِيهَا لَا يَسْمَعُونَ

2583
21/101

بێگومان ئەوانەی لەلایەن ئێمەوە پێشتر بڕیار دراوە بۆیان کە بەختەوەربن (وچاکە بھێنرێتە ڕێیان) ئەوانە لەدۆزەخ دوور دەخرێنەوە

إِنَّ الَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُم مِّنَّا الْحُسْنَىٰ أُولَٰئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ

2584
21/102

(ئەوان) نابیستن دەنگی (بڵێسەو قرچەی) ئاگری دۆزەخ وەئەوان لەناو ئەو (نازو نیعمەتەی) دڵیان حەزی لێیەتی بەھەمیشەیی وبێ بڕانەوە دەمێننەوە

لَا يَسْمَعُونَ حَسِيسَهَا ۖ وَهُمْ فِي مَا اشْتَهَتْ أَنفُسُهُمْ خَالِدُونَ

2585
21/103

غەمباریان ناکات ترسە ھەرە گەورەکە (لەقیامەتدا) و فریشتەکانیش پێشوازیان لێ دەکەن (لەبەر دەرگاکانی بەھەشتدا) (وپێیان دەڵێن) ئەمە ئەو ڕۆژیە کە بەڵێنتان پێ درابوو

لَا يَحْزُنُهُمُ الْفَزَعُ الْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ هَٰذَا يَوْمُكُمُ الَّذِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ

2586
21/104

(بیھێنەوە بیریان) ئەو ڕۆژەی کەئاسمانەکان دەپێچینەوە وەک پێچانەوە (لولکردنی) تۆماری کتێب وپەرتوکێک وەک یەکەمجار چۆن دروستمان کرد (بەڕوت و قووتی) (پاش مردنیش) ئەو (دروستکردنە) دووبارە دەکەینەوە ئەوە بەڵێنێکە (جێبەجێ کردنی) لەسەر ئێمەیە بێگومان ئێمە (ئەو بەڵێنە) بەدی دەھێنین

يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ ۚ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُّعِيدُهُ ۚ وَعْدًا عَلَيْنَا ۚ إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ

2587
21/105

سوێند بەخوا بێگومان ئێمە نووسیوومانە لەزەبووردا لەدوای نووسینی لە (لوح المحفوظ) دا بەڕاستی سەر زەوی (بەھەشت) دەبنە خاوەنی وبەمیراتی دەیبەن بەندە چاک و پاکەکانم

وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِن بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ

2588
21/106

بێگومان لەمەدا (لەوەی لەم سورەتەدا باسکرا ) بەسە کەپەند وئامۆژگاری بێت بۆ گەلی خوا پەرستان

إِنَّ فِي هَٰذَا لَبَلَاغًا لِّقَوْمٍ عَابِدِينَ

2589
21/107

وە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان

وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ

2590
21/108

بڵێ بێگومان تەنھا شتێک کەنیگا کراوە بۆ من (ئەمەیە) کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوای تاک و تەنھایە، دەی ئایا ئێوە ملکەچ دەبن؟

قُلْ إِنَّمَا يُوحَىٰ إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ

2591
21/109

جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بڵێ ھەمووتانم ئاگادار کرد بە یەکسانی و ناشزانم نزیکە یادوورە (ھاتنی) ئەو ھەڕەشەی لێتان دەکرێت

فَإِن تَوَلَّوْا فَقُلْ آذَنتُكُمْ عَلَىٰ سَوَاءٍ ۖ وَإِنْ أَدْرِي أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٌ مَّا تُوعَدُونَ

2592