2/186 |
ھەر کارتێک بەندەکانی من پرسیاریان لێ کردیت دەربارەی من ئەوا بێگومان من لێیانەوە نزیکم گیرا دەکەم نزای نزاکاران ھەرکاتێک ھاوار و نزام لێ بکەن دەی با ئەوانیش بەدەنگ منەوە بێن وە بڕوام پێبھێنن بۆ ئەوەی ڕێی راست بدۆزنەوە |
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ |
193 |
2/187 |
ڕێتان پێدراوە لەشەوانی ڕۆژووی (ڕەمەزان) دا کە بچەنە لای ژنەکانتان ئەوان بۆ ئێوە پۆشاکن وە ئێوەش بۆ ئەوان پۆشاکن خوا دەیزانی کەئێوە ناپاکیتان لەخۆتان دەکرد بۆیە پەشیمانی لێ گیراکردن وەلێتان خۆش بوو ئیتر لەئێستاوە (بە شەو) بچنە لایان وە بەدڵ بخوازن ئەوی کە خوا بۆی نوسیوون (لە منداڵ) وە بخۆن و بخۆنەوە ھەتا بۆتان جیا دەبێتەوە ڕوشتەی سپی (ڕۆژ) لە ڕوشتەی ڕەشی (شەو) لەشەبەقدا لەپاشان ڕۆژوەکەتان تەواو بکەن تاشەوی دوایی وە مەچنەلای ژنەکانتان لەکاتێکدا کە لەمزگەوتدا مابنەوە بۆ خواپەرستی ئەمانە سنوورانی خوان و نزیکیان مەکەونەوە ئاوا خوا باسی فرمانی خۆی دەکات بۆ خەڵکی تا خۆیان بپارێزن |
أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَائِكُمْ ۚ هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ ۗ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ ۖ فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ ۚ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ۚ وَلَا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ۗ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ |
194 |
2/188 |
ماڵی یەکتری مەخۆن لەناو خۆتاندا بەناڕەوا وە بە (بەرتییل) مەیدەن بەکاربەدەستان وفەرمانداران بۆ ئەوەی بەشێک لەماڵی خەڵکی بخۆن بەگوناە لە کاتێکدا ئێوەش دەزانن |
وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُوا بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا فَرِيقًا مِّنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالْإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ |
195 |
2/189 |
پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی نوێ بونەوەی مانگە نوێکان بڵێ ئەمانە نیشانەی کاتەکانن بۆ خەڵکی و بۆ حەج وەچاکە ئەوە نییە کەلەپشتی ماڵ وخانووەکانەوە بچنە ژوورەوە بەڵکو چاکە ئەوەیە ئەو کەسە پارێزکار و لە خوا ترس بێت وەبچنە ماڵەکان لە دەرگاکانیەوە وە لە خوا بترسن تا ڕزگارببن |
۞ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ ۗ وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَىٰ ۗ وَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ |
196 |
2/190 |
جەنگ بکەن لە ڕێ ی خوادا لەگەڵ ئەوانەی جەنگتان لەگەڵدا دەکەن وە دەست درێژی مەکەن بەڕاستی خودا دەست درێژکارانی خۆش ناوێت |
وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ |
197 |
2/191 |
بیان کوژن (کافران) لەھەر شوێنێ دەستتان کەوتن و زاڵ بوون بەسەریاندا وە دەریان بکەن لەو شوێنانەی کە ئێوەیان لێ دەرکردوە لادان لە ڕێی یەکتاپەرستی خوای گەورە لە خەڵک کوشتن سەخت وگەورە ترە جەنگیان لەگەڵ مەکەن لەلای مزگەوتی کەعبەدا تا ئەوان لەوێدا نەجەنگن لەگەڵتان دا ئەمجا ئەگەر جەنگین لەگەڵتاندا ئێوەش بجەنگن لەگەڵیاندا ئەمەیە تۆڵەی بێ بڕوایان |
وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ۚ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ ۚ وَلَا تُقَاتِلُوهُمْ عِندَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ ۖ فَإِن قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ ۗ كَذَٰلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ |
198 |
2/192 |
بەڵام ئەگەر دەستیان ھەڵگرت (لە جەنگ) ئەوا خوای گەورە لێخۆشبوو میھرەبانە |
فَإِنِ انتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ |
199 |
2/193 |
جەنگیان لەگەڵ بکەن تا دوژمنایەتی بۆ ئاین وھاوەڵ بڕیاردان نەمێنێ وە ئاین و ملکەچی ھەر بۆ خوا دەبێت ئەمجا ئەگەر دەستیان ھەڵگرت ئیتر دەست درێژی نیە مەگەر لەسەر ستەمکاران نەبێت |
وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ ۖ فَإِنِ انتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ |
200 |
2/194 |
رێزی مانگی حەرام بەرانبەر بەڕێزگرتنی ئەوانە بۆمانگی حەرام دەبێت شکاندنی ھەر رێزێکیش تۆڵەی ھەیە جا ھەر کەسێک دەست درێژی کردە سەرتان ئێوەش دەست درێژی بکەنە سەری بەوێنەی دەست درێژ کردنەکەی ئەو بۆ ئێوە, وە لەخوا بترسن وە بزانن کەخوا لەگەڵ پارێزکارانە |
الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ ۚ فَمَنِ اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ |
201 |
2/195 |
وە دارایی خۆتان بەخت بکەن لە ڕێی خوادا وە بەدەستی خۆتان خۆتان مەخەنە تیاچوونەوە, وە چاکە بکەن بەڕاستی خوا چاکەکارانی خۆش دەوێت |
وَأَنفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ۛ وَأَحْسِنُوا ۛ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ |
202 |
2/196 |
حەج و عومرەتان (کە دەست پێکرد) تەنھا بۆ خوا بە تەواوی بیکەن ئەمجا ئەگەر ھەر (قەدەغەکران) ئەوسا چیتان بۆ ھەڵسوڕا لەقوربانی (سەری بڕن) وە سەرتان مەتاشن تا قوربانیەکە دەگاتە جێ ی دیاری کراوی خۆی ئەمجا ھەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو یان ئازارێک لەسەریدا بوو (ئەگەر سەری تاشی) بریتیەک بدات کە ڕۆژووی (سێ ڕۆژە) یان خێرێک یان قوربانیەک بکات جا کاتێک دڵنیا بوون (ترس نەبوو) ئەمجا ئەو کەسەی بەھرەمەند بوو بە بەجێھێنانی عومرە تاکاتی حەج ئەوە چی بۆ ھەڵسوڕا لە قوربانی (بیکات) وە ئەگەر یەکێک نەیبوو با سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لە کاتی حەجدا وە حەوت ڕۆژی تریش کاتێک گەڕانەوە ئەمە دەبێتە دە ڕۆژی تەواو ئەمە بۆ کەسێکە کە (خۆی) و کەس و کاری دانیشتووی دەوروبەری (مسجد الحرام) نەبێت وە لەخوا بترسن وە بزانن کە بەڕاستی خوا خاوەنی تۆڵە و سزای سەختە |
وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ۚ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ۖ وَلَا تَحْلِقُوا رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِّن رَّأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ۚ فَإِذَا أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ۚ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ |
203 |
2/197 |
(کاتی) حەج لەچەند مانگێکی دیاری کراودایە ئەمجا ھەرکەسێک لەم مانگانەدا حەجی لەسەر خۆی پێویست کرد بائیتر نەچێتە لای ژن وە بەدکاری نەکات وە دەمەقاڵێ نەکات لەحەجدا وە ھەرچی بکەن لەچاکە خوا پێ ی دەزانێ وە توێشوو (ی پارێزکاری) و لەخواترسان ھەڵبگرن کەباشترین توێشوو لەخوا ترسانە وە لەمن بترسن ئەی ھۆشمەندان |
الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ ۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ ۗ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَىٰ ۚ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ |
204 |
2/198 |
گوناھتان لەسەر نی یە کەدوای ڕۆزی پەروەردگارتان بکەون ئەمجا کاتێک بڵاوەتان لێکرد وگەڕانەوە لە عەرەفات ناوی خوا بێنن لەلای (مشعر الحرام) دا وەیادی خوا بکەن کە ڕێنموونی کردن با لەپێش ئەوەشدا ئێوە لە گومڕایان بووبن |
لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُوا فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ ۚ فَإِذَا أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَاتٍ فَاذْكُرُوا اللَّهَ عِندَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ ۖ وَاذْكُرُوهُ كَمَا هَدَاكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِ لَمِنَ الضَّالِّينَ |
205 |
2/199 |
لە پاشان بگەڕێنەوە لەوشوێنەی خەڵکی لێ ی دەگەڕێتەوە وەداوای لێ خۆشبوون بکەن لەخوا بێگومان خوا لێ خۆشبوو میھرەبانە |
ثُمَّ أَفِيضُوا مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ النَّاسُ وَاسْتَغْفِرُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ |
206 |
2/200 |
