2/26 |
بێگومان خوا شەرم ناکات بەوەی کە (بۆ تێگەیاندنی خەڵک) ھەر نموونەیەک بھێنێتەوە به مێشولەوبچوکتر (یاگەورەتر) لەویش ئەمجا ئەوانەی کەباوەڕدارن ئەوە چاک دەزانن کەئەو (نموونە ھێنانەوەیە) ڕاست ودروستە لە پەروەردگاریانەوە ئەوانەش کە بێ باوەڕن دەڵێن: خوا چی ویستووە بەم نموونە ھێنانەوەیە زۆر کەسی پێ گومڕادەکات وە ڕێنموونی زۆر کەسیشی پێ دەکات وە گومڕاناکات بەو نموونە ھێنانەوەیە مەگەر بەدکاران نەبێت |
۞ إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا ۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ |
33 |
2/27 |
ئەوانەی کەپەیمانی خوا دەشکێنن و(ھەڵی دەوەشێننەوە) پاش بەستنی وە ئەیپچڕێنن ئەو (پەیوەندیانە) ی کەخوا فەرمانی داوە بەپەیوەستی کردنی وەلەزەویدا خراپە دەکەن ھەر ئەوانن زەرەرمەند و ڕەنجەڕۆ |
الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ |
34 |
2/28 |
چۆن بێ باوەڕ دەبن بەخوا!؟ لەکاتێکدا کەئێوە بێ گیان بوون، و گیانی بەبەردا کردن لەپاشان دەتان مرێنێ دوای ئەوەش زیندووتان دەکاتەوە ئەمجا بۆلای خۆی دەگەڕێنرێنەوە |
كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ |
35 |
2/29 |
خوا ئەو خوایەیەکەھەرچی لەزەویی دایە دروستی کردوە بۆئێوە پاشان ویستی ئاسمان دروست بکات ئەمجا ڕێکی خستن بەحەوت ئاسمان وە ئەو ئاگادارە بەھەموو شتێک |
هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ ۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ |
36 |
2/30 |
(بیریان بێنەوە) کاتێک کەپەروەردگاری تۆ بە فریشتەکانی ووت بەڕاستی من جێ نشینێک دروست دەکەم لەسەر زەوی (فریشتەکان) ووتیان: ئایا کەسێکی وای تیا دروست دەکەیت کە خراپەکاری تێدا بکات وە خوێنی تیا بڕێژێ؟ لە کاتێکدا کە ئێمە یادت دەکەین بەستایش کردنت وە بەپاک ڕات دەگرین (خوا) فەرموی: بێگومان ئەوەی من دەیزانم ئێوە نایزانن |
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ |
37 |
2/31 |
خوا ناوی ھەموو شتێکی فێری ئادەم کرد لەپاشان ئەو شتانەی نیشانی فریشتەکاندا وە (خوا پێی) فەرموون: ناوی ئەمانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەکەن، (کە ئێوە لە ئادەم باشترن) |
وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَٰؤُلَاءِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ |
38 |
2/32 |
(ھەموو) ووتیان: خوایە تۆ پاکیت لەھەڵە ئێمە ھیچ نازانین، مەگەر ئەوەی کە خۆت فێرت کردبین بەڕاستی ھەر تۆیت زاناو دانا |
قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا ۖ إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ |
39 |
2/33 |
(خوا) فەرمووی: ئەی ئادەم ناوی ئەو شتانەیان پێ بڵێ جاکاتێک کە ناوەکانی پێ ووتن (خوا) فەرمووی: ئەی پێم نەووتن؟ بێگومان من ئاگادارم بەنھێنی ئاسمانەکان و زەوی وە ئاگادارم بەوەی کەئاشکرای دەکەن وە بەئەوەش کە دەیشارنەوە |
قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَائِهِمْ ۖ فَلَمَّا أَنبَأَهُم بِأَسْمَائِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ |
40 |
2/34 |
(بێنەوە بیرت) کاتێک ووتمان بە فریشتەکان سوژدە ببەن بۆ ئادەم جا(ھەموو) سوژدەیان برد شەیتان نەبێت کە گوێی نەدایەو خۆی بەگەورە زانی وە لە بێ بڕوایان بوو |
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ |
41 |
2/35 |
وە ووتمان: ئەی ئادەم خۆت و ژنەکەت نیشتەجێ بن لەم بەھەشتەدا وە لە ھەموو خواردەمەنیەکی بخۆن بەتێرو تەسەلی لەھەر شوێنێک کەحەز دەکەن وە نزیکی ئەم درەختە مەکەون تا لە ستەمکاران نەژمێردرێن تا نەبنە ستەمکار |
وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ |
42 |
2/36 |
