11/32 |
ووتیان ئەی نوح بێگومان دەمەقاڵێت کرد لەگەڵماندا زۆریش دەمەقاڵێت کرد لەگەڵماندا دەی ئەوەی بەڵێنمان پێ دەدەیت (لەسزا) بۆمان بھێنە ئەگەر تۆ لە ڕاست گۆیانیت |
قَالُوا يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ |
1505 |
11/33 |
ووتی بێگومان خوا بۆتان دەھێنێت ئەگەر بیەوێت وە ئێوە ناتوانن (لەسزای خوا) خۆتان قوتار بکەن |
قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ اللَّهُ إِن شَاءَ وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ |
1506 |
11/34 |
وە ئامۆژگاری من سوودتان پێ ناگەیەنێت گەر بمەوێت ئامۆژگاریتان بکەم ئەگەر خوا بیەوێت گومڕاتان بکات ئەو پەروەردگارتانە وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە |
وَلَا يَنفَعُكُمْ نُصْحِي إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ اللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ ۚ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ |
1507 |
11/35 |
یان ئەوانە دەڵێن موحەممەد ﷺ ئەم (قورئانەی) بەناوی خواوە ھەڵبەستووە بڵێ ئەگەر من ھەڵم بەستبێت ئەوە گوناھو تاوانەکەی تەنھا لەسەر خۆمە وە منیش بەریم لەتاوانی ئێوە |
أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ۖ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَعَلَيَّ إِجْرَامِي وَأَنَا بَرِيءٌ مِّمَّا تُجْرِمُونَ |
1508 |
11/36 |
وەحی کرا بۆ نوح (علیە السلام) کەوا کەسی تر بڕوا ناھێنێت لەگەلەکەت بێجگە لەوەی پێشتر بڕوای ھێناوە کەواتە ناڕەحەت وغەمبار مەبە بەوەی ئەوان دەیکەن |
وَأُوحِيَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلَّا مَن قَدْ آمَنَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ |
1509 |
11/37 |
وە کەشتیەکە دروست بکە بە پێش چاو و چاودێری وفەرمان و نیگای ئێمە (لەم ئایەتەدا باسی سیفەتی -چاو، عەین - ھاتووە بۆ خوای گەورە، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەک، شێوەکەی نازانین، وە تەنھا خوا خۆی دەزانێت) وە ھیچ قسەم لەگەڵدا مەکە لە بارەی ئەوانەی ستەمیان کردووە (وبێ باوەڕ بوون) چونکە بێگومان ئەوانە دەخنکێنرێن |
وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا ۚ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ |
1510 |
11/38 |
وە دەستی کرد بە دروستکردنی کەشتیەکە ھەر کاتێک تێ پەڕینایە بەلایدا کۆمەڵێک لەگەلەکەی گاڵتەیان پێدەکرد (نوح) دەیووت ئەگەر ئێوە ئێستە گاڵتە و لاقرتی بەئێمە دەکەن ئەوە بێگومان ئێمەش لاقرتی بەئێوە دەکەین ھەر چۆن ئێوە لاقرتی بەئێمە دەکەن |
وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُوا مِنْهُ ۚ قَالَ إِن تَسْخَرُوا مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ |
1511 |
11/39 |
جا لەمەوپاش دەزانن کێ سزای بۆ دێت سەر شۆڕی دەکات (لەدونیاداو لەقیامەتیشدا) سزای ھەمیشەیی بەسەردادێت |
فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ |
1512 |
11/40 |
(نوح) (کەشتیەکەی دروستکرد) ھەتا کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) و تەنورەکە ئاوی لێ ھەڵقوڵا ووتمان (بەنوح) لەو (کەشتیە) دا ھەڵی بگرە لەھەموو نێرو مێیەک دووان ژن و منداڵەکانیشت ھەڵبگرە ئەوەیان نەبێت بڕیاری خوای لەسەر دراوە (بەخنکاندن) ھەر ئەوانەش (ھەڵ بگرە کە) بڕوایان ھێنا (لەگەلەکەت) وە خەڵکێکی کەم نەبێت بڕوایان نەھێنا لەگەڵیدا |
حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ وَمَنْ آمَنَ ۚ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلَّا قَلِيلٌ |
1513 |
11/41 |
(نوح) ووتی ھەمووتان سواربن لەو (کەشتیە) دا بەناوی خواوە لەکاتی ڕۆیشتن و وەستانیدا بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێ بوردە و میھرەبانە |
۞ وَقَالَ ارْكَبُوا فِيهَا بِسْمِ اللَّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا ۚ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ |
1514 |
11/42 |
کەشتییەکە دەیبردن بەناو شەپۆلی وەک کێو و شاخدا نوحیش (علیە السلام) کوڕەکەی بانگ کرد (کەناوی کەنعان بوو) کە لەشوێنێکی کەناردا بوو (ووتی) ئەی کوڕی خۆشەویستم لەگەڵمان دا سواربە و لەگەڵ بێ بڕوایان مەبە |
وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْجٍ كَالْجِبَالِ وَنَادَىٰ نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ الْكَافِرِينَ |
1515 |
11/43 |
(کوڕەکەی) ووتی پەنا بۆ شاخێک دەبەم کە بمپارێزێت لەم لافاوە (نوح) ووتی: ئەمڕۆ ھیچ پارێزەرێک (پەنادەرێک) نیە لەفەرمانی خوا (کەخنکاندنە) مەگەر کەسێک خوا ڕەحمی پێ بکات (و باوەڕدار بێت) لەوکاتەدا شەپۆلی لافاو کەوتە نێوانیان جا ئەو (کوڕە خنکاو) لەخنکاوان بوو |