ئەمجا کاتێک ئەرکان و واجباتی حەجتان تەواوکرد یادی خوا بکەن وەک ناوبردنتان بۆ باوو باپیرانتان یان زۆرتر لەناوی ئەوان ئەمجا ھی وا ھەیە لەخەڵکی (ھەر داوای دونیا دەکات و) دەڵێت خوایە بماندەرێ لەدونیادا وە (ئەوانە) ھیچ بەشێکیان نیە لەڕۆژی دواییدا |
فَإِذَا قَضَيْتُم مَّنَاسِكَكُمْ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَذِكْرِكُمْ آبَاءَكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًا ۗ فَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ |
207 |
2/201 |
وەھی واش ھەیە دەڵێت خوایە ھەم لەدونیا و ھەم لە ڕۆژی دواییدا خێرو خۆشیمان پێ بدە وە بمان پارێزە لەسزای ئاگر |
وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ |
208 |
2/202 |
ئا ئەوانە بەشێکیان ھەیە لەوەی کە کردوویانە وە خوای گەوره زۆر خێرایە لە لێپرسینەوەدا |
أُولَٰئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌ مِّمَّا كَسَبُوا ۚ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ |
209 |
2/203 |
ناوی خوا بەرن (اللە اکبر بکەن) لەچەند ڕۆژێکی دیاری کراودا ھەرکەسێک پەلە بکات لە دوو ڕۆژدا (ھەرسێ جەمەرەکە بەردباران بکات) گوناھی ناگات وە ھەر کەسێکیش دوابکەوێت (سێ ڕۆژ ڕەجم بکات) گوناھی لەسەر نی یە بۆکەسێک پارێزکاری بکات و لەخوا بترسێت لەخوا بترسن و (لەسزای) خۆتان بپارێزن وە بزانن کە ئێوە بۆ لای ئەو (ئەگەڕێنەوەو) کۆدەکرێنەوە |
۞ وَاذْكُرُوا اللَّهَ فِي أَيَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ ۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِي يَوْمَيْنِ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ لِمَنِ اتَّقَىٰ ۗ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ |
210 |
2/204 |
لە ناوخەڵکی کەسانێک ھەن کە بە قسە سەرسامت دەکات لەم ژیانی دونیادا وە خوا دەکات بەشاھید لەسەر (ڕاستی) ئەوەی لە دڵیایەتی کەچی ئەو دوژمنێکی سەر سەختە |
وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ |
211 |
2/205 |
وەکاتێک پشتی ھەڵکرد ھەوڵ دەدات لە زەویدا (لە ووڵاتدا) بۆ ئەوەی خراپەی تێدا بکات وە کشتوکاڵ و وەچەو نەوە لەناو ببات وەخوا خراپەکاری خۆش ناوێت |
وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ |
212 |
2/180 |
وە کاتێک پێ ی بووترێت لەخوا بترسە دەمار دەیگرێ بۆ بەد کرداریی جا ئەو دۆزەخی بەسە کە بەدترین جێگایە |
وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ |
213 |
2/207 |
لە ناوخەڵکیش کەسانێک ھەن کە گیانی خۆی دەفرۆشێت بۆ ڕەزامەندی خوا وە خوا میھرەبانە بەبەندەکان |
وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ |
214 |
2/208 |
ئەی بڕواداران ھەموو بەتەواوی بچنە ناو ئیسلامەوە وەدوای ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون چونکە بێگومان ئەو دوژمنێکی ئاشکراتانە |
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ |
215 |
2/209 |
ئەمجا ئەگەر لاتاندا (ھەڵخلیسکان) دوای ئەوەی کە نیشانە ئاشکراکانتان بۆھات ئەوە چاک بزانن کە خوا زاڵ و کار دروستە |
فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ |
216 |
2/210 |
ئایا ئەوانە چاوەڕوانن خوایان بۆ بێت لەناو چەند پارچە ھەورێکی سپی دا ھەروەھا فریشتەکان (یان بۆبێ) وە کارەکە کۆتایی پێ بێت وە ھەموو کارێک ھەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە |
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ |
217 |
2/211 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) لەبەنی ئیسرائیل بپرسە کە چەند بەڵگەو نیشانەی ڕۆشنمان داوە بەوان وە ھەر کەسێک بیگۆڕێت بەھرەی (ڕێنموونی) خوا دوای ئەوەی کەدەستی کەوت ئەوە بێگومان خودا تۆڵەی زۆر سەختە |
سَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَمْ آتَيْنَاهُم مِّنْ آيَةٍ بَيِّنَةٍ ۗ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ |
218 |
2/212 |