ئەمجا شەیتان ھەڵی خەڵەتاندن لە بەھەشتدا وەلەو خۆشگوزەرانیەی کە تێیدابوون دەری پەڕاندن وە ووتمان: (بە ئادەم وحەواو شەیتان) بچنە خوارەوە (بۆ سەر زەوی) ھەندێکتان دوژمن ئەبن لەگەڵ ھەندێکتاندا وە بۆتان ھەیە جێگیربن لەسەر زەوی وە بەھرەمەند بن لە (ئارەزووی دونیا) تاماوەیەک |
فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ |
43 |
2/37 |
ئەمجا ئادەم چەند ووتەیەکی (پاڕانەوەی ) لە پەروەردگارییەوە وەرگرت (ئەویش) لێی گیراکرد بەڕاستی ھەر ئەو تەوبەگیراکەری میھرەبانە |
فَتَلَقَّىٰ آدَمُ مِن رَّبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ |
44 |
2/38 |
ووتمان: ھەموو بچنە خوارەوە لە بەھەشت ئەمجا ئەگەر لەمنەوە ڕێنمونی یەکتان بۆ ھات ئەو کەسەی دوای ڕێنموونیی من کەوت نە ترسیان لەسەرەو نەخەم دەخۆن |
قُلْنَا اهْبِطُوا مِنْهَا جَمِيعًا ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَن تَبِعَ هُدَايَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ |
45 |
2/39 |
وە ئەوانەی کەبێ بڕوابوون و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی ئەوانە ھاوەڵ و ھاودەمی ئاگرن تیایدا ئەمێننەوە بەھەتا ھەتایی وھەمیشەیی |
وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ |
46 |
2/40 |
ئەی بەنی ئیسرائییل (نەوەکانی یەعقوب) بیری ئەو چاکانە بکەنەوە کە ڕشتوومن بەسەرتاندا وە پەیمانی من ببەنەسەر تا منیش پەیمانی ئێوە ببەمەسەر وەھەر لە من بترسن |
يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ |
47 |
2/41 |
ھەروەھا بڕوا بھێنن بەو قورئانەی کەناردوومەتە خوارەوە کە پشتیوانی پەیامەکەی لای ئێوەیە (تەورات وئینجیلی دەستکاری نەکراو) وە ئێوە مەبن بەیەکەمین بێ بڕوا بەو قورئانە وە نیشانە و ئایەتەکانی من مەگۆڕنەوە بەشتێکی کەم نرخ وەھەر لە (بێ فەرمانی) من خۆتان بپارێزن |
وَآمِنُوا بِمَا أَنزَلْتُ مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوا أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ ۖ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ |
48 |
2/42 |
ڕاست و ڕەوا تێکەڵ مەکەن بەناڕەواو درۆ حەق و ڕاستی مەشارنەوە، لەکاتێکدا کە خۆتان ئەمە دەزانن |
وَلَا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ |
49 |
2/43 |
نوێژ بکەن و زەکات بدەن وەلەگەڵ کڕنوش بەراندا کڕنوش بەرن (بۆ خودا) |
وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ |
50 |
2/44 |
ئایا فەرمان بەسەر خەڵکیدا دەدەن بەچاکە؟ وە خۆتان فەرامۆش دەکەن (لەگەڵ ئەمەشدا) کەئێوە پەڕاوەکە (تەورات) دەخوێننەوە دەی ئایا ژیرنابن و تێ ناگەن؟ |
۞ أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ |
51 |
2/45 |
پەنا ببەنە بەرئارام گرتن ونوێژکردن (بۆ بە مەبەستەکانتان) وە بێگومان نوێژ (ئەرکێکی) گەورەو گرانە مەگەر لای ئەوانە نەبێ کە لەخوا ئەترسن و (خۆیان بەزل نازانن) |
وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ |
52 |
2/46 |
ئەوانەی کە دڵنیان بە خزمەت پەروەردگاریان دەگەن وە ئەوان دڵنیان بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە |
الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَاقُو رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَاجِعُونَ |
53 |
2/47 |
ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) یادی ئەو بەخششانە بکەنەوە کە ڕشتوومە بەسەرتاندا وە من (کاتی خۆی ) ڕێزی ئێوەم دا بەسەر ھەمواندا |
يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ |
54 |
2/48 |
وە خۆتان بپارێزن لەڕۆژێک کە کەس ھیچ سوودێک بەکەسی تر ناگەیەنێت وە ھیج تکایەکی بۆ گیرا ناکرێت وە بارمتەی لێ وەرناگیرێت وە ئەمانە یارمەتی نادرێن |
