2/1 |
بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە : ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد ( صلى الله عليه وسلم ) پێیان دەڵێت : دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن . |
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ الم |
8 |
2/2 |
ئەم قورئانە ھیچ گومانێکی تێدا نیە (کـە لەلایـەن خوای گـەورەوە نـێـرراوە) ڕێنیشاندەری پارێزکار و لەخواترسانە (پارێزکاران ولەخوا ترسان بەزانست وزانیاری بەسوود وکار وکردەوەی چاکە سوودی لێ وەردەگرن، چونکە ئەوانن لەپەروەردگاریان دەترسن وشوێن فەرمان وڕێنمایەکانی دەکەون) |
ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ |
9 |
2/3 |
ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن بەشتە پەنھان ونادیارەکان (ئەو شتە پەنھانەی کە بە حەواس وعەقڵی مرۆڤ ھەستیان پێ ناکرێت، لە ڕێگەی وەحیەوە نەبێت، وەک باوەڕ بەفریشتەکان وبەھەشت ودۆزەخ وزۆر شتی تریش...) وە نوێژ دەکەن (بەڕێک وپێکی ولەکاتی خۆیدا ئەنجامی ئەدەن) و لەوەی کردوومانە بەڕزق وڕۆزیان دەیبەخشن (لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە) |
الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ |
10 |
2/4 |
وە ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ (ئەی موحەممەد نێرراوە) وە بەو کتێبانەشی کە بۆ (پێغەمبەران ونێرراوانی) پێش تۆ نێرراونەتە خوارەوە وەبڕوایان ھەیە بەڕۆژی دوایی |
وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ |
11 |
2/5 |
(خاوەنی ئەم صیفەتانە) لەسەر ڕێگهی ڕاستن ( بەتەوفیق ویارمەتیدان) لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە ھەر ئەوانەن ڕزگار بووان (لە دوونیا ودواڕۆژدا) |
أُولَٰئِكَ عَلَىٰ هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ |
12 |
2/6 |
بەڕاستی ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون بۆ ئەوان چوون یەکە بیان ترسێنیت یان نەیان ترسێنیت ههر بڕوا ناھێنن |
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ |
13 |
2/7 |
خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و گوێیاندا، وە پەردە بەسەر چاویانەوەیە، وە سزای زۆرگەورەیان بۆ ھەیە |
خَتَمَ اللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ |
14 |
2/8 |
وەلەناو خەڵکیدا ھەندێ کەس ھەیە کەدەڵێ: بڕوامان ھێناوە بەخواو بەڕۆژی دوایی لەکاتێکدا ئەوان بڕوادار نین |
وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ |
15 |
2/9 |
(بەلای خۆیانەوە) خواو ئەوکەسانە دەخەڵەتێنن کە بڕوایان ھێناوە ! کەس ناخەڵەتێنن تەنھا خۆیان نەبێت بەڵام ھەستی پێ ناکەن |
يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ |
16 |
2/10 |
لە دڵیاندا نەخۆشی( ناپاکی) ھەیە خواش نەخۆشی یەکەی زۆرتر کردن (بەھاتنی قورئان) وە سزای سەختیان بۆ ھەیە بەھۆی ئەو درۆیانەوە کە دەیان کرد (و دەیان وت بڕوامان ھەیە) |
فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ |
17 |
2/11 |
وەکاتێک پێ یان بووترایە ئاشوب مەنێنەوە لە زەوی دا (ئاژاوە بەرپا مەکەن لە وڵاتدا) دەیان ووت: ئێمە ھەر چاکەکارین (ڕێکخەرین) |
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ |
18 |
2/12 |
ئاگادار بن کەبەڕاستی ھەر ئەوانن ئاشوبگێڕ بەڵام ھەستی پێ ناکەن |
أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَٰكِن لَّا يَشْعُرُونَ |
19 |
2/13 |
وەکاتێ پێ یان بووترایە بڕوا بێنن وەک ئەوخەڵکانەی کە بڕوایان ھێناوە دەیان ووت: چۆن ئێمە بڕوابێنین وەک ئەوگێل ونەفامانەی کە بڕوایان ھێناوە بێدار بن کە بە ڕاستی ھەرخۆیان گێل و نەفامن بەڵام نازانن |
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ ۗ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَٰكِن لَّا يَعْلَمُونَ |
20 |
2/14 |
وەکاتێ (ناپاکان) بگەیشتنایە بەوانەی کە بڕوایان ھێناوە دەیانووت : ئێمەش بڕوامان ھێناوە کاتێکیش بەتەنیا بوونایە لەگەڵ گەورە فێڵبازەکانیان دەیانووت : ئێمە ھەر لەگەڵ ئێوەین بێگومان ئێمە ھەر گاڵتە کەرین (بەوان) |
وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا إِلَىٰ شَيَاطِينِهِمْ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ
|
21 |
2/15 |
خوا گاڵتە بەوان دەکات (لە بەرانبەر گاڵتە کردنەکەیان) وەماوەیان دەدات تا لەسەرکەشی خۆیاندا سەر لێشێواو بن |
اللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ |
22 |
2/16 |
ئەمانە ئەوانەن کە گومڕاییان کڕی بە ڕێنمونیی جا نە بازرگانی یەکەیان قازانجی کردو نە ڕێبازی ڕاستیان گرت |
أُولَٰئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَارَتُهُمْ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ |
23 |
2/17 |
(دوو ڕووەکان) وێنەیان وەک یەکێک وایە کە ( لەشەوێکی تاریکدا) ئاگرێک ھەڵگیرسێنێت کە لەگەڵ دەوروبەری ڕووناک کردەوە خوا ( خێرا) ڕووناکی یەکەیان لێ بکوژێنێتەوە, وە بیان ھێڵێتەوە لەناو چەند تاریکیەکی وادا کەھیچ نەبینن |
مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارًا فَلَمَّا أَضَاءَتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لَّا يُبْصِرُونَ |
24 |
2/18 |
کەڕو لاڵ و کوێرن بۆیە (لە گومڕایی خۆیان) ناگەڕێنەوە |
صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ |
25 |
2/19 |
یا وەک (کەسانێک لەچۆڵیەکدا) بارانێکی لێزمەو بەخوڕیان (لێ داکات) لەئاسمانەوە کە تاریکی زۆر و ھەورە تریشقەو بروسکەی تێدا بێت (بەجۆرێک کە) پەنجەکانیان دەکەن بە گوێیاندا لەبەر گرمەی ھەورە تریشقەکان بۆخۆپاراستن لەمردن وە خودا دەوری بێ بڕوایانی داوە |
أَوْ كَصَيِّبٍ مِّنَ السَّمَاءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَعْدٌ وَبَرْقٌ يَجْعَلُونَ أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِم مِّنَ الصَّوَاعِقِ حَذَرَ الْمَوْتِ ۚ وَاللَّهُ مُحِيطٌ بِالْكَافِرِينَ |
26 |
2/20 |
نزیک بێ ئەو بروسکەیە (بینایی) چاویان بڕفێنێ ھەرکاتێ ڕوناکیی بۆ بدانایەتەوە تیایدا بڕۆشتنایە وە کاتێ تاریکیشی بکردایە لێیان لەجێگەی خۆیان ڕادەمان( دەوەستان) ئەگەر خودا بیویستایە (بەو ھەورەگرمە و بروسکانە) کەڕو کوێری دەکردن بێگومان خوا بەسەر ھەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە |
يَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ ۖ كُلَّمَا أَضَاءَ لَهُم مَّشَوْا فِيهِ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ |
27 |
2/21 |
ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان بپەرستن کەئێوەو ئەوانەی پێش ئێوەشی دروست کردووە بەڵکو بەو پەرستنە خۆتان بپارێزن |
يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ |
28 |
2/22 |
ئەو( خوایەی) کەزەوی بۆ ڕاخستوون وە ئاسمانی بۆ کردوون بەکۆشک (ئاسمانی بۆگێڕاون بەگومەزی) وەئاوی (بارانی) لەئاسمانەوە ھێناوەتە خوارەوە ئەمجا دەری ھێناوە بەو ئاوە ھەموو جۆرە میوەو بەروبومێک بۆ ڕۆزیی ئێوە کەواتە ھاوتا بۆخوا پەیدامەکەن. کەئێوە خۆتان دەزانن (بێ ھاوتایە) |
الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَّكُمْ ۖ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَندَادًا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ |
29 |
2/23 |
وەئەگەر ئێوە لەگومان دان لەم (قورئانەی) کەناردومانەتە خوارەوە بۆ بەندەی خۆمان(موحەممەد ) دە سورەتێک بێنن بەوێنەی ئەو وە بانگی ھاوکارەکانتان بکەن( لەڕەوان بێژان وشاعیران) بێجگەلە خوا ئەگەر ڕاست دەکەن، (بەفەرموودەی خوای نازانن) |
وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ |
30 |
2/24 |
ئەمجا ئەگەر ئەمەتان نەکرد؟ وە ھەرگیز نایشی کەن (ئیتر بێ بڕوامەبن) دەی خۆتان بپاریزن لەو ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی خەڵکی(بەدکار) وبەردە بۆبێ بڕوایان ساز کراوە (ئامادە كراوه) |
فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا وَلَن تَفْعَلُوا فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ۖ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ |
31 |
2/25 |
(ئەی موحەممەد ﷺ) مژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوەو کردەوە باشەکانیان کردووە کە بێگومان بۆئەوان ھەیە بەھەشتانێک کە ڕووباری زۆر بەژێریاندا دەڕوات ھەرکاتێ لەوێ ڕۆزیان بدرێت لە میوەھات دەڵێن:ئەمە ئەوەیە کەلەمە و پێش پێمان درا (جیاواز لەتام وبۆندا) ئێستا وێنەیان ھێناوە, وەلەو بەھەشتانەدا بۆئەوان ھەیە ھاوسەرانی پاکیزە وەئەوان لەو (بەھەشتانە) دا ھەتا ھەتایین |
وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍ رِّزْقًا ۙ قَالُوا هَٰذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا ۖ وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ ۖ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ |
32 |