جوان کراوە بۆ بێ بڕوایان (ناسوپاس کەران) ژیانی دونیا(بە جۆرێک) کە گاڵتە دەکەن بە بڕواداران (بەڵام پایەی) ئەوانەی لەخوا ترسن گەلێ بەرزترە لەوان لە ڕۆژی دواییدا وە خودا ڕزق و ڕۆزی دەدات بەھەر کەسێک کەبیەوێت بەبێ شومار وحسابکردن |
زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا ۘ وَالَّذِينَ اتَّقَوْا فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ |
219 |
2/213 |
خەڵکی یەک کۆمەڵ بوون (بە سرووشت) ئەمجا خودا پێغەمبەرانی نارد بە مژدەدەر و ترسێنەر وە کتێبی ڕاستی و دروستی لەگەڵدا ناردونە خوارەوە تا بڕیار بدات و حوکم بکات لەناو خەڵکی دا لەو شتانەی کە جیاواز و دووبەرەک بوون تیایدا وە کەس جیاواز و دووبەرەکی نەکرد لە کتێبی ئاسمانیدا مەگەر ئەوانەی کە کتێبیان پێ درابوو دوای ئەوەی نیشانەو بەڵگەی ڕۆشنیان بۆ ھات بەھۆی حەسادەتی ناو خۆیانەوە ئەمجا خوا خۆی ڕێنموونی بڕوادارانی کرد بۆ ئەو ڕێگا ڕاستەی کە دووبەرەکیان تیادا دەکرد وە خوا کێ ی بوێت ڕێنموونی دەکات بۆ ڕێبازی ڕاست |
كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ ۚ وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا الَّذِينَ أُوتُوهُ مِن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ۖ فَهَدَى اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا لِمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ ۗ وَاللَّهُ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ |
220 |
2/214 |
ئایا واتان زانییوە کە دەچنە بەھەشت کەچی ھێشتا نەھاتۆتە ڕێتان ئەوەی لەناڕەحتی تووشی ئەوانە بوون کە لە پێش ئێوەدا تێپەڕین (کە لە ڕێی خوادا) دووچاری سەختی و زەرەر و زیان بوون وە زۆر بە توندی تەکان دران وزۆریان بوھات بەڕەنگێک کە پێغەمبەرەکە و ئەوانەی کەبڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا دەیان ووت سەرکەوتنی خوا کەی دێت ئاگادار بن و دڵنیابن بە ڕاستی سەرکەوتنی خوا نزیکە |
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلِكُم ۖ مَّسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّىٰ يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَىٰ نَصْرُ اللَّهِ ۗ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ |
221 |
2/215 |
پرسیارت لێ دەکەن چی ببەخشن (لە ڕێ ی خوادا) بڵێ: ئەوەی دەیبەخشن لە ماڵی پاک و حەڵاڵ با بۆ باوک و دایک و خزمانی نزیک و ھەتیوان و ھەژاران و ڕێبوارانی کەم دەست وە ھەرچی بکەن لە چاکە ئەوە بێگومان خوا ئاگادارە لێ ی |
يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ ۖ قُلْ مَا أَنفَقْتُم مِّنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ |
222 |
2/216 |
جەنگتان لەسەر پێویست کرا کەلاتان ناخۆشە وەئەگونجێ شتێکتان پێ ناخۆش بێ کەچی باش وخێر بێت بۆتان وەئەگونجێ شتێکتان پێ خۆش بێ و خراپ بێت بۆتان وە خوا ( چاک وخراپی ئێوە ) ئەزانێت و ئێوە نایزانن |
كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ |
223 |
2/217 |
پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی مانگی حەرام جەنگ کردن تیایدا بڵێ جەنگ لەمانگی حەرام دا گوناھێکی گەورەیە بەڵام بەرھەڵستی ڕێبازی خوا وەبێ بڕوایی پێی وە ( ڕێگری موسوڵمانان) لەمزگەوتی حەرام ودەرکردنی خەڵکی ئەو مزگەوتە لێی گەورە ترە لای خوا (لە جەنگ کردن لە مانگی حەرامدا) وە ھاوەڵ پەیداکردن بو خودا و ھەوڵ دان بۆ پەشیمان کردنەوەی موسڵمان گەورەترە ل(پیاو) کوشتن (لەومانگەدا) بەردەوام دەست ھەڵناگرن و جەنگتان لەگەڵدا دەکەن تاپەشیمانتان بکەنەوە لەدینەکەتان ئەگەر بتوانن وەھەرکەسێک لەئێوە لەدینی خۆی ھەڵبگەڕێتەوە وە بەبێ بڕوایی بمرێ ئا ئەوانە ھەموو کردەوەکانیان پوچ ئەبێتەوە لە دونیا و دواڕۆژیشدا وەئەوانە یارو ھاودەمی ئاگرن تێیدا دەمێننەوە بەئێجگاری |
يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ ۖ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ ۖ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِندَ اللَّهِ ۚ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ ۗ وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ |
224 |