وَاتَّقُوا يَوْمًا لَّا تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْئًا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلَا يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ |
55 |
2/49 |
(بیربکەنەوە) کاتێک کەڕزگارمان کردن لەدەست و پێوەندی فیرعەون کەسزای سەختیان پێ ئەچەشتن کوڕەکانتانیان سەر دەبڕین وە کچەکانتانیان دەھێشتنەوە (بۆ کارەکەری) وە لەمەتاندا (لەم سزا سەختەی بەسەرتاندا درا) تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەپەروەردگارتانەوە بۆتان |
وَإِذْ نَجَّيْنَاكُم مِّنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبْنَاءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ ۚ وَفِي ذَٰلِكُم بَلَاءٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌ |
56 |
2/50 |
(بیربکەنەوە) کاتێک کە دەریامان بۆ لەت کردن و ڕزگارمان کردن وە دەست وپێوەندی فیرعەونمان خنکاند و نوقمی (دەریامان) کردن لەکاتێکدا ئێوە تەماشاتان دەکردن |
وَإِذْ فَرَقْنَا بِكُمُ الْبَحْرَ فَأَنجَيْنَاكُمْ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْنَ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ |
57 |
2/51 |
(بیربکەنەوە) کاتێک کەبەڵێنی چل شەومان دا بەمووسا لەدوای ئەو (ڕۆشتنی مووسا بۆ کێوی گور) گوێرەکەکەتان کرد بە (خوای خۆتان وپەرستتان) لەکاتێکدا ئێوە ستەمکار بوون |
وَإِذْ وَاعَدْنَا مُوسَىٰ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ثُمَّ اتَّخَذْتُمُ الْعِجْلَ مِن بَعْدِهِ وَأَنتُمْ ظَالِمُونَ |
58 |
2/52 |
ئەمجا دوای ئەو (گوێرەکە پەرستیەتان) لێتان خۆش بووین تاسوپاسی (خوا) بکەن |
ثُمَّ عَفَوْنَا عَنكُم مِّن بَعْدِ ذَٰلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ |
59 |
2/53 |
بیربکەنەوە کاتێک تەورات وجیاکەرەوە (لە نێوان دروست ونادروست) مان دا بەمووسابۆ ئەوەی ڕێنمونیی پێ بکەن |
وَإِذْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَالْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ |
60 |
2/54 |
بیربکەنەوە کاتێک کە مووسا بەگەلەکەی وت ئەی گەلەکەم بەڕاستی ئێوە ستەمتان کرد لەخۆتان بەگوێرەکە پەرستیەکەتان کەواتە بگەڕێنەوە بەپەشیمانی بۆ لای بەدی ھێنەرتان و خۆتان بکوژن (بێ تاوانتان تاوان بارتان بکوژێت) ئەمەتان باشترە بۆخۆتان لای بەدی ھێنەرتان ئەمجا (خواش) پەشیمانیەکەی لێ گیرا کرد بەڕاستی ھەر خوایە گیراکەری پەشیمانی و میھرەبانە |
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنفُسَكُم بِاتِّخَاذِكُمُ الْعِجْلَ فَتُوبُوا إِلَىٰ بَارِئِكُمْ فَاقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۚ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ |
61 |
2/55 |
(بیربکەنەوە) کاتێ ووتتان ئەی مووسا بڕوات پێ ناھێنین تاخوانەبینین بەئاشکرا لەپڕ ھەورە تریشقەیەک لێ ی دان لەکاتێکدا ئێوە تەماشاتان دەکرد |
وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَىٰ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى اللَّهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْكُمُ الصَّاعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ |
62 |
2/56 |
لەپاشان زیندوومان کردنەوە لەدوای مردنتان بۆئەوەی سوپاسی (خوا) بکەن |
ثُمَّ بَعَثْنَاكُم مِّن بَعْدِ مَوْتِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ |
63 |
2/57 |
وەبەھەور سێبەرمان کرد بەسەرتانەوە، وە گەزۆ و باڵندەی شێلاقەمان بەسەردا ڕشتن وبۆمان ناردن (وە پێمان ووتن) بخۆن لەو خواردنە پاکانەی کەکردمان بەڕۆزیتان (ئەوانەی ناسوپاسی یان کرد) ستەمیان لە ئێمە نەکرد بەڵکو ستەمیان لە خۆیان کرد |
وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ۖ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ |
64 |