قَالَ سَآوِي إِلَىٰ جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاءِ ۚ قَالَ لَا عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ إِلَّا مَن رَّحِمَ ۚ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ |
1516 |
11/44 |
ئەوسا ووترا ئەی زەوی ئاوەکەت ھەڵمژە و ئەی ئاسمان باران مەبارێنە ئیتر لافاوەکە رۆچوو بەناخی زەویدا کارەکە (خنکانیان) تەواو کرا و (کەشتیەکە) وەستا بەسەر (کێوی) جودیەوە ووترا دووری لەڕەحمی خوا بۆ گەلی ستەمکاران |
وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاءُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ ۖ وَقِيلَ بُعْدًا لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ |
1517 |
11/45 |
نوح ھاواری کردە پەروەردگاری ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی کوڕەکەم لە کەس و کاری منە و بێگومان بەڵێنی تۆش ڕاستە وە تۆش دادوەرترینی ھەموو فەرمان ڕەوایانی |
وَنَادَىٰ نُوحٌ رَّبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابْنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ |
1518 |
11/46 |
(خوا) فەرمووی ئەی نوح بەڕاستی ئەو (کەنعان) لەکەس و کاری تۆ نیە بێگومان ئەو (کوڕە) کردەوەی خراپ و ناپەسەند بوو جا کەواتە داوای شتێکم لێ مەکە کەزانیاریت دەربارەی نیە بەڕاستی من ئامۆژگاریت دەکەم تا لەنەفامان نەبیت |
قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ ۖ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۖ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ |
1519 |
11/47 |
(نوح) ووتی پەروەردگارم بەڕاستی من پەنات پێ دەگرم (لەوەی) داوای شتێکت لێ بکەم کەنایزانم وە ئەگەر نەبوریت لێم وڕەحمم پێ نەکەی لەزیان لێکەوتوان دەبم |
قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ ۖ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ |
1520 |
11/48 |
ووترا ئەی نوح دابەزە (لەکەشتیەکە) بەھێمنی و بێوەی لەلایەن ئێمەوە, وە بەپیت و فەڕی زۆر بەسەرخۆتەوە, وەبەسەر گەلانێک کەپەیدا ئەبن لەوانەی کە لەگەڵ تۆ دان (یا بەسەر ئەو خەڵکانەی لەگەڵ تۆدان) چەند نەتەوە و گەل دواتر دێن خۆشی و نازو نیعمەتیان پێ دەدەین پاشان لەلایەن ئێمەوە دووچاریان دەبێت سزای سەختی ئازاردەر |
قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلَامٍ مِّنَّا وَبَرَكَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَىٰ أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ ۚ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ |
1521 |
11/49 |
ئەمانەی (باسکران) لەھەواڵە گرنگە نادیارەکانە بە نیگا بۆمان ناردی نەتۆ و نەگەلەکەت نەتان دەزانین لەپێش ئەم (نیگای ئێمە) کەواتە خۆڕاگربە بەڕاستی سەرئەنجام بۆ لەخوا ترسانە |
تِلْكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ ۖ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أَنتَ وَلَا قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَٰذَا ۖ فَاصْبِرْ ۖ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ |
1522 |
11/50 |
وە بۆلای (گەلی) عاد ھودی برایانمان نارد ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە جگە لە ئەو ئێوە تەنھا درۆ ھەڵئەبەستن |
وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ۚ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ |
1523 |
11/51 |
ئەی گەلەکەم لەسەر ئەم (گەیاندنی پەیامە) داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم پاداشتی من ھەر لەسەر ئەو (خوا) یە کەدروستی کردوم دەی ئایا ژیر نابن |
يَا قَوْمِ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى الَّذِي فَطَرَنِي ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ |
1524 |
11/52 |
وە ئەی گەلەکەم داوای لێخۆشبون لەپەروەردگارتان بکەن دواتر بگەڕێنەوە بۆلای ئەو (ئەگەر وابکەن خوا) لەئاسمانەوە (باران) دەبارێنێت بەسەرتاندا بەلێزەمە و ھێزی تر زیاد دەکات بۆ ھێزەکەتان وەڕوو وەرمەگێڕن (لەبانگەوازەکەم) بەتاوان باری |
وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ |
1525 |
11/53 |
ووتیان ئەی ھود تۆ ھیچ بەڵگەیەکی ڕوونت بۆ نەھێناوین بۆیە ئێمەش واز لەپەرستراوەکان (خواکان) مان ناھێنین لەبەر قسەی تۆ وە ئێمە باوەڕت پێ ناکەین |
قَالُوا يَا هُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِي آلِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ |
1526 |
11/54 |
ئێمە تەنھا (ئەوە بەتۆ) دەڵێین ھەندێک لە پەرستراوەکانمان تووشیان کردووی بەشێتی ووتی بەڕاستی من خوا دەکەم بەشایەت و ئێوەش شایەت بن کەبەڕاستی من بەریم و دوورم لەوەی کەئێوە دەیکەنە ھاوبەش بۆخوا |
إِن نَّقُولُ إِلَّا اعْتَرَاكَ بَعْضُ آلِهَتِنَا بِسُوءٍ ۗ قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللَّهَ وَاشْهَدُوا أَنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ |
1527 |
11/55 |
جگە لەخوا جا ھەمووتان پیلانم لێ بگێڕن لەپاشان مۆڵەتیشم مەدەن (و لێم مەوەستن) |
مِن دُونِهِ ۖ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ |
1528 |
11/56 |
بەڕاستی من پشتم بەخوا بەستووە کەپەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەیشە ھیچ گیان لەبەرێک نیە لەژێر ڕکێفی خوای گەورەدا نەبێت (بگری پێشە سەریەتی) بەڕاستی پەروەردگارم لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستە |
إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُم ۚ مَّا مِن دَابَّةٍ إِلَّا هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا ۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ |
1529 |
11/57 |
ئەوسا ئەگەر ئێوە ڕوو وەرگێڕن ئەوە بێگومان من پێم ڕاگەیاندون ئەوەی بەمندا نێردراوە بۆتان وە پەروەردگارم کۆمەڵێکی تر لەشوێنی ئێوە دادەنێت ئێوەش ھیچ زیانێک بەخوا ناگەیەنن بەڕاستی پەروەردگارم بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرو پارێزەرە |
فَإِن تَوَلَّوْا فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّا أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَيْكُمْ ۚ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّي قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّونَهُ شَيْئًا ۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ |
1530 |
11/58 |
وە کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) ھودمان ڕزگار کرد ئەوانەش باوەڕیان ھێنابوو لەگەڵیدا بەمیھرەبانی خۆمان وە ئەوانمان لەسزایەکی توند و بەھێز ڕزگار کرد |
وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَنَجَّيْنَاهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ |
1531 |
11/59 |
ئەوەش گەلی عاد بوو باوەڕیان نەھێنا بە بەڵگە و موعجیزەکانی پەروەردگاریان و سەرپێچی نێرراوەکانی خوایان کرد و شوێن فەرمانی ھەموو زۆردارێکی سەرکەش کەوتن |
وَتِلْكَ عَادٌ ۖ جَحَدُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَعَصَوْا رُسُلَهُ وَاتَّبَعُوا أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ |
1532 |
11/60 |
بەشوێنیاندا نێررا نەفرەت لەم دونیایەدا و لەڕۆژی دواییشدا بێدار بن بەڕاستی گەلی عاد بڕوایان بەپەروەردگاریان نەھێنا بێداربن دووری و لەناوچوون بۆ عادی گەلی ھود |
وَأُتْبِعُوا فِي هَٰذِهِ الدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ أَلَا إِنَّ عَادًا كَفَرُوا رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًا لِّعَادٍ قَوْمِ هُودٍ |
1533 |
11/61 |
بۆ گەلی سەمودیش ناردمان صاڵح پێغەمبەر (علیە السلام) ی برایان ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لە ئەو ئەو دروستی کردوون لەزەویدا و کردونی بەئاوەدانکەرەوە تێیدا کەواتە داوای لێبوردنی لێ بکەن پاشان بگەڕێنەوە بۆلای بەڕاستی پەروەردگارم زۆر نزیک و نزا ودوعا وەرگرە |
۞ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ۚ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُّجِيبٌ |
1534 |
11/62 |
ووتیان ئەی صاڵح بەڕاستی تۆ لەناوماندا جێی ئومێد بووی پێش ئەمە ئایا ڕێگریمان دەکەیت لەپەرستنی ئەوەی کەباو و باپیرانمان پەرستوویانە و بەڕاستی ئێمە لە گومانداین لەوەی تۆ بانگمان دەکەیت بۆلای و دوو دڵین |
قَالُوا يَا صَالِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّا قَبْلَ هَٰذَا ۖ أَتَنْهَانَا أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ |
1535 |
11/63 |
صاڵح ووتی ئەی گەلەکەم پێم بڵێن ئەگەر من بەڵگەیەکی ئاشکرام ھەبێ لەلایەن پەروەردگارمەوە, وە لەلایەن خۆیەوە پێغەمبەرێتی پێ بەخشیبم جا کێ یارمەتیم دەدات لەبەرامبەر خوادا ئەگەر سەرپێچی ئەو بکەم کەواتە ئێوە ھیچ بۆمن زیاد ناکەن زەرەرو زیان نەبێت |
قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّي وَآتَانِي مِنْهُ رَحْمَةً فَمَن يَنصُرُنِي مِنَ اللَّهِ إِنْ عَصَيْتُهُ ۖ فَمَا تَزِيدُونَنِي غَيْرَ تَخْسِيرٍ |
1536 |